پێشمەرگەکان: کۆدیتای سەربازی لە تورکیە شکستی هێنا و وەک جارەکانی تر سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا، ئەم کردەوەیە بۆ هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورتیش بێ ئەردوغان دەسەڵاتی زیادتر بکات
و زۆر توندتر لە جاران راوی موخالفانی خۆی بنێ و هەروەک لە یەکەم کاردانەوەدا هەزاران کەسیان خستە بەندیخانەکان و نزیک 3000 کەسی لە بەشی دادوەری لە کار لادا. ئەردوغان لە جاران بە قودرەتتر هاتەوە مەیدان و بە قودرەتەوە هەڕەشە لە موخالفانی خۆی دەکا. هەروەک ئەردوغان وتی: ئەم کودیتایە دیاری خوا بوو بۆ ئێمە، ئەوجارە پاکسازی لە سوپا دەکەین.
لەوکاتەوە ئەدوغان لە سەر دەسەڵاتە، فەزای سیاسی و روژنامەگەری لە تورکیە بەرتەسکتر بۆتەوە و لەمەو دواش خراپتر دەبێ.
ئەم کودیتایە زەربەیەکی سیاسی و ماڵی گەورەی لە تورکیە دا‌و و زۆری کات دەوێ تا تورکیە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی جاران.
تا ئێستا هەواڵی ئەوە هەیە کە 265 کەس گیانی لە دەست داوە و دەیان کەسیش بریندار بوونە.
…..
ئەم بابەتەش لە خەندانەوە
تواناكانی سوپای توركیا؛ دێوەزمەی دەسەڵاتداران
خەندان
سوپای توركیا كە لە دوای سوپای ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی بە دووەم بەهێزترین سوپا دادەنرێت، دوێنێ هەینی بەشێوەیەكی چاوەڕواننكراو هەوڵێكی بۆ ئەنجامدانی كودەتا بەسەر دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا جێبەجێ كرد.
چاودێرانی دۆخی توركیا هەوڵە سەربازییەكەیان بەلاوە سەیر بوو، بەتایبەت دوای بەرجەستەبوونی ئەو بڕوایەی كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان، سەركەوتوو بووە لە دەستەمۆكردنی سوپادا كە بە قەڵغان و پارێزەری عەلمانی لەو وڵاتە دادەنرێت، بەپێی سكای نیوز.
ئەمڕۆ شەممە، جەنەراڵ ئومێد دۆندار سوپاسالاری توركیا بە وەكالەت، شكستهێنانی كودەتاكەی راگەیاند، پێشتر بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا، دۆنداری وەك سوپاسالاری نوێ بە وەكالەت لەجێگەی جەنەراڵ خەلوسی ئاكار دەستنیشان كرد كە لە بنكەیەكی ئاسمانی‌دا لە ئەنقەرە لەلایەن سەربازە كودەتاچییەكانەوە دەستبەسەركرابوو بەر لەوەی ئازاد بكرێت.
بەوتەی دەسەڵاتدارانی توركیا، تەنها بەشێكی سوپا لەو هەوڵی كودەتایەوە تێوەگلابوون، دوای شكستهێنانی هەوڵەكەش دوو هه‌زار و 839 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و كه‌سانی پله‌داری نێو سوپا دەستگیركران.
سوپای توركیا نزیكەی 510 هەزار سەرباز لەخۆدەگرێت، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 1985 كە 800 هەزار سەرباز بوو پاشەكشەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە باشترین سوپاكانی جیهان لە رووی مەشقەوە دادەنرێت.
لەساڵی رابردوودا، بەشێكی زۆر لە سوپای توركیا بۆ رووبەڕبووبەڕبوونەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) خرایەگەڕ و بەشێوەیەكی چڕ بارەگاكانی ئەو پارتەی لە نێو توركیا و ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان كرد، هەر بەو هۆیەشەوە لە ئاكامی هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەست كە دوو ساڵ و نوی خایاند، سەدان سەربازی سوپای توركیا لە رووبەڕبوونە لەگەڵ (پەكەكە) كوژران.
توركیا لە ساڵی رابردوودا چووە پاڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی واشنتۆن بۆ رووبەڕبوونەوەی رێكخراوی داعش لە سوریا كە هێرشی ئاسمانی لە دژی چەكداران لەو وڵاتەدا ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەو ژمارانەش بێت كە پەیمانگای توێژینەوە ستراتیژییەكان لە ساڵی 2016 ئاماژەی پێكردووە، لە سوپای توركیادا 402 هەزار سەرباز هەن كە 77 هەزاریان پیشەگەرن و 325 هەزارییان لە هێزە وشكانییەكانن، 48600 سەربازییان سەر بە هێزە دەریاییەكانن و 60 هەزاریان سەر بە هێزە ئاسمانییەكانن.
