هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك له كۆنترین شاره‌كانی ناوه‌ندی شاره‌زوری كوردستانی عێراقه‌و به درێژایی چه‌ندین كیلومتر له‌گه‌ڵ نه‌وسوود، پاوه، باینگان له كوردستانی ئێران هاوسنووره،
خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به هۆی پێڕانه‌گه‌یه‌شتنی رێژیمه دیكتاتۆره‌كان له بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام دژی داگیركه‌رانی كوردستان خاوه‌ن هه‌ڵویست بوون، هه‌ل‌و مه‌رجی جوگرافیای ژئۆپۆلتیكیی ناوچه یارمه‌تیده‌ریان بووه بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ دژی سه‌ركوتكه‌ران و چه‌وسێنه‌ران.
شاخاویبوونی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شۆڕشگێرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره چ له كوردستانی عێراق‌و چ له كوردستانی ئێران كاریگه‌ریی گرینگی بۆ خۆڕاگریی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر رێژیمه‌كانی حاكم به سه‌ر كوردستاندا بووه، له شه‌ڕی سێ مانگه‌ی كوردستانی ئێران، تا ساڵی 1366 شاری نه‌وسوودو ئه‌و ده‌ڤه‌ره به ده‌ست هێزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه بوو، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌و هه‌موو هێزه پۆشته‌و په‌رداخته‌ی خۆیانه‌وه چه‌ندین هێرشی یه‌ك له دوای یه‌كیان بۆ داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه كرد، هه‌موو جارێك به ته‌له‌فاتی ئینسانیی زۆره‌وه تێك ده‌شكان و ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆڵگه‌كانی خۆیان، جگه له هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هێزێكی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له نه‌وسوود و ده‌وروبه‌ری نه‌بوو، له هێرشی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه هێزی كۆمه‌ڵه له بیاره‌ی عێراق بوو كه به داخه‌وه له‌و شه‌ڕه هه‌موویان بێ سه‌روشوێن بوون.
له ساڵی 65 هه‌ر له‌و سنووره‌دا هێزه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی بنكه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌شێك له بنكه‌و مه‌قه‌ڕه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێكه‌ڵاو بوو، پێوه‌ندیی به‌هێزی شۆڕشگێڕانی هه‌ر دوو لا زامنی پاراستنی ئه‌و ناوچه بۆ حه‌سانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك بوو.
هێزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له هه‌موو گوند‌و سنووره‌كانی سه‌ر به شاری نه‌وسوود به باشی پارێزگاری‌یان ده‌كرد، مه‌ته‌رێزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به شێوه‌یه‌ك دانرابوو كه له بواری نیزامییه‌وه ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌پاراست.
جێ ئاماژه‌پێكردنه كه كاتێك كۆماری ئیسلامیی ئێران شه‌ڕی كوردستانی له شاری پاوه ده‌ست پێ كرد، به‌و په‌ڕی گرینگییه‌وه باسی ده‌كرد، به‌ڵام له ساڵه‌كانی 64 تا 66 هێزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران توانیان به چالاكیی هێزی پێشمه‌رگه له پاوه و ده‌وروبه‌ر، ئه‌و ناوچه ئارامه بكه‌ن به گۆڕستانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی.
خالێكی لاواز بۆ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا ناوه‌ندی كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی كۆمیته‌ی شارستانی هه‌ورامان و هێزی شاهۆ و شاری نه‌وسوود و دوروبه‌ری بوو كه له گه‌ڵ تێكچوونی بارودۆخی ناوچه بۆ كۆماری ئیسلامی، هێزه‌كانیان به ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه له ئه‌ماندا نه‌بوون.
به‌هاری ساڵی 1988ی زایینی ( 1366ی) هه‌تاوی ساڵی پیلانی دوولایه‌نه‌ی رێژیمه سه‌ركووتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و حكوومه‌تی به‌عسی كۆماری عێراق بۆ كورد له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه، نه‌وسوود، باینگان‌و پاوه بیره‌وه‌ریه‌كی سامناك و مێژویه‌كی تاڵ و له بیر نه‌كراوه‌ی به دواوه بووه.
