ڕێز وسڵاو! ئازیزان خۆشەویستان بەو جۆرەی کە هەموو ئاگادار بوون ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٦ ـ ١٠ ـ ٢٠١٦ باوکمان حاجی کەریم تەیموری
بە هۆی نەخۆشی لە شاری ئێسکیلستوونای وڵاتی سوید ماڵئاوایی لێ کردین و هەموو بنەماڵەو خزمان و کەس و کاری غەمگین و ماتەمبار کرد.
لەو هەفتەیەدا کە ئێمە پەرۆش و سەرقاڵی پرسە و ماتەمینی کۆچکردوی باوکمان بووین، بە شێوەیەکی بێ وێنە لە لایەن خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی زێدە ئازیز و خۆشەویستانمانەوە بە بەشداری کردنیان لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کە لە ڕێگای دوور و نزیکەوە هاتبوون چ بە گەیاندنی پەیامی هاودەردی لە ڕێگای تەلەفون و نووسین لە فەیس بووک و ئیمایل بە شێوەی جۆراوجۆر بە ڕادەیەکی یەکجار زۆر قورسایی ئەم کۆستە گەورەیان لە سەر شانمان کەم کردەوە. بێ گومان ئەم هاودەردی و هاوخەمی ئێوەی ئازیزان نەبوایا، زۆر ئەستەم بوو کە ئێمە بەرگەی ئەو هەموو ناڕەحەتی و ئازارە بگرین.
هەر بەم بۆنەیەوە لە لایەن خۆمان و گشت بنەماڵەکەمانەوە لە قۆڵای دڵەوە سپاسی هەست و سۆزی ئێوە بەڕێزان دەکەین و هیوادارین بە بەشداریمان بتوانین لە خۆشی و شایی ئێوەدا وەڵامی ئەو هەموو زەحمەتە بدەینەوە. جارێکی تر وێڕای ڕێز و حورمەتی بنەماڵەکەمان سپاسی هەموو خۆشەویستان دەکەین و هیوای خۆشی و بەختەوەریتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
لە لایەن بنەماڵەی حەمید تەیموری و گشت تەیموریەکانەوە
٢٤ ـ ١٠ ـ ٢٠١٦
