بە گۆێرەی بەرێز کاک خالیدی عزیزی لە ووت وێژێک لەگەل تلویزیۆنی روودا دا، حیزبی دێمۆکرات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی گەیشتوتە بن بەست .
بەرێز کاکە خالید عزیزی دەفەرمۆێ کە نە لە توانایان دا هەیە کە لە گەل حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران یەکبگرنەوە، نە لە توانایان دایە کە لەگەل لایەنەکانی تری رۆژهەلاتی کوردستان دا هاوکاریی بەکەن، تەنیا و تەنیا هیوای بەوەیە کە لە پرۆسەی سیاسی فەرمی ئێراندا بەشدار بن ، ئەوەش ئەگەر بێتوو دەولەتی کۆماری سێدارە رێگایان بداتێ. بە واتایەکی تر تەنیا رزگار کەری ئەم حیزبە لەم بار و دۆخە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ئەمەی سەرەوە کوورتەی قسەکانی بەرێز کاک خالیدی عزیزییە، کە زۆر زۆر جێ داخە. رەنگە مرۆڤ وەک تاک بگاتە کۆتایی رێگایەک لە ژیاندا بەلام میللەت و رەوتی رزگاریی میللەتێک نەک بە کەس بەلکوو بە ێەک حیزب و دووحیزبیش کە تووشی تەنگ و چەلەمە بوو بن، کۆتایی نایێت.
دەولەتمەردانی ئێران بکوژەکانی سەدان رۆلەی ئەم میللەتەن، بکوژەکانی رێبەرانی خودی حیزبی دێمۆکراتن و نەک هەر دوژمنانی میللەتی کوردێن لە رۆژهەلاتی ولاتدا بەلکوو دوژمنانی کورد بە گشتیین لە سەرانسەری ناوچەدا و ئاکتیڤترینیانن و رۆژانە پیلانگێریی لە دژی کورد لە هەموو رۆهەلاتی ناوەراستدا دەکەن. نەمدەزانی سیاسەتی رۆژهەلات مێحوەری کۆتاییەکەی دەگاتە ئێرە، سیاسەتی ئەمرۆ نەک رۆژهەلات مێحوەریی بەلکوو کوردستان مێحوەرییە هەم لە ناو خۆی ولاتدا و هەمیش لە دەرەوەدا.
سیاسەت و ئابووریی ئێران بە گشتی و حیزبەکانی کوردی رۆژهەلات بە تایبەتی رەنگە لە روکوود دا بن، بەلام نە پرسی میللەتی کورد چارەسەر بووە، نە میللەتەکە وازی لە ئاواتە مێژووییەکانی هێناوە و نەک چارەسەرێکی تر جگە لە حوکمی کورد بە سەر خاکی خۆێدا لە ئارادا ماوە، داهاتووی ئێمە لە گەل ئێران جیرانەتییە و بەس.
سیاسەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان رەنگە تووشی روکوود بوو بێت ، بەلام ئالا و رەمز و پەیامی دێمۆکرات لە رۆژهەلاتی کوردستاندا زیندووە.
ئەگەر لە باشوور دا کورد توانی لە دوای ئەنفال و کیمیاباران و سوتاندنی ئەرز و خاکی ولات هەڵستێتەوە ، لە رۆژهەلاتیشدا دەبێ دڵنیا بین کە ئەم دەورانە کۆتایی دێت. رەنگە بە دەستی ئێمەمانە نەیێتەدی، بەلام پرسی کورد و ئاواتی هەر لە جێی خۆیدایە و خەباتی ئەو میللەتە بەردەوامە و بە هیچ جۆرێک نەگەیشتووتە بن بەستەوە.
قسەکانی بەرێز کاک خالیدی عزیزی پێداچوونەوەیەکی جیددی گەرەکە ، رێگای پێش روومان نەک هەر یەکگرتنەوەی دێمۆکراتەکانە بەلکوو یەکگرتنەوەی هەمووی ئەوانەیە کە لە ریزەکانی دێمۆکرات دوور کەوتوونەتەوە کە رەنگە ژمارەیان زیاتر بێت لەوانەی کە ئەمرۆ لە نێو رێکخستنەکانی دێمۆکراتدان. تازە بە تازە ئێستا جیلی تازەی رۆژهەلات خەریکە پێدەگات کە نەک بە کۆماری ئیسلامی و حۆکمەکەی قائێل نییە بەلکوو خۆیان بە بەشێکی نەپچراو لە نەتەوەی کورد لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا دەزانن و هیوا و ئۆمید و داخوازیان چەسپاندنی هۆییەت و ناسنامەی کوردییە لە سەر خاکی خۆیاندا. ئەم جیلە و سیاسەتی ئەمرۆی کورد ، کورد نەک وەک ، کوردی عێراق ، کوردی ئێران ، کوردی تورکیا، و کوردی سوریا، بە واتای چوار هۆوییەت و ناسنامەی جیاواز بەلکوو وەک کورد و وەک یەک هۆوییەت وناسنامە پێناسە دەکەن. گشت ئاڵ و گۆرە مێژووییەکانی ناوچە لە دوای کۆتایی هاتنی دەورانی شەری ساردەوە، ئەوەی نیشاندەدات کە ئەم سەدەیە سەدەی کورد، ئەگەر ئەم سەدەیە سەدەی کورد بێت دەبێ دڵنیا بین کە لە تەنیشت کۆماریی سێدارەدا نابێت. بۆیە حیزبی دێمۆکراتی پێشەوای نەمر شایستەی سیاسەتێکی زیندووتر و چالاکتری نەتەوەییە.
حوسێن کوردنەژاد
2016-01-14
سەرچاوە: فەیسبۆکی کاک حوسێن