خومەینی،دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ، یەکەم” ولی امر” و یەکەم ڕێبەری حکوومەتەکەی، سەبارەت بە ڕژیمە دڵخوازەکەی دەنووسێ:
حکوومەتی ئیسلامی بەو مانایە نیە کە پەسند کردنی یاسا بە گوێڕایەڵی بۆ دەنگی خەڵک و زۆرینە بێ، جیاوازی بنەڕەتی لەوەدایە کە ڕژیمەکانی کۆماری و …”یاساکانیان لە لایەن نوێنەرانی خەڵکەوە دادەنرێن و دەنووسرێنەوە ،بەڵام لە حکوومەتی ئیسلامی دا دانەری یاسا هەر خودایە”، کە دیارە وەلی فەقیە نوێنەری خودایە ،دانەر و بەڕێوە بەری یاسایە ، حوکمی وەلی(ڕێبەری کۆماری ئیسلامی) حوکمی خودایە و دەنگی خەڵک لە یاسای خودادا کار تێکەریی نیە .هەر بەوڕوانگەیەوە لە سەر “خەڵک” دەنووسێ: “مردم ناقصند و نیازمند کمالند و ناکاملند”. جۆگەی پاراوی دێراوی تینووی ئازادی و دێمۆکراسی لەچۆڕاوگەی لیکاوی ئەوزارەوە هەڵبەستراوە. ئەم جۆرە پاوانخوازییە حکوومەتییە ، هەڵلووشینەوەی ئەم هۆکارە”پێکهاتە سیاسییە توێژاڵکییە”یە کە ویلایەتی فەقیه بەدەمامک و دێوجامەی یاسای ئیلاهییەوە! خۆی بەتاکە خاوەن ماف دەزانێ کە دەبێ حوکمی خەڵک و خاکی ولات بکات، کەرامەتی ئینسان و مافی مرۆڤ، “مافی مرۆڤ کە پاژێ جەوهەری و لە کۆڵەکە گرینگەکانی دێمۆکراسییەو لە بنەڕەت دا دیمۆکراسی بۆ دەستەبەرکردنی مافی مرۆف بووەو بەبی ئەم ئەسپاردەیە واتای نیە . پێشێل بکات.
لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە یەکیک لە سەرچاوە سەرەکی یەکانی کەرامەتی ئینسان پێکهێنانی فەزایەکی سیاسیی ئازادە بۆ ئەوەی هەرتاکێک بتوانێ خاوەنی کەسایەتی و ناسنامەی ئیتنیکی ، ئایینی و نەتەوەیی خۆی بێ. مرۆڤێک کە نکوولی لە ناسنامە ئیتنیکی،ئایینی یان نەتەویییەکەی دەکرێ ، مرۆڤێکە کە کەرامەتی لێ زەوت کراوە. خەباتمان بۆ وەدەستهێنانەوەی مافە زەوت کراوەکانمان و گێڕانەوەی کەرامەتی ئینسانی بۆ تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان و دەستەبەریی مافی چارەی خۆنووسین بۆ نەتەکەمانە، ئۆین و چاوبەستنەکانی کۆماری ئیسلامی بە پاتەکردنەوەی شانۆگەرییە کانی هەڵبژاردن لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانمان هەتڵە مان ناکا .
ئەوەی کە بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی زۆرەملیی کۆماری ئیسلامی لە زەینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دا تۆمار کراوە بریتییە لەوەی :لە کوردستان بە تانک و تۆپ و فڕۆکەی شەڕ وەڵامی ویست و داخوازە کانی خەڵکیان داوە و حوکمی چەک و سەرنێزەو پەت و دار و زیندانیان سەپاند ، دەیان هەزار کەس بە تاوانی داوای سەرەتایی تری مافەکانیان کوژران ،شار و نیشتمانبەدەر کران و ڕەتێندران و لە گرتووخانەکان ئاخنران .( ئەو سەرکوتکردنە تا ئێستاش بەردەوامە) .
بەڕێوەبەرانی نیزام بە بێچاووڕوویی ڕادەگەیەنن کە پرسێک و کێشەیەک لە ئێران بە ناوی پرسی کوردەوە لە ئارا دانیە و خەڵکی کوردستان ئۆممەتی ویلایەتن و پێڕەوی فەرمانەکانی ڕێبەرن . ئەوە لەحاڵێکدایە کە کوردستان وەک مۆڵگەیەکی گەورەی نیزامی لە لایەن هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامییەوە دەستی بەسەرداگیراوە و دامەزراوە تۆتالیتاریستییەکانی ئەو ڕژیمە هەموو کەلێن و قوژبنەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان دەپشکنن ، لاوان و مێرمنداڵانی کورد،بە مەبەستەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی بەرەو گیرودەیی بە مادەهۆشبەرەکان ڕەکێش دەکەن و هەوڵ دەدەن لەسیخوڕی لەپێناو ئامانجە چەپەڵەانیان دابەکاریان بێنن، تەنانەت بەزۆر چەکداریان دەکەن ، ناچاریان دەکەن ناویان لە ڕیزەکانی “بەسیج مردمی” دا بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکان دا بنووسن .
لەم بارە دژوارەی خەڵکی کوردستان دا هەڵدەکەون کەسانێک بە چاوچنۆکی سەریان هەمبەر ئەوڕاستییانە داخەن ، مل بدەنە بەر نیری ئەم سیستمە حکوومەتی یەو لە پێناو مووچەی نوێنەرایەتی دا، ببنە بەربژاری گوێ لە مستی ، پشت بکەنە خەباتی دەیان ساڵەی ڕۆلەکانی گەل و نەتەوەکەیان و تیکۆشان بۆگێڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لەگەل تامەزرۆۆییە شەخسیەکانیان بیگۆرنەوە. کردەوەیەک کە جگە لە دەستەواژەی خۆ بەدەستەوەدان ناوێکی تری لەباڵا ناکاڵێتەوە.
Normal 0 21 false false false DA X-NONE AR-SA /* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:”Table Normal”; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:””; mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt; mso-para-margin-top:0cm; mso-para-margin-right:0cm; mso-para-margin-bottom:8.0pt; mso-para-margin-left:0cm; line-height:107%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:”Calibri”,”sans-serif”; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-fareast-font-family:”Times New Roman”; mso-fareast-theme-font:minor-fareast; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}