وەبیرت دێ کە پێم وتی
من دەمەوێ تێر تێر لە تەتەهوو دا بخنکێم؟
بۆ کام شۆڕش بنووسم
چۆن لە سەلاح بدوێم
ئامێز بۆ هاتنەوەی کام جەماڵ ،ئای باوەلێ! بگرمەوە
بۆ کێهە لوقمان و کەماڵ بگریم
چۆن بۆن بە یادێکی خالیدەوە کەم
نازانم
چۆن بیژمێرم
چەند ئێوارە بەدیار لاپەڕەکانی بزەیانەوە هەڵکورمام.
نە دەنووسم، نە دەگریم و نە باوەش بۆ هیچ باڵایەیەک دەگرمەوە،
ئاخر دەستەکانم ناگەنەوە،
دوندی بەژنیان بەئاسمانی نیشتمانا هەڵچووەو
ئەمن باڵام لە ئاستی وان گەلێک کورتە.
بمبوورن هاوڕێکانم
هەر دەمەوێ
تێر تێر لە تەتەهوو دا بخنکێم .
وەرگیراوە لە لاپەڕەی فەیسبووکی کاک عومەر