پێوه‌ندیی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانی كوردستانی عێراق زۆر به‌هێز بوو، به‌تایبه‌ت یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كه بنكه‌كانی له گه‌ڵ بنكه‌و باره‌گای ئێمه تێكه‌ڵاو و له یه‌ك نزیك بوون، ئه‌و هاوپێوه‌ندییه بۆ ئه‌و دوو رێژیمه مه‌ترسیی ئه‌منییه‌تی له‌و ناوچه‌یه درووست كردبوو، هه‌ر بۆیه پیلانی هاوبه‌شی نه‌هێنی وه‌ك دواتر ئاماژه‌ی پێی ده‌كه‌ین بوو به هۆی مه‌رگه‌ساتی هه‌له‌بجه‌و زه‌ره‌رمه‌ندبوونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانیش له بواری ماددی‌و مه‌عنه‌وی‌و گیانییه‌وه.
بۆ ئه‌وه ئه‌و رووداوه گرینگ و پر مه‌ترسییه چه‌واشه نه‌كرێ‌و وه‌ك خۆی باسی لێ بكرێ، جێی خۆیه‌تی به‌كورتی ئاماژه به چۆنییه‌تی ئه‌و پیلانه بكه‌ین، یه‌ك ساڵ پێش له ده‌ست پێكردنی هێرشی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه به‌شی لۆجیستیكی رێژیمی ئێران له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵ‌و ئه‌حمه‌وئاوا به شه‌وو به رۆژ له به‌ر چاوی هێزه‌كانی عێراق رێگا‌و بانی نیزامی‌یان بۆ په‌لاماردانی ده‌ڤه‌ری هه‌له‌بجه‌و شاره‌زوور درووست ده‌كرد، له هه‌موو چه‌شنه كه‌ره‌سته‌یه‌كی رێگاوبان بۆ ئه‌و كاره كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت، ئه‌وه له حالێكدا بوو هێزه نیزامییه‌كانی سه‌دام، شاهیدی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوون و هیچ په‌رچه‌كردارێكیان له خۆ نیشان نه‌ده‌دا.
ئوپوزیسیۆنی كوردستانی عێراق، به هۆی زۆڵم و زۆر و ناعه‌داڵه‌تیی سه‌دام، له گه‌ڵ هێرشی كۆماری ئیسلامی بوون و له لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه‌ش ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وت‌و حه‌ره‌كاتی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیونی كوردستانی عێراق بووین و ته‌نانه‌ت له نزیك بوونه‌وه‌ی شه‌ر به ته‌واوی ئاگادار بووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران به هێزه‌كانی ئۆپۆزوسیونی كوردستانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو كه ئێمه په‌لاماری هێزه‌كانی حیزبی دێموكرات ناده‌ین‌و له‌و ناوچه‌یه‌وه هێرش بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ ناكه‌ین.
به‌ڵام ئێمه دڵنیا بووین كه یه‌كه‌م هێرشی بۆ سه‌ر بنكه‌و مه‌قه‌ڕه‌كانی ئێمه‌یه، بۆچوونی خۆمان له‌و پێوه‌ندیه‌دا به برایانی خۆمان له یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كه پێوه‌ندییان له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو ڕاگه‌یاند، كه ئێمه چاوه‌ڕوانی ناكه‌ین كۆماری ئیسلامی په‌لاماری ئێمه نه‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه له وه‌زعی ناوچه‌و پیلانه‌كان ئاگادار بووین، به‌ڵام له هێزه‌كانی خۆشمان دڵنیا بووین، شه‌وكه‌تی حاجی موشیر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی له ده‌ڤه‌ری هه‌له‌بجه له كتێبی بیره‌وه‌ریی خۆیدا ده‌ڵێ: “هه‌ر چه‌ند ئێمه به دێموكراتمان ڕاگه‌یاند له ناوچه‌كه دوور كه‌ونه‌وه به‌ڵام ئه‌وان چون له هێزی خۆیان ڕاده‌بینی به حه‌قییقه‌تیش وابوو هێزی چه‌ند سه‌د كه‌س كارامه‌و به هێزیان ئاماده‌ی به‌ربه‌ره‌كانی بوو هه‌ر بۆیه له ناوچه دوور نه‌كه‌تنه‌وه.”
وه‌ك چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد هێزه‌كانی رێژیم یه‌كه‌مین هێرشیان له قۆڵی شێخانی نه‌وسووده‌وه ده‌ست پێكرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌لامارو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بێ وینه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ح.د.ك.ا به‌ره‌وڕوو بوون، پاش سێ جار پاته‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی وه‌زعی تێكشكاوی خۆیان له به‌ره‌ی نه‌وسوود و ئه‌و شوێنانه كه حیزبی ئێمه‌ی تێدا جێگرببوو، تێك شكان ته‌له‌فاتی یه‌كجار زۆریان وێ كه‌وت‌و به یه‌كجاری پاشه‌كشه‌یان كرد.
هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران شه‌وی 14/3/1988 ده‌ستی پێكرد ئه‌وه له كاتێك بوو كه شه‌ڕی به‌ره‌كانی هه‌ڵه‌بجه رۆژی 16/3/88 ده‌ستی پێكردبوو تا ئه‌و رێكه‌وته هه‌له‌بجه نه‌گیرابوو، پاش ئه‌وه به هاوكاریی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیونی كوردستانی عێراق پردی زلم كه خاڵێكی ئیستراتێژیكی ئه‌و ناوچه‌یه بوو گیرا رێگای هه‌موو چه‌شنه پاشه‌كشێی ئه‌رته‌شی عێراق و هێزه‌كانی ئێمه‌ش بۆ پاشه‌كشێ به‌ربه‌ست كرا، ئاراسته‌ی ئه‌و شه‌ڕه سامناكه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو كه به هۆی هه‌ڵكه‌وتی جۆگرافیایی ناوچه‌كه رێگای ده‌رباز بوون و پاشه‌كشێكردن بۆ هێزه‌كانی ئێمه كه‌وته مه‌ترسی، هه‌ر بۆیه ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌و كاته‌ی مه‌یدانی عه‌مه‌ڵیات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاری یه‌كلابوونه‌وه‌و ده‌ربازبوون له‌و ناوچه‌یه‌یان به فه‌رمانده‌رانی نیزامی راگه‌یاند و رێكار‌و رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و عه‌مه‌ڵیاته دیاری كرا.
به‌ڵام وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، پاش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگا‌و شوێنی ئێمه‌و زه‌ربه‌لێدان له هێزه‌كانمان له ته‌قه‌لادا بوون، له رۆژی 21/3/1988 به هاوكاریی هێزه‌كانی كوردستانی عێراق و داڕشتنی پلانێكی باش كادر‌و پێشمه‌رگه له شوێنی مه‌ترسی دوور كه‌وتنه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی شۆڕشگێر‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی كه‌م ئه‌ندام و بنه‌ماڵه‌ی حیزب به هۆی وه‌زعی ناڵه‌باری كیمایی‌باران له ناوچه‌دا مانه‌وه، گه‌لێك له‌وانه ئیستاش له چاڵه ره‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامین‌و چه‌ند كه‌سێكیان ئیعدام و گه‌لێك ژن‌و منداڵی كادر‌و پێشمه‌رگه‌یان بۆ ماوه‌ی نزیك به یه‌ك ساڵ به تاوانی ئه‌وه باوك‌و مێرده‌كانیان پێشمه‌رگه بوون زیندان كرد.
ئه‌وه كه ئێمه پاش سێ رۆژ مانه‌وه به شوێنێكی دوور له شه‌ڕ له هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ره‌و خورماڵ وڕێ كه‌وتین، شه‌هیدكرانی ئه‌و هه‌موو ژن‌و منداڵ‌و گه‌نج‌و پیره بێ تاوانه و ته‌نانه‌ت هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانیش به هۆی كیمیابارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی تاڵ هه‌تاهه‌تایه له بیر ناچێ، تێپه‌ڕبوونی ئێمه له شارۆچكه‌ی خۆرماڵ و دیتنی ئه‌و تراژیدیایه له راستیدا مه‌رگه‌ساتی هه‌موو زینده‌وه‌رێكی ئه‌و شارۆچكه‌یه تا ئێستا بۆ ئێمه له بیر نه‌كراوه.
جێی ئاماژه پێكردنه كه ئه‌و كاره‌ساته هاوئاهنگی و پێكه‌وه‌سازای دوو رێژیمی دیكتاتۆر بۆ ژینۆسایدكردنی گه‌لی كورد بوو، رێژیمی ئێران بێ‌شك له شیمیایی‌بارانی هه‌ڵه‌بجه پێشتر ئاگادار بوو، فاكته‌ری سه‌ره‌كیمان ئه‌و چه‌ند خاڵه‌یه كه ده‌ێخه‌ێنه به‌ر دیدی خوێنه‌رانی به‌ڕێز:
1ـ له ماوه‌ی نیزیك به یه‌كساڵ له به‌ر چاوی ئه‌رته‌شی عێراق ، سوپای پاسدارانی ئێران له حاڵی درووستكردنی جاده‌و رێگا‌و بان له ناوچه‌ی خورماڵ‌و ئه‌حمه‌دئاوا بوون، هه‌روه‌ها له سه‌ر رووباری سیروان له ناوچه‌ی “بووین” له حاڵی دروستكردنی پرد به سه‌ر سیرواندا بوون، به‌ڵام ئه‌رته‌شی عێراق چووكه‌ترین هه‌ڵویستی له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا نیشان نه‌دا.
2ـ ئه‌وان (سوپای ئێران و عێراق) هێزه‌كانی خۆیان پێشتر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ كیمیاباران راهێنابوو و سوپاكانی خۆیانیان به هه‌موو چه‌شنه كه‌ره‌سته‌یه‌كی دژی كیمیایی ته‌یاركردبوو، ئه‌و به‌رنامه‌و پلان دارێشتنانه‌یان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئیرانییه‌كان چاوه‌ڕوانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه بوون.
3ـ ئه‌رته‌شی عێراق زۆر باش ده‌یتوانی له ئیمكاناتی نیزامی خۆی هه‌م له رێگای ئاسمان‌و هه‌م له رێگای زه‌وی و تۆپخانه‌وه بۆ تیكشكاندنی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی ئێران كه‌ڵك وه‌رگرێ، به‌ڵام چووكه‌ترین هه‌ڵویستیان نه‌گرت.
رێژیمی سه‌دام هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ك لانكه‌ی بوژانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش حیساب ده‌كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین ڕاپه‌رین له هه‌له‌بجه سه‌ری هه‌ڵدابوو، بۆ ئه‌وان كونترۆڵكردنی هه‌له‌بجه زۆر زه‌حمه‌ت بوو، له لایه‌كی دیكه‌وه بوونی هێزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران مه‌ترسی‌و كۆسپێكی گه‌وره‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له ناوچه‌دا بوون پێك هێنابوو، ئه‌وانه‌و چه‌ندین نیشانه‌ی دیكه به‌و ئاكه‌مه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ كه هاوكاری‌و سازانێكی پشتی په‌رده بۆ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له نێوان ئه‌و دوو رێژیمه‌دا هه‌بووه، جگه له‌وه ده‌ستكه‌وتی ئه‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره، دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و هه‌روه‌ها پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمی عێراق و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیونی كوردستانی عێراق له ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ورامان بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی بێ‌تاوانی هه‌له‌بجه بوونه قوربانی سیاسه‌تی دیكتاتۆرانی حاكمان به سه‌ر كوردستاندا. ده‌بێ ئاماژه به‌وه بكه‌ین یه‌ك مانگ پاش گێرانی هه‌له‌بجه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به هاوكاریی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیونی كوردستانی عێراق بۆ جارێكی دیكه رێژیمی سه‌دام هێرشی كرده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و دووباره ده‌ستی به سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرت و تا ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق ئه‌و ناوچه وێرانكراوو خاڵی له سه‌كه‌نه بوو كه به ده‌ست هێزه‌كانی سه‌دام ئیداره ده‌كرا.
وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی پێمان ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ش له چوارچێوه‌ی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤـ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، كه حیزبی ئێمه تا هه‌نووكه‌یش له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجه‌كاندا تێكۆشاوه به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كه به‌شێكن له ماڤی مرۆڤـ به‌رچاو بگرێ، له هێزه‌كانی دراوسێ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. كێشه‌ی كورد ته‌نیا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و داگیركه‌رانی كوردستاندا قه‌تیس نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو زۆر جاریش وه‌به‌ر سات و سه‌ودای نێو نه‌ته‌وه‌یی كه‌وتووه و هه‌ره‌سی هێناوه.
ته‌مه‌نی نگریسی دیكتاتۆره‌كان، یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ر چووه‌و هیوادارین جارێكی دیكه كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ویه‌ن و برلین دوپات نه‌بێته‌وه و ئه‌و رووداوه تاڵانه ببن به هانده‌رێك كه بتوانین زیاتر له راستای به‌ره‌وپێش چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌نگاو هه‌ڵگرین و چی دیكه شاهیدی مه‌رگه‌ساتی به كۆمه‌ڵ و تاكی گه‌له‌كه‌مان نه‌بین.
پێشمەرگەکان: ئەم بابەتە پێشتر 26-12-1389 بڵاو کراوەتەوە و دوبارە بڵاو دەکرێتەوە.