Hoppa till innehåll
Hem » ئایا ئەوانە لە بەرەی گەلدان،یاندژ بەگەل؟، خالید خورینجی

ئایا ئەوانە لە بەرەی گەلدان،یاندژ بەگەل؟، خالید خورینجی

خوێنەرانی بەڕێزو خۆشەویست،ئازادی خوازان و ڕوناکبیرانی نیشتمانپەروەر،حیزب و ڕێکخراوە بە ڕاست شۆڕشگێر و خەباتگێڕەکانی کورد و کوردستانxalid_xurinji

تێکۆشەران و ئەندام و لایەنگران و   دڵسۆزانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە گشتی و ڕێبەرایەتی ئەم حیزبە فیداکارو شۆڕشگێڕو دڵسۆزەی ماف و ئازادێکانی کورد و کوردستان. سڵاوێکی گەرم و پڕ لە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بە سەر لەشکری ڕەشپەرەستانی جەماراندا بۆ بەئاواتدەخوازم، سڵاو لە هەڵوێستی مەردانەو کورد پەروەرانەتان. سڵاو لە ماندو بوون و شەونخونی کادرو پێشمەرگە قارەمان و دڵسۆزەکانتان. سڵاو لە گیانی پاک و ڕوحی بەرزەفری 9هەڵۆ گیان بەخشیوەکانی شەڕەف و شانازێ مەزنەکانی ڕاسانەوەی ئەمجارەتان. سڵاو لە بنەماڵە و هاوسەنگەرە چاو نەترسەکانیان، ڕوحیان شاد و ڕێگاو ڕێبازیان پڕ ڕێبواربێ.

 

ئایا ئەوانەی ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ دەیان هەوێ لە گرینگی و بایخە بەرزو پیرۆزەکانی ئەم حەڕەکەتە شۆڕشگێڕانەیەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کەم کەنەوەو فیداکاری و قارەمانەتی و ورە بەرزی شێر و پڵینگەکانی حیزب کەم ڕەنگ و بێ ئەرزش نیشان بدەن و کو‌نچکاوی ئەوەن بزانن و ببیسن و ببین لە کوێ چەند میتر پوش و پەڵاشێک سوتاوە و چەند پڕیشکە تۆپ و خۆمپارەیەک بەر داروبەرد و بەر مەڕوماڵات کەو تووە و چەند کەسیش لە خەڵکی بێ دیفاع  شەهید و بریندار بوونە، بۆ ئەوەی گشتی لیستبەندی بکەن و بە خەیاڵی خاوی خۆیان لە گەورەیی و بەنرخی ئەم هەنگاوە دلێرانەیەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کەم کەنەوەو خەتاو ئۆباڵی ئەم زیانانە بخەنەوە سەر شانی حیزب !!! ؟ تۆبڵێی ئەم هەنگاوە شومەیان بچێتە خانەی خزمەت بە گەل، یان بچێتە ناو چاڵە ڕەش و بۆگەن کردۆکەی خەیانەت بەگەل.؟ ئەی باشە لە ماوەی 20ساڵی ڕابردودا خۆ تێکۆشەرانی ئەم حیزبە لە ناوچە جۆراو جۆرەکانی کوردستان نەبوونەو فەعالییەتی نیزامی و بگرە حزوریشیان نەبووە!!! ؟ باشە خۆتان و ویژدانتان، خۆتان و کەڕامەت و ئەقڵ و شعورو هەست  و سۆزی ئاینی و نیشتمانی و نەتەوەیی و بەشەریتان ئەگەر بە ڕاستی خاوەنی ئەم سفەتانەن؟؟؟؟؟ باشە لە ماوەی ئەو 20 ساڵە دا ڕێژیمە جینایەتکارەکانی ئێران و تورکیە چەند جار سنورەکانیان تۆپ و خۆمپارە باران و ڕاکێت باران  کردوە و چەند جار هێرشی نیزامیان کردونە سەرێ، باشە چەندین جارو هەر جارەی چەندین هیکتار دارستان و موچەو مەزراو باغ و دەغڵ و بەرو بوومی خەڵک سوتاوەو هەر جارەی چەندین سەر مەڕو ماڵات کوژراوە و چەندین خانوبەرەو شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵک وێران بووە و هەر جارەی چەندین کەس شەهیدو بریندار بوونە!!!!!  ئەی باشە بۆچی ئەم قوڵە سیاسەتمەدارانەو ئەم دڵسۆزانەی گەل و ئەم پارێزەرانەی ژینگەو ئاوەدانی و سروشتی جوانی جیهان نەقەیان لێوە نەدەهات و بەراوردی سودو زیانەکانیان نەدەکردن. ؟!!!!!!

