Hoppa till innehåll
Hem » دیسان گەلاوێژ هەڵدێتەوە ، مەلا برایم مەجیدپوو

دیسان گەلاوێژ هەڵدێتەوە ، مەلا برایم مەجیدپوو

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبێ دێمۆکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە قوڵایی دڵمەوە یادی شەهیدە سەر بەرزەکانی ڕێگای ٢٥ی گەلاوێژ دەکەمەوەو25y-galawej-00

سڵاو لە بەندیە سیاسیەکان دەکەمو پێرۆزبایی لە ئەندامانو لایەنگرانی ئەو حیزبەو سەرجەم خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم . ئاواتە خوازم ئەو ڕیبازە پیرۆزە بێی ڕێبوار نەبێیو خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی ٢٥ی گەلاوێژ تا وەدەست هێنانیان بەردەوام بێی.

گەلاوێژ ئەستیرەیەکی ناودارو پرشەنگدارو ناسراوی عاسمانی خوایە ، بەردەوام لە گەشتو گەڕاندایە ، بەڵام عاسمانی جێنەهێشتوەو نەخشی خۆی لەبیر نەکردوە . ٢٥ی گەلاوێژی کوردانیش دەگەڵ پێکهاتنی حیزبی دێمۆکڕات دروست بـوەو وێڕای ئـەو ئەستێرە پڕشەنگدارە خۆی نواندوەو نێوبانگی دەر کردوە ، تا ئەو کاتەش گەلەکەی بەجێی نەهێشتوە . ڕوناکیەکی خستۆتە عاسمانی زێدەکەمان کە هیچ ڕەشە هەورو گەردەلولێک بۆ هەمیشە لە بەر چاوان ونی نەکردوە. یان باشتر بڵێم : هه مو ساڵی لەو ڕۆژەدا بە دوژمنان دەڵێی : کورد هەرماوەو نەمردوە.

٢٥ی گەڵاوێژ وەک دەسپێکی مێژوی خەباتی ڕزگاری خوازانەی کورد بە شێوەی مۆدێڕنو ئەوڕۆیی وێنا کراوە. وەک پڕۆسەی ئازادیو دێمۆکڕاسی بۆ کورد داڕێژراوە. زۆرم نەکوتوە ئەگەر بڵێم : خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەمان بـە مـۆدێلی پێشکەوتوانە لە گالاوێژدا گەڵاڵەو دەستی پێکراوە. ڕاستم کوتوە ئەگەر بڵێم : دوایی هێنان بە ڕێبەری تاکەکەسیو بەستراوەیی بە شێخو ئاغاو مەلاش هەر لەو ٢٥ی گەلاوێژەدا بەرنامەی بۆ داڕێژراوە . دیارە هەر لەو حیزبەدا ئـەوانەی باسمکردن دەوری خۆیان بەباشی گێڕاوە. پێشەوای نەمریش نمونەی هەرە بەرزو بەرچاوو حاشا لێنەکراوە. هەڵەم نەکردوە ئەگەر بڵێم : بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەل ٢٥ی گەلاوێژە هەمو چینو توێژە جیاوازەکانی کوردستانی بە ئیدەو ئایینی جیاوازەوە لە یەک سەفدا لە سانداوە . پڕ بەپێستیەتی ئەگەر بڵێم : لە مێژوی گەلی کورد دا یەکەمین جارە حیزبێکی کوردی لە هەستیارترین کاتو بە کەمترین ئیمکانات کۆماری کوردستانی ڕاگەیاندوەو ئاڵای سەربەخۆیی کوردستانی هەڵداوە. ئەوە حیزبی ٢٥ی گەلاوێژە بۆ پاراستنی وڵاتو بەرگری لەمافو کەرامەتی گەلەکەی ‌هێزێکی بە ئیمانو چەک تەیار کراوی بەناوی پیرۆزی پێشمەرگە دامەزراندوەو ڕاهێناوە.

