پێشمەرگەکان: ئەوان خەریکی گرتنی کۆنگرەی 3ی خۆیانن و دیارە گرتنی کۆنگرەکەیان پێ لە یەکگرتنەوەی حیزبی دێمۆکڕات گرینگترە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەش کە هەر باسی یەکگرتنەوەیان دەکرد
کە تا ئاستێکیش توانیان خەڵکانێک بە قەناعەت بگەیەنن کە ڕاست دەکەن، دیارە هەر قسە بوو و بەس. ئەگەر هەر لە سەرەتاوە حیزبی دێمۆکرات وەک ئێستا بە جیدی داوای یەکگرتنەوەی کردبا، هەر زوو ئەم ناراستییەیان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەبوو.
ئەوانەی کەمێک ئەم برادەرانە دەناسن، باش دەزانن کە کاک خالید عەزیزی وەک سکرتێر خاوەن ئەو دەسەڵاتانە نیە کە بە پێی ئەساسنامە دەبێ هەیبێ و هەیەتی و لێی زەوت کراون ،بەڵکوو زۆرتر وەک بەڕێوەبەری ئەو بڕیاراتەیە کە لە دەرەوەی بازنەی کۆمیتەی ناوەندی و لە مەحفەلی دیکە دا دەدرێن و دەسەپێندرێن. دەسەڵاتی ئەسڵی ڕادەستی خاوەنە ئەسڵییەکەی نەکراوە کە کۆمیتەی ناوەندی یەو زۆرتر دەسەڵاتی ئەو هاوڕێیانە لە بنەماڵەیەک و دەوروبەریدا قایم کراوەتەوە.
ئەگەر حیزبی دێمۆکرات دەی هەوێ لە گەڵ هاوڕێیانی پێشووی یەکگرتنەوە بکات دەبێ لە پێشدا دەسەڵاتە سێبەرەکەیان بە مەخاتەب بگرێ، بۆیە تا ئەو مەحفەلە خاوەند دەسەڵاتی سیاسی و ماڵی یەی کە لەوێ حاکمە ڕازی نەبێ و بە قەناعەت نەگات (زۆر زەحمەتە بە قەناعەت بگا) یەکگرتن ئەگە رمەحاڵ نەبێ ، زۆر سەختە..
لەگەل ئەوەش دا ڕوونکردنەکەی ئەو هاوڕێیانە پێیوایە ئەو خاڵانەی کە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران باسی کردوون لە ڕوونکردنەوەکەی دا خاڵی موسبەتن و دوای کۆنگرە دەکرێ باسیان لەسەر بکرێ.
دەقی رونکردنەوەی هاوڕێیانی پێشوو
ده‌رباره‌ی “ڕوونکردنه‌وه”یه‌ک
دوای بێ‌ئاکام‌مانه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی دوولایه‌نی دێموکڕات و پاش چه‌ند مانگ بێده‌نگی و بێخه‌به‌ری، ڕۆژی ١٥ی به‌فرانباری ١٣٩٤ (٥ی ژانویه‌ی ٢٠١٦) حدکا به‌ناوی سکرتاریاوه “ڕوونکردنه‌وه”یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه که له‌ودا هه‌وڵی داوه ئۆباڵی سه‌رنه‌که‌وتنی وتووێژه‌کان و بێ‌ئاکام‌مانه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه بخاته ئه‌ستۆی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌ک له هه‌وڵێکی جیددی بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی نێوان ئه‌م دووحیزبه له‌و “ڕوونکردنه‌وه‌یه”دا به‌دی ناکرێ و به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی زه‌مانی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی له‌و جۆره پرسیارخوڵقێنه، پێویسته بۆ ئاگاداریی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و حیزب و لایه‌نه سیاسی‌یه‌کان و تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان ڕابگه‌یه‌نین که:
* به‌درێژایی ساڵانی دانیشتن و وتووێژی دوولایه‌نه ئه‌و هاوڕێیانه نه‌ک هه‌ر هیچ‌وه‌خت گه‌ڵاڵه و نه‌خشه‌رێگایه‌کی نووسراوو فۆڕمووله‌کراویان بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکی‌یه‌کان نه‌خستۆته به‌ر چاو، به‌ڵکوو له کۆبوونه‌وه دووقۆڵی‌یه‌کانیش‌دا به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ باسێکیان له میکانیزمی یه‌کگرتنه‌وه نه‌کردوه و وه‌ختی دانیشتنه‌کانیان پتر به باسی مه‌سایلی لاوه‌کی تێپه‌ڕ کردوه، له حاڵێک‌دا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به تێگه‌یشتنی ئه‌و ڕاستی‌یه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پاش هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک چاوه‌ڕێن خه‌به‌ری هه‌وڵه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه ببیسن، نه‌ک بۆچوونی دوولایه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان، -هه‌رچه‌ند ئه‌مانه هه‌موویان له‌جێی خۆیان‌دا گرنگن- هه‌م پڕۆژه‌ی نووسراوی پێشکه‌ش کردوه و هه‌م پێی له‌سه‌ر باسی میکانیزمه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه داگرتوه.
* ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له “ڕوونکردنه‌وه”که‌دا هاتوون قسه‌یان له‌سه‌ره‌و وه‌ڵامی ڕوونیان له‌لای حیزبی دێموکڕات هه‌یه، به‌وحاڵه هێندێ خاڵی موسبه‌ت له‌و نووسراوه‌دا ده‌بینرێن که ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌ش بیانه‌وێ به هه‌ردووک لامان حیزبی دێموکڕاتی ئاینده دروست بکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌بن که بۆ گه‌یشتن به نوخته‌نه‌زه‌ری هاوبه‌ش و سه‌ره‌نجام به‌دی‌هێنانی ئامانجه گه‌وره‌که که بنیاتنانه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتێکی به‌هێز و یه‌کپارچه‌یه، بێنه به‌رباس و قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێ. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌لومه‌رجی ئێستادا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردن بۆ به‌ستنی گۆنگره‌ی شازده‌هه‌می خۆیه‌تی، وا به باش ده‌زانێ که به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵ‌بگرێ بۆ دوای کۆنگره، که دڵنیاشه ڕێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی شازده‌یه‌م له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌کڕیزی‌خوازانه‌ی تائێستای حیزب به‌رده‌وام‌و پێ‌داگر ده‌بێ.
* داوا له تێکڕای تێکۆشه‌رانی دێموکڕات ده‌که‌ین له هه‌موو جێگایه‌ک و به‌تایبه‌تی له فه‌زای مه‌جازی‌دا خۆیان له هه‌ر کارێک که فه‌زای تێک‌گه‌یشتن و پێک‌گه‌یشتن بشێوێنێ بپارێزن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڕێیانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش شتی ده‌مارگرژانه‌یان بڵاو کرده‌وه، هاوڕێیانی کادرو ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خۆ له وه‌ڵام‌دانه‌وه ببوێرن. ئه‌رکی هه‌مووان خوڵقاندنی فه‌زای سالم و پێوه‌ندیی سالمه‌و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵ و تواناکان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ماف و ئازادی‌یه‌کانی گه‌لی کورد زه‌خیره بکرێن.
سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٢٠/١٠/١٣٩٤ (٠١/١٠/ ٢٠١٦
…………………
وێنەی دانیشتنەکانی پێشوو ، پێش نووسینی کتێبەکەی کاک مستەفا بە ناوی نسکۆ و دابڕان
…..
بابەتی پەیوەندی دار