"an independent online kurdish website

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی هەڕەشەكانی سەردار سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەداتەوە و دەڵێ: حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڕەشەكانی سەردار سەلامی ڕەتدەكاتەوەhukumeti-heremi-kurdistan

و دراوسێیەتییەكی هەمیشەییی باش وەك بنەمای پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران دەبینێت .

 

ئەمەش دەقی لێدوانەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە :

سەردار حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوێنێ لە وتاری نوێژی هەینیدا لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، هەڕەشەی وێرانكردنی هەرێمی كوردستانی لە حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد.

 

ئێمە بە توندی ئەو هەڕەشە نابەجێیەی سەردار سەلامی ڕەتدەكەینەوە و بە هەڵوێستێكی نەگونجاوی دەبینین لەگەڵ پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران. بەتایبەتیش كە لەو ماوەیەدا گفتوگۆی پڕ لە تێگەیشتن و دۆستانە هەبوون لەنێوان هەردوولادا، بەڵام ئەو هەڕەشەیە بە تەواوی پێچەوانەی سروشتی ئەو گفتوگۆیانە بووە كە لەنێوان هەردوولاماندا هەبووە و بە هیچ شێوەیەك ئەو هەڕەشانە خزمەتی پەیوەندییەكانمان ناكەن و نابێ بە هیچ شێوەیەك ئەو زمانە بەرامبەر هەرێمی كوردستان بەكار بهێندرێت.

 

ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڕوانین و لە هەوڵداین بۆ پێشكەوتنی بەردەوام و زیاتری ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا، لەبەر ئەوەش ئەو هەڕەشانە زۆر نەگونجاون لەگەڵ ئەو ئاراستەیەدا .

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوانگەی پاراستنی پەیوەندی و گەشەپێدانی هاوكاریی دۆستانە و جێبەجێكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەمای دراوسێیەتیی باش و دۆستایەتی و هاوكاریی هەمیشەیی، بەردەوام ویستوویەتی هۆكاری سەقامگیری و ئاشتییەكی ڕاستەقینە بێت لەپێناو بەرژەوەندیی گەلانی ئێران و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا، هەربۆیەش نەمانویستووە و نامانەوێت خاكی هەرێمی كوردستان ببێتە سەرچاوەی هێرشكردنە ناو خاكی ئێران و هیچ دەوڵەتێكی دراوسێی هەرێمی كوردستان.

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

2-7-2016

بابەتی پەیوەندی دار

کۆماری ئیسلامی دوبارە هەڕەشەی لێدانی حیزبی دێمۆکڕاتی کرد

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و ڕاگەیەنە گشتییەکان نارد


 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی