گوڵاڵه‌ی شه‌ره‌فكه‌ندی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه له‌حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت كه ده‌رفه‌تیان پێنه‌داوه له‌كۆنگره‌دا ئه‌وه رونبكاته‌وه “بۆچی سیسته‌می كۆتا پێویسته؟”.
گوڵاڵه‌ی شه‌ره‌فكه‌ندی، برازای “سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی” سكرتێری پێشوتری حزبی دیموكرات، ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌كۆنگره‌ی 16ی حزبه‌كه‌یدا كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆیه به‌سترا، ده‌رفه‌تیان پێنه‌داوه باسی پێویستیی به‌شداری ژنان له‌بڕیاری سیاسی‌دا بكات، وه‌ك ته‌نها ژنێك له‌ناو حزبدا كه لایه‌نگری كۆتایه، ئه‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه “ده‌رفه‌تیان نه‌دا ئه‌وه رونبكه‌مه‌وه كه ئه‌و كۆتایه خێركردن به‌ژنان نییه، له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوی وه‌ك سویدیش هه‌یه، بۆ نمونه له‌سوید هه‌ر حزبێك له‌هه‌ڵبژاردندا پێویسته 40%ی كاندیداكانی له‌ژنان بێت”.
شه‌ره‌فكه‌ندی سه‌باره‌ت به‌رێگه‌نه‌دانی ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێك ده‌كات، ئه‌و وتی”یه‌كه‌م، زۆر په‌له ده‌كرا له‌بردنه‌پێشی به‌رنامه‌ی كۆنگره بۆیه كاته‌كان زۆر كه‌م ده‌دران، دوه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سێ هاوڕێیه‌ی كۆنگره‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد (براده‌ر) بون، خانمیان له‌گه‌ڵ نه‌بو، له‌دیدی ئه‌وانه‌وه ره‌نگه ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگ نه‌بوبێت، ره‌نگه هاوڕاش نه‌بوبێتن له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كه‌ی من‌و نه‌یاری ئه‌و پێشنیاره بوبن كه داوام كرد رێژه‌ی كۆتا له 25%ه‌وه زیاد بكرێت بۆ 30%+”.
وتیشی “براده‌رێك پێش قسه‌كانی من وتی ژنان نابێت رازی بن كه خێریان پێبكرێت. من نیگه‌ران بوم له‌وه‌ی ژنان ده‌نگ له‌دژی ئه‌و به‌نده بده‌ن، كه هه‌ستام وتیان ده‌بێت دو خوله‌ك قسه بكه‌یت، من وتم دو خوله‌ك قسه ناكه‌م ده‌بێت پێنج خوله‌ك مافی قسه‌كردنم پێبدرێت، كه ده‌ستم به‌قسه‌كردن له‌ناوه‌ڕه‌راستی قسه‌كانمدا وتیان دو خوله‌كه‌كه ته‌واو بو، وتم پێموتن ئه‌گه‌ر پێنج خوله‌كم ده‌ده‌نێ قسه ده‌كه‌م ئه‌گینا هه‌ر قسه ناكه‌م، له‌و پێنج خوله‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاستدا دوجاریان پێبڕیم”.
ناوبراو جه‌غت له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر تۆ كه‌مایه‌تییه‌كی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی بیت له‌وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر رێژه‌و پشكت بۆ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت ئه‌وانه‌ی زۆرینه‌ن هه‌رگیز ده‌نگ ناده‌ن به‌تۆ‌و مافه‌كانت پێشێل ده‌كرێت، شه‌ره‌فكه‌ندی وتی “له‌ناو حزب‌و كۆنگره‌شدا هاوڕێیانی من پێیانوایه كه پیاو لێهاتوترن‌و كه‌م‌و زۆرتر بۆ رابه‌رایه‌تی لێوه‌شاوترن، ده‌شێت ژنانێك توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت‌و ئاماده نه‌بن بۆ به‌رپرسیاریه‌تی، به‌ڵام پێوه‌ر چییه كه ژنه‌كان ئه‌و توانایه‌یان نییه‌و هه‌مو پیاوه‌كان توانا‌و ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه؟!”.
وتیشی “ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن باوه‌ڕێكی قوڵیان به‌و دروشمانه نییه كه حزب هه‌ڵیگرتون، ئه‌گه‌ر نا ده‌بو هاوڕێیان بیانوتایه ئه‌و خانمه دو كۆنگره‌یه داكۆكی له‌كۆتا ده‌كات، ده‌بێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێبدرێت كه بۆچی ئه‌و به‌نده‌ی هێناوه‌و بۆچی داكۆكی لێده‌كات؟ بێده‌نگبونی ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه باوه‌ڕیان به‌و دروشمه نییه كه له‌به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبدا ده‌ڵێت ژنان ده‌بێت له‌بڕیاردانی سیاسی‌دا به‌شدار بن‌و 25%ی رێبه‌ری حزب ده‌بێت له‌ژنان پێكبێت. ده‌بێت ئه‌و ترسه بڕه‌وێته‌وه كه نه‌بادا پیاوه‌كان جێگه‌ی ژنه‌كان بگرنه‌وه له‌رابه‌رایه‌تیدا”.
حزبی دیموكرات، كه ئێستا دابه‌ش بوه به‌سه‌ر دو حزبدا‌و یه‌كێكیان به‌ناوی “حزبی دیموكراتی كوردستان” چالاكی ده‌كات، خالیدی عه‌زیزی سكرتێریه‌تی، ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ناوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران چالاكی ده‌كات‌و مسته‌فای هجری سكرتێریه‌تی، له16ی ئابی 1945 دامه‌زراوه‌و تا ئێستا هه‌مو سكرتێر‌و جێگری سكرتێره‌كان‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كادێره‌كانی پیاو بون، ئێستاش سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت به‌پێی سیسته‌می كۆتا 25%ی رابه‌رایه‌تی ژن بن، به‌ڵام له‌دوا كۆنگره‌دا له‌كۆی 20 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ته‌نها 4یان ژنن.
گوڵاڵه‌ی شه‌ره‌فكه‌ندی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و 14 ساڵه له‌وڵاتی سوید ده‌ژی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێشتا رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زه‌مینه‌ی ئه‌وه نه‌ڕه‌خساوه ژنان خۆیان بۆ پۆستی سكرتێری حزبه‌كان ئاماده بكه‌ن، ئه‌و وتی “له‌به‌رخۆ لادان له‌هه‌ندێك له‌گرفت‌و كێشه، تا ئێستا ژنان كه‌متر خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌و پۆسته ناده‌ن”.
وتیشی “ئۆباڵی ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌م ژنان خۆیان‌و هه‌م داخرانی حزبه‌كانیش”.
سەرچاوە: ئاوێنە
بابەتی پەیوەندی دار
لیستەی فیکس” لە قاسملووڕا تا عەزیزی”، ئاگرین دێموکڕات