هێلکه‌یه هێلکه، ده‌ورانی هێلکه
سیاسه‌تی نوێ، به ز‌مانی هێلکه.
ئه‌گه‌ر سه‌به‌ته‌ی زۆرتر پر بکه‌ی
مه‌ترسی که‌مه، دۆڕانی هێلکه .
له وتووێژ و له سیاسه‌ت دا
گرینگه شوێنی دانانی هێلکه.
هێزی مه‌ده‌نیت به قوه‌ت ده‌بێ
تا که‌متر بکوڵێ، قازانی هێلکه.
نوێیه، به‌ڕۆژه، ستراتێژیکه
چاره‌ی کوردانه، گوفتمانی هێلکه .
دوو زه‌ردێنه‌یه هێلکەی ئه‌مجاره
وه‌رنه نێو ڕیزی جه‌وانی هێلکه.
کۆنه و تاک ره‌هه‌ند ، هێلکه شکانێ
فره ره‌هه‌نده، مه‌یدانی هێلکه .
ئادرێسی ئێسته‌ی ده‌فته‌ری کارمان
پلاکی نۆزده، کۆڵانی هێلکه .
شوعاری رووخان که‌ڵکی نه‌ماوه
مێتودی تازه، سازانی هێلکه .