پاش تێپه‌ڕبوونی نزیک به چوار مانگ له شه‌هیدکردن و له‌سێداره‌دانی ٥٩ لاوی قاره‌مانی باژێڕی مه‌هاباد، له ڕێکه‌وتی ١٢جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢/١٩٨٣ دا،
ڕژێمی خوێنمژی ئێران، که نه‌یتوانی به له‌سێداره‌دانی ئه‌م پۆله قاره‌مانه، ئامانجه‌کانی بپێکێ (واتە هەترە بە جەماوەری بەجەرگی مەهاباد نەهێڵێت)،بەڵکوو ده‌ستبه‌رداری مافه ڕه‌واکانیان بن. ئه‌م جاره‌ش ده‌ستی‌دایه تاوان و ٣٤ کیژ و لاوی بێ تاوانی تری به زۆری ئه‌شکه‌نجه، دانپێنانە نەکردەکانیانی لەسەر شاشه‌ی تلەویزیۆنەشڕەی مەهاباد بڵاو کردەوە.
پاشان جێگۆڕکەی پێکردن بۆ شاری ته‌ورێز و دوای له‌سێداره‌دانیان له ڕێکه‌وتی ١٩/٠٦/١٣٦٢هەتاوی واته (١٠/٠٩/١٩٨٣) زایینی دا له گۆڕستانی به ناو (وادی رحمت)، ته‌نیا بسته گڵکۆیه‌ک پێشانی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌ده‌ن له‌جیاتی دانەوەی ته‌رمی پاکیان.
جێی ئاماژه پێکردنه کاتێک که‌س‌وکاری ئه‌م شه‌هیدانه، خوازیاری ته‌رمی ڕۆڵه‌کانیان ده‌بن، له لایان پاسدارانی دزێو و مرۆڤکووژی ڕژێم، داوای چه‌ند کیلۆ شیرنی و پاره‌ی ئه‌م تیره خه‌ڵاسه‌یان لێ‌ده‌کرێ که بۆ کووشتنی ڕؤڵه‌کانیان به‌کاریان هێنابوو. به بیستنی ئه‌م داواکاریانه، که‌س‌وکاری شه‌هیده‌کان له هه‌ڵمه‌تێکی بوێرانه‌دا له‌به‌رده‌م زیندانی ته‌ورێز ده‌یکه‌ن به ناره‌زایه‌تی. لە پاسه‌وانەکان ڕا تا دەگاتە په‌نجه‌ره و ده‌رگای زیندان به‌رده‌باران ده‌که‌ن. به‌جۆرێک که شیشه‌ی گشت په‌نجه‌ره‌کانی ده‌شکێنن.
بە زۆری تەقەی هەوایی و پەلاماری پاسدارێکی زۆر، بڵاوە بە نارەزایەتییەکە دێت. به یاره‌مه‌تی هه‌ندێک نیشتیمانپه‌روه‌ر و که‌س‌وکاری ئه‌م شه‌هیدانه توانیم ناوی زۆر له‌م شه‌هیدانه بدۆزمه‌وه، . ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانانه ئه‌مانه‌بوون:
١- قادر بایەزیدی
٢- عەلی تۆکمەچی
٣- یۆنس پیرەدوخت
٤- کەریم پێغەمبەر نیژاد
٥- حەسەن جەننەتی
٦- محەممەد جەننەتی
٧- ڕەسوڵ ڕەشیدی
٨- سەید ئیبراهیم سەیدئەحمەدی
٩- جەغفەر عیسمەتی
١٠- قادر کاکەمەمەی
١١- جەعفەر ڕەمەزانی
١٢- نەسرین کاڵ
١٣- ناسر هیندوەش
١٤- مەحمود ئیبتیدا
١٥- عەلائەددین حوسەینی
١٦- عوسمان بەتوڕاک
١٧- سولەیمان پیرۆتزادە
١٨- محەممەد سەبزەچی
١٩- خۆشناو قازیزادە
٢٠- عەلی سەلامی
٢١- مەعسوم سەرهەنگی
٢٢- فایەق کەریمی
٢٣- نەجات ماملێ (ڕەحیم)
٢٤- سوڵتان بەنایی
٢٥- ئەبوبەکر پەرتەویان
٢٦- خالید مسماری
٢٧- حەبیبوڵڵا خادەمی
٢٨- حەسەن بامداد
٢٩- عەلی غەوارە
٣٠- مەسعود میرمەحمودی
٣١- محەممەدمەسعود زائیر حیجازی
٣٢- جەعفەر حەسەنزادە
٣٣- سید ئەنوەر شوکری
٣٤- محەممەد عەڵیاڵی
٣٥- عەبدوڵا ئاهەنگەری
پێویستە بگووترێت کە بەشێک لە بنەماڵەی ئەم شەهیدانە هەوڵیان دا تا بە درووست‌کردنی کێل و بەردێکی ڕازاوە بۆ ئەم شەهیدانە، گڵکۆکانیان بنەجشێنن،کە بەداخەوە لە لایان بەرپرسانی ئەم گۆڕستانە بەربەستیان بۆ سازکردوون و بە پاساوی ئەوەی کە ئەوانە لەلایان لایەنە ئەمنییەتییەکانەوە دەستووریان لەسەرە کە ناتوانن کێل و بەردیان هەبێت، ئەم کارە تا ئەم سات و کاتە نەکراوە.
ڕاسته، دوژمن دوژمنه و ناوی خۆی به خۆیه‌وه.
کوشتنمان به مافی خۆی ده‌زانێت و له‌م ڕێیه‌شدا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت ئه‌یکات و بێباکه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جه‌رگبڕه به‌لای زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه‌وە، له‌ده‌ست دانی ڕۆڵه‌کانیان نه‌بوو، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان بوو له که‌مته‌رخه‌می و گرنگی نەدانی لایه‌نه کوردییەکان بو سه‌باره‌ت به ڕێبازی ڕۆڵه‌کانیان. لە لایەکی تریشەوە تا ئەم ساڵانە بە جۆری پێویست ئاوڕیان لەم شەهیدانە و بنەماڵەکانیان نەدایەوە. پێویست بوو تیشک بخرێته سه ئه‌م شه‌هیدانه و بییانکه‌ن به ده‌رسی قاره‌مانه‌تی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، هه‌روه‌ها هه‌وڵیان دابا ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیانه، وه‌ک(جینۆساید) لە جیهان دا خوێندنه‌وه‌یان بۆ کرابا تا هه‌رچی زیاتر ڕووی چه‌په‌ڵی ڕژێم به دوونیا بناسێندرێ. له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵی مڕۆڤی دیلی بێ‌تاوان، تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تی و پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌کانی کۆنوانسیۆنی(ژێنێڤ)ه.
گەلۆ ئه‌مانه به‌س نین تاکوو بتواندرێ بۆ جارێکی تریش ده‌مامک له ڕوی ڕه‌شی ڕژێمی ئێران لابدرێ؟ مێژووی تاڵ به‌ڵام، پڕ له شانازی کورد، ئه‌م ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره ده‌سه‌لمێنێ، که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هیچکات له شه‌هید دان بۆ خاک و نیشتیمانی سڵی نه‌کردۆته‌وه، به‌رەو پیلی سێداره‌چونیش، بۆته داره داره‌ی کوردایه‌تیان.
له کوردستان، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ی که خاوه‌ن شه‌هید نین، محاڵ دێته به‌ر چاو و کوولتوری شه‌هیدپه‌روه‌ری له ناو کورد، بۆته دێوه‌زمه‌ی گیانی دوژمنان. هیچ دایکه شه‌هیدێک خه‌می ڕۆڵه‌ی خۆی به‌ته‌نیا شان وه‌به‌ر نادات که ده‌بینێت ده‌یان، سه‌دان و هه‌زاران دایکی شه‌هیدی تر له هاوسێیه‌تی، یان له کۆڵان و شار و گۆندی ئه‌و هه‌ن که شوێنی هه‌مان برین له ناو دڵ و ده‌روونیان دا به‌سه‌دان قات قوڵتره. بە چاوی دوژمنی داگیرکه‌ر، گوله‌بارانکردن و له سێداره‌دان و تێرۆر، ڕێی چاره‌سەرکردنی کێشه‌ی کورده به‌ڵام، ڕاسه‌قینه‌کان ئه‌مه‌یان ده‌رخستووه که ئه ڕێگه‌چاره‌یه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه چۆک به کورد و داوا ڕه‌واکانیان دا بنێ، ئه‌گه‌ر رۆڵه‌کانی ئه‌مڕۆیان شه‌هید کردوین، ڕۆڵه‌ی دادێ قین ئه‌ستوورتر و به وره‌تر هاتونه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه.
شاراوه نییه، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران، هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی ده‌سته‌ڵاته‌وه، به فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی، خوێنی کوردی به حه‌ڵاڵ زانی. تاکه‌تاکه، کۆمه‌ڵ‌به‌کۆمه‌ڵ، ژن یا پیاو ، مناڵ یا پیر، ته‌ندروست یا په‌ککه‌وته ، به‌بێ لێکۆڵینه‌وه و بێ‌تاوان، تیره‌بارانی ده‌کردن یا له سێداره‌ی ده‌دان.
له گشت ماڵ و کۆڵان و شه‌قامی، شار و گووندی ووڵاتم، گرتن وئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دان -به محه‌نج- بوو، به ئێستاشه‌وه. هه‌ر دۆینێ بوو، جه‌للادانی کۆماری پەت و تێڕۆڕ کۆرپه‌ی شیره‌خۆره، جوان وپیر، ژن و پیاوی ته‌نانه‌ت باڵنده و سه‌گ و پشیله‌ی (قاڕنێ و قه‌ڵاتان)ی، له خوێن گه‌وزاندین. هه‌ر دۆینێ بو،له کۆڵانه‌کانی شاری نه‌غه‌ده ی شه‌هیدم ده‌تتوانی ته‌رمی ده‌یان باوک و کوڕ و دایک و کیژانی کوردی، لێ کۆ وه‌که‌ی. هه‌ر دۆینێ بو، ڕۆڵه‌کانیان به پۆلی ٥٩ که‌سی(مه‌هاباد) ٣٨که‌سی(مه‌هاباد له ورمێ) و ٣٤که‌سی(مه‌هاباد له ته‌ورێز) و ١٥ که‌سی(قوروه) و ١١ و ٨ و ٧ و…، دانه دانه‌ی ناوچه‌کانی تری وڵاتیان لێ ده‌گرتین و له سێداره‌یانده‌دان.
هه‌ر دۆینێ بوو ڕێبه‌ران قاسملو، شه‌ره‌فکه‌ندی، کەمانگەر و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌رزیان لێ تێرۆر و ده‌رمانداو ده‌کردین. به هه‌ندێک سه‌رنجدان له بارودۆخه‌که، ده‌بینین که فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی بۆ ساتێکیش ڕاوه‌ستانی بۆ نەبووە و نییه.
ئه‌وه‌تا چالاکوانانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆژنامه‌نوسان و داکۆکانی مافی مرۆڤ و مامۆستایانی قوتابخانه‌کانمان، یه‌ک به‌دوای یه‌ک بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێ و له سێداره ده‌درێن، ته‌نیا به تاوانی بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز یا داوا کردنی مافی ره‌وا. له‌یادمان نه‌چێت، له یادچوونی هه‌ر گیراوێک یا شه‌هیدێکی کورد، دوژمنی داگیرکه‌ر هانده‌دات تا هێڵه‌سوره‌کان زۆرتر ببه‌زێنێ و زیندانه‌کانی فراوانتر بکات تا ڕۆڵه‌ی داهاتووشمان وه‌ک خۆمان شه‌هید بکات.
به هیوای ئه‌م ڕۆژه‌ی که ڕیزه‌کانی نه‌ته‌وه‌کامان پته‌وتر و یه‌کگرتوتر به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ر ببنه‌وه به جۆرێک که شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌مان لە گۆڕیان دا حه‌ساوه بن.
سەرچاوە: ڕۆژهەڵات تایمز