لەگەڵ ئەوانەشدا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی تر هەن كە لەنێو هێزە ناوخۆییەكاندان (پۆلیس و هێزە نیمچە نیزامییەكان) كە سەر بە وەزارتی ناوخۆن نەك وەزارەتی بەرگری.
هەروەها سوپای توركیا 400 هەزار سەربازی یەدەگی هەیە، جگە لە توانا مرۆییەكان، توركیا خاوەنی 13 ژێرئاوگەڕ و 18 كەشتی فڕۆكەهەڵگر و 6 كەشتی جەنگی و 200 فڕۆكەی ئێف-16یە كە لەپاش هێزی ئاسمانی ئەمریكاوە لەڕووی جۆری فڕۆكەكانەوە، بە دووەم بەهێزترین هێزی ئاسمانی دادەنرێت، وەك پەیمانگای توێژینەوە ستراتیژییەكانیش ئاماژەی پێكردووە، هێزی ئاسمانی توركیا لەڕووی ئامادەیی و مەشقكردنەوە.
گروپی (جێنز) بۆ هەواڵگری ئەمنی لای خۆیەوە باس لەوە دەكات، هێزە وشكانییەكانی توركیا لە ساڵانی نەوەدی سەدەی رابردووەوە، پەرەسەندنی گەورەی بەخۆوە بینیەوە و هێزەكانی توانایەكی بەرزییان لەڕووی جوڵە و پڕچەكییەوە بەدەستهێناوە.
ئەمە یەكەمجارە كودەتای سەربازی لە توركیا شكستبهێنێت، دوای چوار كودەتا كە لەلایەن سوپاوە ئەنجامدراوەو سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
له‌ساڵانی شهستهدهكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تاوه‌كو هه‌وڵه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، پێنج كوده‌تا له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیاوه ئەنجامدراوە.
له 27/5/1960دا 38 ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی كوده‌تایه‌كیان دژی حكومه‌تی توركیا ئه‌نجامدا به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان مندریس، دوای ده‌ستگیركردنی له‌سێداره‌یان دا، دواتر جه‌نه‌راڵ جه‌مال كورسل ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی له‌و وڵاته راگه‌یاند.
له 12/3/1971دا، جارێكی‌تر سوپای توركیا ده‌ستوه‌ردانی ده‌ستپێكرد له‌ده‌سه‌ڵاتدا كاتێك هه‌ڵاوسانی ئابوری گه‌یشته نزیكه‌ی له‌سه‌دا 80، به‌هۆیه‌وه سوپا داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی وڵاته‌كه، سلێمان دمیرل كرد واز له‌پۆسته‌كه‌ی بهێنێت، ئه‌ویش دوای چه‌ند كاتژمێرێك بهداواكه رازی بوو.
له 12/9/1980دا، ئه‌فسه‌رانی سوپای توركیا جێبه‌جێكردنی حوكمی ”عورفی”یان لهوڵاتو ههڵگهرانهوهیان له‌حكومه‌ت راگه‌یاند، دوای سه‌ركه‌وتنی كوده‌تا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هێزی سه‌ربازی له‌توركیا ده‌سه‌لاتی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، دواتر كه‌نعان ئاورون، وه‌كو سه‌رۆكی وڵاته‌كه دیاریكرا.
له 28/2/1997دا، هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی كوده‌تادا دژی دهسهڵاتو له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه، نهجممهدین ئه‌ربه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی وڵاته‌كه‌یان (كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامی بوو) ناچاركرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، دواتر مه‌سعود یه‌لماز، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردرا.

پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كودهتایانه، دواترینیان سهرینهگرتو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی، هێزه ئهمنیو سه‌ربازیه‌كانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆمار، ده‌ستگیركردنی زیاتر له 700 كه‌سیان راگه‌یاند له‌نێویاندا ده‌یان فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ری باڵای سه‌ربازی.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات، شه‌وی رابردوو لایه‌نگرانی دهسهڵاتو به‌شێك له‌هێزه سه‌ربازیه‌كان، دژی هه‌وڵی كوده‌تا وه‌ستانه‌وه‌و له‌رێی ناڕه‌زایی سهرشهقامو روبه‌ڕووبونه‌وه، رێگرییانكرد له‌روخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
جگه له‌وه‌ش، پارته سه‌ره‌كیه‌كانی توركیا له‌نێویاندا پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) –نوێنه‌ری زۆرینه‌ی باكوری كوردستان-، دژایه‌تی كوده‌تاكه‌یان راگه‌یاند.