"an independent online kurdish website

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦.٣.٢٠١٦ لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی یادی ٣٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانیyadi-barzani-utrish-201603_0

نەمر لە وڵاتی ئوتریش بەڕێوەچوو. بەم بۆنەوە لە لایەن بەرپرسی ئوروپای ئەنجومەنی نیشتمانی و بەرپرسی ئوتریشی ئەنجومەن و هەروەها بەرپرسی ئوتریشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە وتار خویندرانەوە و ژیانی بارزانی بە دورودرێژی باسی لێوە کرا. هەر بەم بۆنەوە هەیئەتێک لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەشداری ڕێ وڕەسمەکەی کرد و لە لایەن بەرپرسی کومیتەی ئوتریشی حیزبەوە وتارێک لە پێوەندی لە گەڵ ژیانی بارزانی نەمرخوێندرایەوە . لە وتارەکەدا سەرەڕای ئیشارە بە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی بارزانی ، بەزاندنی سنورەدەستکردەکان و بەشداری بارزانی نەمر و هاوڕێکانی لە کۆماری کوردستان و بە هاناوە چونی کوردەکانی بەشەکانی تری کوردستان بەرز نرخێندرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی