"an independent online kurdish website

لە رێکەوتی ۱۱ و ١٣ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی، خاتوو ” نشتیمان تاهری و دیار حاتەمی” بە نوینەرایەتی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانserdan-pdki-penabran-suid-2016-01_0

لە ولاتی سوید سەرەدانی کەمپەکانی  پەنابەران لە شارەکانی ” هێلسینگ بوری و ترێلی بوری ” کرد.

 

لەم سەرەدانە دا شاندی حیزبی دێموکرات، پاش بەخێرهاتن کردنی ئەو پەنابەرانە، کورتە باسێک سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران لەم وڵاتە و یاساکانی ولاتی سوید و هەروەها شێوەی وەرگرتنی پەنابەران لەم ولاتەدا پێشکەش کرد.

 

دواتر پەنابەرانی ناوبراو، پاش بەخێرهاتن کردنی شاندی کومیتە و دەربڕینی خوشحاڵی سەبارەت بەو سەردانە، چەند پرسیارێکیان ئاراستەی شاندی کومیتەی سویدی حدکا کرد و لەلایەن شاندی ناوبراوەوە،  وڵام درانەوە.

 

لە کۆتایی باسەکەدا خاتوو نشتیمان ئامادەی هەرجورە  هاوکارییەک کە لە توانایی کومیتەی حیزب دا هەبێت لەم ولاتە دەربڕی و هیوای جێگیر بوون و تەندروستی بۆ خواستن.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید

١٥ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی

 


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی