بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ قه‌ندیل و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری له کوردستان و له ئێران‌دا هه‌بوو. ئه‌م بڕیاره‌ی رێبەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بۆوه هۆی ئه‌وه که داگیرکه‌رانی کوردستان له ناوه‌وه و لە ده‌ره‌وه هەڵوێسته‌کانی ئه‌م حیزبه زیاتر له جاران بخەنه ژێر چاوه‌دێریی وردی خۆیانه‌وه. 
عه‌مه‌لیاتی ڕه‌به‌ت که نیشانەکان وا دەری دەخەن کە له لایه‌ن لایه‌نگران یا پێشمەرگەکانی حدکاوه دوای زیاتر له بیست ساڵ ئه‌نجام دراوە ،سێ ڕاستیی حاشا هه‌ڵنه‌گری زیاتر له جاران بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرا کرد:
راستیی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که میدیای فارس به گشتی چ له ئێران و چ له ده‌ره‌وه حیسابێکی جیاواز و زۆر جیدی‌تر له هه‌ر هه‌موو حیزب و سازمانه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌لات بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران ده‌که‌ن وئه‌و راستییه ده‌زانن که ته‌نیا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانه که هه‌ڵقوڵاوی ناخی کۆمه‌ڵگایه و به گشتی ته‌نیا هێزی کوردستانی خۆرهه‌ڵاته که ده‌توانێ مه‌ترسیی جیدی بۆ ده‌سه‌لاتی دووهه‌زارو پانسه‌ند ساڵه‌ی فارس له ئێران‌دا دروست بکات.هه‌ر بۆیه له بیست و چوار ساعه‌تی یه‌که‌می ئه‌م رووداوه‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێشتر له سه‌ره‌وه به‌خشنامه‌یه‌ک بۆ هه‌موو میدیاکانی کوماری ئیسلامی و ئوپوزسیونی کوماری ئیسلامی ناردرابێت له بلاو‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه خۆیان بوارد.ئه‌م یه‌کده‌نگییه‌ی فارس چ حاکم و چ ئوپوزسیون جێی تێڕامان و لێ فێر بوونه.
ڕاستیی دووهه‌م ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا میدیا و حاکمانی فارس به شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که ئالترناتیوێکی کارتۆنی و کونترۆڵکراو به ناوی په‌ژاک بۆ حێزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران دروست بکه‌ن، بە لە بەرچاو گرتنی ئەم ڕاستییە که پیوه‌ندی و دۆستایه‌تیی قوولی پ‌کاکا و ئێران بۆ که‌س شاراوه نیه. زۆر جار دیومانه که ورده هێرشێکی چ به راست و چ به درۆی گه‌ریلاکانی په‌ژاک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوه‌یەکی به‌ربلاو له خه‌به‌رگوزارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و هاوکات له لایه‌ن بی‌بی‌سی و ڕادیو فه‌رداوه پۆششی به‌ربلاوی پێی ده‌درا. گیران یان ئێعدامی ئه‌ندامێکی په‌ژاک چه‌ندین هه‌فته ده‌بووه جێی باس و خواسی میدیاکانی فارس.
جیا له‌م دوو راستیه پیویستە ئاماژه‌یه‌کیشی به روانگه‌ی کۆماری ئیسلامی و ئۆپۆزیسیونی ده‌ره‌وه‌ی فارس له سه‌ر ”حدک” بکه‌م. به بێ ئه‌وه‌ی که بمهه‌وێ خه‌بات و تێکۆشانی پێشمه‌رگه دلسۆزو گیان له سه‌رده‌سته‌کانی ئه‌م حیزبه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌م بایه‌غ نیشان بده‌م (که له روانگه‌ی منه‌وه پڕ بایه‌غە) به‌ڵام ئه‌م راستیه‌ش نابێ له بیر بکه‌ین که ورده عەمەلیاتەکانی ئه‌م حیزبه‌ش هەر وه‌کو ته‌قه‌کردنه‌کانی په‌ژاک له میدیای فارسه‌کاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌ربڵاو کوتووپڕو به په‌له‌ی هه‌بووە.
به بڕوای من هه‌ڵوێستی جیاوازی داگیرکه‌ران له به‌رانبه‌ر حدکا و حدک ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنێ که کۆماری ئیسلامی و میدیای فارس له ده‌ره‌وه ئه‌و راستیه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که رێبه‌رایه‌تیی ”حدک” رێچکه‌یه‌کی گرتوه‌ته پێش که سه‌رەنجامی ئه‌و سیاسەتە که‌مترین مه‌ترسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فارس دروست ناکات. هه‌ر بۆیه ”حدک”یش وه‌ک په‌ژاک به هێزێکی رزگاریده‌ری کوردستان یان به ئەدەبیاتی خۆیان تەجزیه ته‌ڵه‌ب نازانن و پێیان باشه که ئه‌م دوو هێزه زیاتر له ناو خه‌ڵکدا بناسرێن. بە زمانێکی دیکە وردە جمووجۆڵەکانی ئەم دوو حیزبە لە لایەن فارسەکانەوە نەک هەر بایکوت ناکرێن بەڵکوو بە بەربڵاوی زەق دەکرێنەوە .