لەو یادە بەنرخەدا ڕودەکەمە گەل بە گشتیو ئەندامو لایەکنگرانی حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیو دەڵێم : خوشکان بـرایان هاوڕێـو هاواڵان ، ئێمە ئەرکێکی گەڵیک بایخدارو قورسی مێژوییمان لە سەر شانە ، ڕوحی شەهیدانو دنیای ئازادیخوازیش بە یەکەوە چاویان لێمانە . کاتەکە زۆر هەستیارومەترسیدارە کە نابێی نـە بە فیڕۆی بدەینو نـە لـە مترسیەکانیش سڵ بـکەین . پێویستە بـە لـە خۆبردویی زیاترو هەست بە بەرسایەتیەکی مێژویی لەو دەرفەتە مێژوییانە کە ڕەنگە جارێکیتر دەستمان نـەکەونـە وە کەڵک وەرگرین . واز لـە ململانەی ئیدەییو ئـایینی بێنێن ، هەمومان لە ژێر دروشمی ڕزگاری گەلو نیشتمان کۆبینەوەو شانازیەکیتر لە مێژوی گەلەکەماندا بڕەخسێنین.

بەڕێزان ڕێگایەکی سەختو پڕ هەورازو نشیومان لەبەرە . دەگەڵ دوژمنانێک بەرەو ڕووین کە لە نەبونی کورد زیاتر بـە هیچ ڕازی نـابن . هیچ ئـوسولێکی ئینسانیو ئیمانیش لە بەرانبەر ئێمەدا ڕەچاوناکەن . دۆستانی بێئەمەگیشمان زۆرن . بـەداخەوە لە ناو خۆشماندا ئەگەر دوژمنایەتیش نەکەین هاوکار نین. بۆیە دەبێی ئاوڕێکی بوێرانە لـە ڕابردو بـدەینەوە ، هـەڵەکانی ڕابـردو نـەک دوپات نـەبنەوە بـەڵکو دەبێی ئـەو کەلەبەرانەی دروستیان کردوە پڕیان کەینەوە . دەبا چاوێک لەو دنیایە بکەین کە بە پێشکەوتویان دەزانین ، بزانین چۆن حیزبەکانیان بە بیرو بەرنامەی جیاوازەوە لە سەر بەرژەوەندی وڵات یەکدەگرنو بەقوربانی باوەڕەی کەی خۆیانی ناکەن . هیچ شتێک کە زیان بە گەلو نێشتمانەکەیان بگەێینێ خۆی لێنادەن.یان باشتر بڵێم : سەروەری نیشتمانەکەیان بەلایانەوە لە سەرەوەی هەمو سەروەرانە. من بڕوام وایە هەر حیزبێکی ئامانجی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەلو نیشتمان بەدەر بێی ڕاست ناكا نە دڵسۆزی گەلەو نە ڕزگاری نیشتمانو گەلی دەوێێ !! تەنانەت باوەڕموایە هەمو بڕواوبەرنامەکان چ ئایینیو چ سیاسی دەبێی پەڕۆسەی کاریان بـەختەوەری گەلو ئاوەدانی وڵات بێی، ئەگەر ئـامانجەکە یەک بن ڕێگاکان سەرئـەنجام یەک دەگرنەوە . بەو هیوایە ڕێبوارانی ٢٥ی گەلاوێژ وەک ئەستێرەی گەڵاوێژ عاسمانی تەماوی زێدەکەیان بەهەوڵی بێوچانو تێکۆشانی سادقانە ڕوناکو ڕوناکتر بکەنەوە . بە گەڵەکەمان ڕابگەێێنن مزگێنی بێی

دیسان گەلاویژ هەلدێتەوە.

براتان مەلا برایمی مەجیدپور ١٤/ ٨ / ٢٠١٦

٢٤ / گەلاوێژی ٢٧١٦ ی کوردی.