پێشمەرگەکان: بە پێی هەواڵی ئوستانی سکۆنێ (Skåne) تا ئێستا 32 روداوی ئیستفادەی سیکسی تۆمار کراوە، مناڵەکان هێواران لە کامپەکانی پەنابەران دەبرێن بۆ فرۆشتنی سێکس
و یان زۆر جار هەیە ون دەبن و لە مالەکاندا وەک بەردەی سیکسی زیندانی دەکرێن. لەو دو ساڵەی دوایی دا ئەم کارە زیادی کردوە و ئیدارەکانی دەوڵەتی و ئەو کارمەندانەی لە گەڵ مناڵان کار دەکەن، دەورەی تایبەتیان پێ دەدەرێ کە بتوانن بەرگری لەم کارە بکەن. زۆر جار ئەو مناڵانە ئیستفادەیان لێ دەکرێ کە لە رێگای قەرز کردنی پوڵەوە هاتوون و لێرە دەکەونە ژێر فشار .
بێجگە لە کاری لەش فرۆشی، وەک بەردەی کاریش ئیستفادە لە مناڵان دەکرێ و تا ئێستا هیچ کەسێکی تاوانبار سەبارەت بەم ئیستفادە کردنەلە مناڵان سزا نەدراوە.
بۆ زانیاری زۆرتر لینکی هەواڵەکان لە ماڵپەرەکانی سویدی