گه‌نج و کاڵ
ژن و پیاو، مێر و مناڵ 
جلوبه‌رگ خوێناوی،
ره‌نگ و روخسار خه‌مای
ئاواره و بێ خانه و لانه
له‌م جهانه پان و به‌رینه.
پرچی شۆڕه‌بی ژاکاوه
ره‌نگی گه‌زیزه شێواوه
سیمای دۆڵ و چییاکان
نمای گوند و شاره‌کان
به کوچه و کۆڵانه‌وه
به بازار و دووکانه‌وه
به کلیسا و مزگه‌وت و مه‌یخانه‌وه
به نه‌خۆشخانه و قوتبخانه‌وه
له ئه‌نجامی بوومباران
تێکرا کراون وێران.
جاران ده‌ریاکان بوون ره‌نگ شین
ئێستا ئه‌گێڕن گه‌رمه‌شین
بۆ مه‌رگی ئاواره‌ی (کۆچ) نشین
که جگه له ده‌ریا نییانه شوێن له‌بۆ ژین
کێ بێ بتوانێ به‌و دیمه‌نانه‌وه
بیر له شادی و خۆشی کاته‌وه
بڕوات بۆ پێشوازی له به‌هار و نه‌ورۆز
ئاگر کاته‌وه له ئارارات و شاهۆ و نه‌که‌رۆز.
**

وێنه له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه.
**
سه‌عی سه‌قزی
14/3/2016