ئەی باشە لە خۆتان و لە بەساڵداچۆکانی خۆتان بپرسن و بڵێن باشە خۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ماوەی 20 ساڵ بوو نە دەگەڕاوە ناو شاروگوندو شاخ و چیاو دۆڵو دەشتەکانی کوردستان ؟ باشە لە ماوەی ئەو 20 ساڵەی دا چەندین کەس لە ڕۆڵە دڵسۆزو ئازادی خوازەکانی کوردو کوردستان لە ناو سیاچاڵە کانی کۆماری دژی ئیسلامی و دژی ئینسانی لە دار دراون و گوللە باران کراون.؟ لە ماوەی ئەو 20 ساڵەیدا چەندین خەڵکی بێ تاوان لێرەو لەوێ کراونەتە نیشانەی چەکی دەستی چەکدارانی چڵکاو خۆری تیرۆریستانی جەماران و شەهیدو کەم ئەندامکراون. ؟ لە ماوەی ئەو 20 ساڵەی دا چەندین خەڵکی هەژارو کاسبکارو کۆڵبەری بێ نان و ئاو شەهید کراون و بۆ هەمیشە کەم ئەندامکراون. ؟ ئەی باشە لە ماوەی ئەو 20 ساڵەی دا چەندین کەس لە ڕۆڵە بە شەڕەفەکانی کورد بە تاوانی کورد بوونیان خراونەتە ئەشکەنجە گاکانی ئەم نیزامە گەندەڵەو بێ ژیان و بێ گیان کراون،بیرتاننایە لە سەری کورتەکی 5 ئەندامی بێ تاوانی بنەماڵە یەکی لە لایەن فڕۆکە شەڕ کەرەکانی نیزامە بێ ئەرشیشەکەی ئەتا تورکی گۆڕ بە گۆڕەوە لە ناو ماشێنە کەیاندا کرانە خۆڵە مێش،ئەی بیرتان نایە چەند مانگ بەر لە ئێستا بوو 8 ئەندامی بنەماڵە یەکی سەربەرزی کورد لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرە کانی دەسەڵاتدارانی تورکی فاشیستەوە لە گوندی زارگەڵی بناری قەندیل شەهید کران ،کەوایە  هەر مرۆڤێک کە  تۆز قاڵێک خاوەنی ئەقڵ و لێکدانەوەو بیرو سۆزی مرۆڤانەبێ دەزانی لێکدانەوە و بیرو بۆ چونەکانی ئەم کەس و لایەنانە بە هیچ جۆرێک ناچنە دەخانەی خزمەت بەگەل و نیشتمان و ئازادی خوازێوە، بەڵکوو سەد دەر سەد پێچەوانەکەی دەردەچن. بۆیە هیوادارم ئەو کەس و لایەنانەی بە ئەنقەست دەیانهەوێ لە شانازێ کانی ئەم خەباتە ڕەوایەی حیزب و گەل کەم کەنەوە، و لەو لاشەوە شەرعییەت بە ڕەوای و سەقامگیری ئەو نیزامە پڕو پوچەبدەن هۆشیان بێتەوە سەر خۆیان و بزانن چدەکەن و چدەڵێن.

خالید خورینجی 6-28-2016