"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی، شاندێکی حیزب بە نوێنەرایەتی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، سەردانی کەمپێکی پەنابەری لە شاری ” گروتبی” سەر بە پارێزگای ” سکۆنە ” کرد.xalid-mahmudi-0

 

لەو سەردانەدا شاندی کومیتەی سویدی حدکا پاش بەخێرهاتن کردنی ئەو پەنابەرانە، کورتە باسێکی سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران لەم وڵاتە و یاساکانی وڵاتی سوید و شێوەی وەرگرتنی پەنابەران لەم وڵاتەدا پێشکەش کرد.

 

دواتر پەنابەرانی ناوبراو  چەندین پرسیارێکیان ئاراستەی شاندی حیزب کرد و لەلایەن خاتوو ” نیشتمان تاهیری و دیار حاتەمی”یەوە وڵام درانەوە.

 

لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا شاندی ناوبراو ئامادەی کومیتەی حدکای بۆ هەر جورە هاوکارێکی بەپێی توانا دەربڕی.

 

شایانی باسە پەنابەرانی ناوبراو وێرای بەخێرهاتن کردنی دووبارەی شاندی کومیتەی حیزب لە سوید، خوشحاڵی خویان سەبارەت بەم سەردانەی شاندی کومیتەی حیزب دەربڕی و ئەم سەردانەیان بەرز نرخاند.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی