پارتی کرێکاران کە هەم پارتە و هەمیش حەرەکەیەکی جەماوەرییە و چارەنووسی کورد لە باکووریی ولاتی ئێمەدا زۆر گرێدراوی چارەنووس و هەلس وکەوتی ئەوە پارتەیە، دەبێ زۆر زیاتر لەمە وورد بێت لە بەرێوەبردنی خەباتی ئەم میللەتەدا
.
حەرەکەی کۆمۆنیستی لە رۆژئاوا و لە رۆژهەلاتدا شکستی تیئۆریک و سیاسی هێناوە، بۆ دەبێ میللەتی هەژاریی کورد ببێتە مەیدانی تاقی کردنەوەی ئەم بۆچوونانە ؟
کوا چەپی تورک دان بە مافئ کورد دێنێت؟ کوا چەپی تورک بێ تورکیا ی کەمال ئاتاتورک بوونی هەیە؟ ئەوە چ مەنتیقیەکە کە گۆیا چەپی کۆمۆنیست بە پالپشتی پاسدارەوە ئازادیی بۆ میللەتی کورد دێنێت؟
هەروا کە ئەگەر مافی کورد لەبەر چاو نەگیرێ تورکیا نابێتە ولات هەر ئاواشە کە ئەگەر کورد بەرژەوەندیی تورکیا لەبەر چاو نەگرێت نابێتە ولات، و هەر بۆیەشە کێ دەلێت کە تورکیای خودی ئەردۆغان حازر نەدەبوو بە سازان لە گەل کورددا ؟ ئەگەر دلنیا با و بەشمان دابایە، ئەوە باشتر نەدەبوو لە شەری ئێستا؟
رۆژ لە دوای رۆژ لەو کاتە مێژووییە نێزیک دەبینەوە کە سەرکردایەتی کوردیی نێو پارتی کرێکارانی کوردستان سنوور بۆ دەستەلاتی تورک و چەپی تورک لە ناو حەرەکەی رزگاریخوازیی کوردیدا دابنێت.
ئێستاش بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردیی ئەم توانا و ووزەیەی تێدایە کە لە باشوور و رۆژئاوا و باکوورد دا دەست بخاتە نێو دەستی یەک ببێتە هێزێک کە پێگەیەکی گرینگ بۆ کورد لە داهاتووی ناوچەدا مسۆگەر بکات. ئەگەر چەپی تورک دژی ئامپریالیزمە ئێمە هاوپەیمان و دۆستی رۆژئاواین، ئەگەر چەپی تورک دژی بەهاکانی رۆژئاوایە ئێمە خاوەن ئەو بەهایانەین، بۆیە هیچمان وەیەک ناچێت.
ئێمە میللەتین و رزگاریی وئازادیمان دێۆێت ، ئەمەش بە زامن کردنی نێو نەتەوەیی بوونی خۆمان دەکرێ ، بە گەشەی مرۆڤی دەکرێ بە چەسپاندنی ئاشتی و جەوێکی ئارام دەکرێت، کۆمونیستی چەپی تورک شەری دژی فاشیزمی خۆیان با لە ولاتی خۆیاندا بەرێوە بەرێن نەک لە جزیر و شرناخ دوو شاریی هەژاریی کوردییدا .
2016-03-12