"an independent online kurdish website

رێورەسمەکە شەوی هەینی رێکەوتی ١١ی مارسی ٢٠١٦ کاتژمێر ٨ی شەو بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد8y-mars-jnan-amrika-2016-0

و پاشان خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان  راگەیەندرا.

پەیامی کۆمیتەی ژنان لە لایەن مەحبووبە حوسێنی بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی ژنان لە ئامریکا خویندرایەوە، بەرێزیان لە پەیامەکەیاندا باسی گەیشتنی ژنان لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بە زۆر لە مافەکانی خۆیان بەتایبەت مافی یەکسانی و بەرابەری لە گەڵ پیاوان گەیشتوون کەچی لە کوردستانی ئێمە هەتا ئێستا ژنان لە بارودۆخێکی نالەبار دان، بەڕێزیان لە درێژەی پەیامەکە دا گووتیان باوڕمان وایە کە خەباتی نەتەوایەتی بە بێ بەشداری ژنان وەکوو نیوەی کۆمەڵ سەرکەوتوو نابێ.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا بەم بۆنەیەوە لە لایەن رەحیم رەشیدی خوێندرایەوە  بەرێزیان سپاسی کۆمیتەی ژنانی کرد کە  هەمیشە چالاکان و هاوکاری رەڤەندی کوردیان کردوە لە ئامریکا و رۆل و پێگەی ژنانی لەم دەڤەرە دا بەرز نرخاند و ئاواتی خواست کە ژنان بە مافی یەکسانی لە کۆمەلگا دا بگەن و هیوای سەرکەوتنیانی لە کارکانیان  دا بۆ بە ئاوات خواست.

پاشان پەیامی لقی ٧ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئامریکا و کانادا لە لایەن فەوزیە خان خویندرایەوە

پەیامی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە  ئامریکا لە لایەن بەرێوەبەری رێورەسمەکە پێشکەش کرا

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال لقی ئامریکا هەر بەم بۆنەیەوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ بەرنامەکە ناردبوو

ریورەسمەکە بە شایی وهەڵپەرکێی بەشداران تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.

بەسپاسەوە کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران- ئامریکا

١٢ی مارسی ٢٠١٦


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی