Hoppa till innehåll
Hem » نوێنەری کومیتەی سویدی حیزبی دێموکرات لە دەرفەتێکدا سەردانی دوو کەمپی پەنابەرانی لەو وڵاتە کرد.

نوێنەری کومیتەی سویدی حیزبی دێموکرات لە دەرفەتێکدا سەردانی دوو کەمپی پەنابەرانی لەو وڵاتە کرد.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی، ” مەولوود عەبدیلزادە”  بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کومیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،penabran-serdan-pdki-2016-0

بە نوێنەرایەتی کومیتەی گشتی حدکا لە سوید سەر دانی دوو کەمپی ” لووگنوس و لووندبرونس”ی سەر بە شاری ماریەئستادی لە وڵاتی سوید کرد.

عەبدولزادە لەو سەردانەیدا لە گەڵ کۆمەڵێک لە پێشمەرگە و ئەندامی دێرینی حیزب

و هەروەها کوردانی نیشتەجێ ئەو دوو کەمپە کۆبوونەوە.

ناو براو لەو چاوپێکەوتنەدا لە سەر وەزعییەتی پەنابەران لە وڵاتی سوید و سیاسەتی حیزب لەو پێوەندییەدا قسەی باسێکی پێشکەش کرد.

شایانی باسە کوردانی دانیشتووی ئەو دوو کەمپە زۆر بەگەرمی پێشوازیان لەو هەنگاوەی کومیتەی سوید کرد و بەڕێز و حورمەتەوە نوێنەری کومیتەیان بەڕێ کرد.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید

١ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی