پێشمەرگەکان: کەمپینی پشتیوانی کردن لە ئازادی محەممەد سدیق کەبوودوەند خۆپێشاندانێکی هێمنانەی لە ” گوستاڤ ئادۆلڤس تۆری”ی شاری یوتوبۆری وڵاتی سوید بەرێوە برد.
کەمپینی پشتیوانی کردن لە ئازادی “محەممەد سدیق کەبوودوەند” لە شاری یوتوبۆری وڵاتی سوید.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەمپینی پشتیوانی کردن لە ئازادی محەممەد سدیق کەبوودوەند خۆپێشاندانێکی هێمنانەی لە ” گوستاڤ ئادۆلڤس تۆری”ی شاری یوتوبۆری وڵاتی سوید بەرێوە برد.
ئەو خۆپێشاندانەدا چەندین لایەنی سیاسی و مەدەنی تیایدا بەشداری کرد و کۆمەڵێ پەیام بەو بۆنەیەوە بە زوبانەکانی کوردی، سویدی، ئینگلیزی و فارسی پێشکەش کران، کە نێوەڕۆکی گشت پەیامەکان هەلگری پشتگیری کردن بوو لە ” محەممەد سدیق کەبوودوەند” بەرپرسی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان.
شایانی باسە محەممەد سدیق کەبوودوەند ماوەی چەندین ساڵە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، دەستبەسەرە و لەو ماوەیەدا وێڕای ئەو هەموو تۆهمەتە ناحەقانەی کە درابوونەتەپاڵی و بە ناحەق بەندکرابوو، لە زۆر مافە سەرەتاییە ئینسانییەکانی زیندانیەکی سیاسی بێبەشکراوە و ئێستا لە زینداندا لەگەڵ زۆر نەخۆشی بەرەوڕوو بووەتەوە و چارەسەری بۆ ناکرێت.
لەم خۆپێشاندانەدا کەمپین خوازیاری ئازادی بێقەید و شەرتی ناوبرا و گشت زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێراندا بوون، هەروەها لەو چوارچێوەیەدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی مەحکوم کرد.
کەمپین لە کۆتایی خۆپێشاندانەکەدا قەتعنامەیەکی ئاراستەی حکومەتی سوید و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری،
٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی،
١١ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی،
لە چاو پێکەوتنێکدا کومیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری یوتوبۆری و کەرتی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو شارە کۆبوونەوە.
رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری وڵاتی سوید، دیدارێکی دۆستانەی لەگەل کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو شارە پێک هێنا.
لەودیدارەدا هەردوو شاندی ناوبراو لە سەر گەلێک پرسی چارەنوس ساز گفتۆگۆیان کرد و تیشکیان خستە سەر ڕهوشی سیاسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا باس لەسەر هاوپهیمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا و هەردوو لا لەسەر پێوەندی زیاتری نێوانیان پێداگریان کرد و یەک ڕیزی، یەک دەنگی و زیاتر لێك نیزیك بوونهوهی هێزه سیاسییه کورد و کوردستانییەکانیان بە پێویستییەکی سەردەمیانە و به سهرکهوتنی دۆزی ڕەوای کورد زانی.
لە کۆتایی ئهو دیدارە دۆستانهیەدا، ههردوولادا لەسەر ئەوە پێک هاتن کە بە گیانێکی برایانە و کوردانە بەرەو کارە هاو بەشییەکانی داهاتوویان لەو شارەدا هەنگاو بنێن و کارە هاوبەشەکانییان پێکەوە ڕاپەڕنن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری،
٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی،
١٠ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی،