١٤٠٠ساڵ پێش ئێستا، لە دەورەی خەلیفەگەری عومەر کوڕی خەتابدا، عەرەبی چۆڵەوانی نیمە دوورگەی عەرەب، بە فەرمانی ئەو خەلیفە،
بە ناو پەرەدان بە یاسا و ڕێسای هەڵنەپێجراوی ئەوکاتی ئیسلام، هێرشی کردەسەر خاکی ئیمپراتووری کوردی ساسانی. بە هۆی کزبوونی هێزی ساسانییەکان لە بەر شەڕی درێژخایەن لەگەڵ ئیمپراتووری بیزانس یان “رۆمی رۆژهەڵاتی”، ئەو بێکار و برسی و چۆڵنشینانە، بە سەرسوپای ساسانیدا، زاڵبوون! فەرماندەی سەرەکی ئەو شەڕە، سەعدی کوڕی وەقاس، حەسەن وحوسەینی کوڕی عەلی کوڕی ئەبووتالێب بوون. سەرەتا دوای چۆڵکردنی کۆشکی پاشایەتی”مەداین”، دەستیان دایە تاڵان وبڕۆ. گەنجینەی٤٠٠ساڵەی پاشایەتی ساسانییەکانیان تاڵانکرد! لە قوڵی باکووری کوردستانەوە، لە نسیبیننەوە، گەیشتە کوردستا و لە قوڵی باشوورەوە، لە”جەلەولاو”(واتا دەشتی پڕلەلاشەی کوژراو) وشارەزوورەوە تا”پاڵەیی”، لە خاکی ئێمەدا پێشڕەوییان کرد!
ئەوکات زۆربەی خەڵکی ناوچە، کوردیشی لەگەڵ بێ، پەیڕوەی ئایینی زەردەشتی بوون و ئەهوورا، خودایان بوو وئەهریمەنیش، جێگای بێزاری ونفرەتیان. ئەوعەرەبانە لە ژێرئاڵای ئیسلامدا، ماڵی دانیشتوانیان تاڵانکرد، بەندەگیخانەکانیان وێران کرد و لەبەشی رۆژ هەڵات و باکووری ئیمپراتووری ساسانیدا، بە فەرمانی حەسەن وحوسەین١٥٠٠٠٠هەزار ژنیان، وەک دەسکەوتی شەڕ و وەک کەنیزەک، نارد بۆ مەدینە. هەرچەند کتێبەکەیان، باسی یەهوودونەسارا و سابئی ومەجووس(واتازەردەشتی) کردبوو و بە خاوەن بروا پێناسەیانی کردبوو، بەڵام تەڕووشکیان پیکەوە سووتاند و بۆ زاڵبوون ودەسکەوت، یاسا و ڕێساکەی خۆشیان خستە ژیرپێ. بروانە لە قورئاندا لەوبارەوە چ نووسراوە(ئەوانەی بڕوایان هێناوە، ئەوانەی بوونە جوولەکە، سوببی و مەسێحی ومەجووسی و ئەو کەسانەش شەریک بۆ خودا، دەناسن، دیارە خودا رۆژی سەڵا، بە کاری هەموان ڕادەگا، دیارەخوادا لە هەموو شت ئاگادارە١٧ الحج).
سکاڵای شاعێرێکی ئەوچاخی کورد لەوبارەوە سەرنجڕاکێشە: ئەو ئەیژێ، زۆرداری ئەرەب هاتن، بە زۆر ژن و کچی ئێمەیان برد، بەندەگیخانەکانمانیان وێرانکر، مێردی ئازایان خەڵتانی خوێنکرد و لە “پاڵەی”یەوە تاشارەزوور وڵاتمانیان کاولکرد!
