Hoppa till innehåll
Hem » حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران و کۆماری دیکتاتوری ئیسلامی ئێران، عینایەت دەشتی

حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران و کۆماری دیکتاتوری ئیسلامی ئێران، عینایەت دەشتی

دیارە ماهیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی هەلگیرسانیدا تاکوو ئەمڕۆ جگە لە زوڵم و زۆر و تێکدانی فەرهەنگ و کولتوری نەتەوکانی بندەستEnayat-deshti

و بەردەوامی لە پلانی تیرۆری کەسایەتیە مرۆڤ دۆست و ئازادی خوازەکان و دەست تێ وەردانی  کار و باری سیاسی وڵاتانی  مەزهەبی و شیعە گەرایی و  خەون بینین بە بیرۆکەیەکی دروست کردنی جیهانێکی شیعە مەزهەب و سڕینەوەی وڵاتێکی زلهێزی وک ئیسرائیل نەبێت هەڵگری هیچ ئەرکێکی  دروست  نەبوە و نیە،

لە بیرمان نەچێت کە وڵاتانی ئیستیعمارگەر وەکو فەرانسە و ئینگلیس و ئەمەریکا و ڕوسیا بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری خۆیان  دارێژەری کۆماری دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران بوون، کە ئێستە بە پێچەوانەوە یەخەی خۆیانی گرتوە.دوکەڵەکەی گەڕاوەتەو بۆ نێوچاوانی خۆیان.

  حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران بە درێژایی تەمەنی پڕ لە شانازی و سەرکەوتن بۆ ئامانجێکی پێرۆزی نەتەوەیی بە هەزاران شەهیدی لە ڕێگای ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلانی بندەستی ئێران دا و بەردەوامە بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی نەتەوەی کورد بە گشتی و بە تایەبەت ڕۆژهەڵاتی کوردوستان و نەتەوەکانی بندەستی ئێران  بە بێ جیاوازی وەک کورد، فارس، تورک، بەلوچ و عەرەب.

هۆکاری وتووێژی دیپلوماسی چەن دەیەی حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران و دواخستنی شەڕی چەکداری، دەگەڕێتەوە  بۆ کۆمەڵێک هۆکاری گرینگ کە تەنها ئاماژە بە دو خاڵی ئەکەین، وەک ئارامی و پاراستنی ئەمنیەتی بارودۆخی باشوری کوردوستان و عێراق و بڕیاراتی نێوان وڵاتانی زلهێزی دەرەوە کە باوەڕیان بە وتووێژ هەبوو لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە شێوەی وتوۆێژ چارەسەر بکرێت.

فشاری زوڵم و زۆری سیاسی و ئابوری گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بوو بە هۆی نیگەرانی  خەڵک،  لەو پەیوەندیەدا حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران هەوڵی دا بە پلانێکی نوێ و دروست  چالاکیەکانی بباتەوە نێو خەڵک و لە نزیکەوە هاو خەمی گەلی چەوساوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بێت. لەم هەوڵەدا کۆماری دڕەندەی ئیسلامی ئێران هەڵی کوتایە سەر حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران و بو بە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی چەکداری،

بڕیاری بەجێی حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران بۆ پشتیوانی بەرفراوانی مافەکانی نەتەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان لە نێو دڵی خەڵکی ڕۆزهەڵاتدا بۆ جارێکی تر وک هەڵمەتی ڕابردوو  تروسکەی هیوای کردەوەو تاکوو گەیشتن بە ئامانج کۆڵ نادات.

 

عینایەت دەشتی

ڕیکەوتی٢٠١٦/٠٧/٠١