ئەم سپا نەخوێندەوار وئیسلام نەناسە، دواتر، سێ رێگایان بۆ خەڵک، دیارکرد: یامل بۆ ئیسلام دانوێنن، یالە سەردینتان بمێنن وجزیە بده ن و ژێردەستی موسولمانه کان بن، ئەگەر ئەمانە پەسند ناکەن، دەکوژرێن! ئەوکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان، تاماوەیەکی درێژ، نەیانتوانی، ناوچەکانی هەورامان و داڵەهۆ، داگیر بکەن. سەرەڕای ئەوە بە زەخت و زۆر، رێگایان نەدەدا، کەسێک رێ و رەسمی ئایینی خۆی بەجێ بگەینی! ئەم رەوتە درێژەی کێشا و پەیڕەوانی زەردەشت، پرژ وبڵاو بوون. ئەوە بوو نزیکەی ٨٠٠ساڵ پێش، کەسێک بە ناوی”سوڵتان سەهاک” کوڕی شێخ عیسای بەرزنجی نەوەی باباتاهێری لوڕی هەمەدانی، لە شوێنێک بە ناوی “پردیوەر” لە ناوچەی نەوسوودی هەورامان، سەرلەنوێ دینی کونی کردانی زیندووکردەوە و خەڵکی هاندا، پەیڕەوی لێ بکەن. یاساو ڕێساکەی ڕێکو پێک کردو لە چەند شتی تایبەتدا، پشتی لە ئیسلامە و زۆرتر، پەیڕەوی ئاینەکانی زورڤان، میترا و زەردەشت وبوودیزمە. سەرهەنگ دەودان:
چەنی ئێرمانان مەگێڵم هەردان مەکۆشم پەری ئایین کوردان
کورتەی ئەم ئایینە وەهایە:
یارسان وەرا، یارسان وەرا ڕا حەق ڕاسییەن، بەرئانان وەڕا
یاری چوار چێوەن باوەریش وەجا پاکی و راستی و نیستی و ریدا.
نیستی واتا لابردنی پەسنی خۆبەزلزانی، و ریدا واتا چاک هەڵکردن بۆ خزمەتکردن بە مرۆڤ.
بڕوایان وایە ئیزەدان، ئافڕێنەری مرۆڤ وگەردوونە. لە ئایینی سامیدا خودا، هەم ئافڕێنەر و هەم هەڵسووڕێنەری گەردوونە. لێڕەدا، بۆ هەڵسووڕانی گەردوون، چەند یار ئەوئەرکە لەسەرشانیانە.
ئەوان کە باسی ئافڕاندن دەکەن، “خاوەنکار” یان خودا، بە ئافڕێنەری جیهان دێننە ئەژماروخودا سەرچاوەی ڕامانی گەرانی رەوانە و بە پێچەوانەی داستانی ئافڕاندنی ئیسلام، هیچکام لە فریشتەکانی بارگای ئەو، رەخنەیان لە خاوەنکار نەگرتووە کە نابێ مرۆڤ بئافرێنی. تەنیا بۆڵەیەک لە یەکێک لە چوارفریشتەکە هاتووە و دەس بەجێ پەشیمان بۆتەوە. هەربۆیە لەو ئایینەدا، سەرەرای رابۆردی بوونی ئەهریمەنی زەردەشت، بە پێچەوانەی ئیسلام،” شەیتان” لە ئارادانییە.
لە بابەتی ڕۆژی سەڵایشدا، لەگەڵ ئیسلام یەک نییە و بڕوای بە”گیانڕەوێنی”یە واتا تەناسوخ. بەوجۆرە کە دوای مردنی کەسەکان، گیانیان دەچێتە لاشەی گیانلەبەرێکی دیکە و ئەگەر چاکەکاربێ، ژیانی دوایی خۆشتردەبی، و ئەگەر بە پێچەوانەبێ، لەو ژیانەدا تووشی چەرمەسەرێ دەبی هەتا رۆحی پاقژ دەبی و تیکڵاوی زاتی خاوەکاردەبێ. واتا سزا و پاداش هەرلەم جیهانەدایە.
مێردان مەترسن وەی سیاسەتە مردنی مەردان جۆرقووتەی بەتە
لە ڕامانە سامییەکاندا، خودا بەدەگمەن خۆی بە مرۆڤ نیشان دەدا، کەچی لەم دینەدا، خودا شۆڕدەبێتەوە نێو لەشی مرۆڤ بە مرۆڤخودایی، بڕوای هەیە. لەم ئایینەدا، بە پیچەوانەی ئیسلام، چەند هاوسەری پاوانە، و ژن وپیاو، مافیان وەک یەکە.
کوڕ و کناچە و کوڕ کناچە تەوفیرشان نییەن کوڕ وکناچە
لەوکاتەوە، ئەم ئایینە ڕاگەێندراوە، هەتاسەرهەڵدانی شێعیگەری سەفەوییەکان، سوننیەکان، لە ئازاردانی پەیڕەوەکانیان دریخییان نەکرد وپیوەندییەدا، ئەوەی پیانکرا، سەبارەت بەوخەلکە دڵپاکە کردوویانە. دوای سەرهەڵدانی شێعە لە ناوچەکەدا، گوریسی ستەملێکردنیان بۆتە دووبا و لە هەردۆک لاوە، کەوتوونەتە ژیر نفرەت و ستەم. سەیری ئەم نووسراوەبکەن:
زەلول زڵمم، زەلول زڵمم…
قازی نەبەغداد، شکار شونەن تێغم وەعدەشەن، نەغەرق خونەن
شکەست سوننی، کینەت ناپاکەن دادخواست نەمەیدان دووزاک دووزاکەن (چلتەن،ل١٥٣)
داود تۆ وەحەق شای شەهریاران وەنوورباتن وە شەرت یاران
داود دیوانەم ژ تەعنەی رافز دوودل یەک دل بۆ چوون شاخ وحافز
ڕافز، واتا شێعە.
ئەم دینە چەند مەرجی بۆ پەێرەوان داناوە، بۆ نموونە: بڕوا بە حەق، راستی، پاکی، دوونایدوون، تێکۆشانی زانستی، سەروەری مرۆڤیی، ئەرکناسی، یەکگرتوویی، مافی ژنان وپیاوان، یەک هاوسەری، دووری لە تاوان، رێزدانان بۆ باوە و دایە، خزمەت بەکۆمەڵ، رێزدانان بۆ دەرواسێ، رێزدانان بۆ مامۆستا، رێزدانان بۆدین و رێباز ونەتەوەکان، پاراستنی پەیمان، پاراستنی دادپەروری و یەکسانی، مافخوازی، نیشتمانپەروەری، خۆ دوورخستنەوە لە لەشپەروەری، دووری لە مرۆڤئازاری و…
ئێستا، دوای ئەوە، رۆحی سەرکردەکانی عەرەبی هێرشبەری چاخی عومەر، شوڕ بۆتەوە نێو لەشی دانەدانەی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانی ئێران، سەبارەت بە پەیڕەوانی ئایینی یاری، هەمان رەفتار و فتواو بۆچوون، نیشان دەدەن، کە سەرکردەکانی سوپای عومەر، ئەوکات سەبارەت بە باوباپیروداوداپیرانمان ئەنجامیاندا!! ئێستا، بە فتوا، ئەوانە ناپاکن و نابێ قەرەلەقەرەیان بدرێ! لەدین وەرگەڕاو و خودانەناسن! ئەوە لەکاتێکدایە، ئەوپەسنانەی لە یارانی یاریدا، هەیە و راسپێردراوە هەیانبێ، یەک دانەیشی لە زاتی ئەو ئاخوندانەدا نابیندرێ. نەراستی، نە پاکی، نەپاراستنی مافی یەکسان، نە وەلانانی خۆبەزلزانی و…
ئەم شێوە هەڵوێستە سەبارەت بەوخەڵکە لێقەوماوە، جۆرێک هاندانی موسوڵمانی گێل وگەمژە و نەخوێندەوارە دژی ئەوخەلکە و ئاکامەکەی دەبێت، تێک هەڵچوون وکوشتوبر و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکەدا. هەربۆیە وەک کوردێکێ ئاوارەی دەستی ستەمی ئەو ئاخوندانە، داوا لەخەڵکی ناوچەکە دەکەم برایەتی و دوستی و یەکسانی خۆیان لەگەڵ ئەو کوردەرەسەنانە بپارێزن و بیری کونەپەرستی و دەورەی جاهێلی ئەو ئاخوندانە لە گوڕ بنێن و پیلانی کورد بە کورد بەکوشتدانیان، بکەنە بڵقی سەرئاو. بژی یەکسانی مرۆڤ و نەمان بۆ ئاژاوەگێڕانی خۆ بەنوێنەری خودادانەران. تەیموور بانیارانی ئەێژێ:
یاران مەرئەوسا تەیمووردڵشاد بۆ مەزڵووم ئازادبۆ، دادرەسی دادبۆ
خەلێقی١2/٣/٢٠١٦