K24 – ھەولێر: له په‌لاماری رۆژی هه‌ینی رابردووی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك 99 كه‌س شه‌هید بوون و 230 دیكه‌شی بریندار بوون.
زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك پۆلیسن.
له‌م په‌لاماره‌دا 42 پۆلیس، 26 هاووڵاتی، 17 پێشمه‌رگه، 11 ئه‌ندامی ئاسایشی پارتی، 2 ئه‌ندامی ئاسایشی یه‌كێتی و ئه‌ندامێكی دژه تیرۆر شه‌هید بوون.
له شاری داقوقیش 15 ئافره‌ت به‌هۆی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش شه‌هید بوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هرام قاسمی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند سێ ته‌كنیكاری وڵاته‌كه‌ی له وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له دوبز شه‌هید بوون و چواری دیكه‌شی بریندار بوون.
چه‌كدارانی داعش به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو دزه‌یان كرده ناو شار كه‌ركوك و له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی یه‌كی حوزه‌یران و ئه‌سره‌و مه‌فقودین و تسعین و دۆمیز په‌لاماری چه‌ند شوێنێكیان دا و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی له هۆتێله‌كانی سنوبه‌ر، مه‌جیدیه و جیهاد و مزگه‌وتێكی گه‌ڕه‌كی دۆمیز جیگیر بوون و به‌چه‌كی قه‌ناس ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیان كرد.
هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیانی خۆبه‌خشی كه‌ركوك به‌ره‌نگاری په‌ڵاماری چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه و توانیویان شكست به‌م پیلانه‌ی داعش بێنن كه پیلانێكی گه‌وره‌ی داعش بوو به ئامانجی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاری كه‌ركوك و په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و كۆنترۆڵ كردنی ته‌واوی كه‌ركوك، هه‌ر وه‌ك شیخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 هێزی پێشمه‌رگه به كوردستان24 رایگه‌یاند.
چۆنییه‌تی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك، عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر له‌باره‌ی چۆنییه‌تی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو شاری كه‌ركوك گوتی له‌م شاره 600 هه‌زار ئاواره هه‌یه، دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دزه‌یان كردووه، یان له‌وانه‌یه هێنرابن، به‌ڵام هاتوون و چوونه ناو ماڵی هاووڵاتیان و دوای لێكۆلینه‌وه ئه‌نجامه‌كانی بۆ رای گشتی راده‌گه‌ینین.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری عێراق له‌مباره‌وه به كوردستان24 رایگه‌یاند، ناكرێت چیدیكه به هه‌ست و سۆزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كاندا بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ هه‌موو رۆژێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین، رۆڵه‌كانی كه‌ركووك خه‌ڵتانی خوێن بن و ئه‌و جۆره رووداوانه دووباره ببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌باره‌ی دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو شاری كه‌ركووك ئاشكرای كرد، لێکۆلینەوەکان دەستیپێکردووە و زانیاریی سەرەتایی هەن کە دزه‌كردنه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو كه‌ركووك له ئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه بووه كه له میحوه‌ری داقوق – به‌شیر به مه‌ودای زیاتر له چوار كیلۆمه‌تر له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژ به تیرۆریستانی داعش له‌م ناوچه‌یه نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا هه‌یه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی له باره‌ی چۆنییه‌تی دزه‌كردنی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ ناو شاری كه‌ركوك به كوردستان24 رایگه‌یاند ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه كارئاسانی زۆریان بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاواره‌كان كردووه و هه‌ندێكیان نوسراویان بۆ ئه‌و ئاوارانه كردووه. گوتیشی تا ئه‌و ئاوارانه به‌و شێوه‌یه بهێنرێنه ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه زۆره.
هه‌ر له‌مباره‌وه هه‌ڵۆ نه‌جات به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى كه‌ركووكى سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان به كوردستان 24 رایگه‌یاند له رۆژێكدا 1500 كه‌سى ئاواره خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه شارى كه‌ركووك و به 11 ده‌زگاى ئه‌منييه‌وه هێشتا نه‌توانراوه زانيارى هه‌مه لايه‌نه له‌باره‌ى ئاواره‌كانه‌وه كۆبكرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێم ده‌ستگيركردنى هه‌شت چه‌كدارى داعشى له كه‌ركووك راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه، له ئۆپراسيۆنێكى هاوبه‌شى ئاسايشى كه‌ركووك و هه‌ولێردا توانراوه له شارى كه‌ركووك 8 چه‌كدارى سه‌ر به داعش ده‌ستگيربكرێن كه په‌يوه‌نديان به په‌لاماره تيرۆريستييه‌كه‌ى هه‌ينى كه‌ركووكه‌وه هه‌بووه.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
راگەیەندراوێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە لە بارەی هێرشە تیرۆریستیەكەی 21/10/2016 بۆ سەر شاری كەركووك.
دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 21/10/2016 لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە هێرش كرایە سەر چەندین گەڕەكی باشووری شاری كەركوك و قەزای دبس، هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بە پاڵپشتی جەماوەر، توانیان ئازایانە رەوشەكە كۆنترۆڵ بكەن و شكست بەو نیازەی داعش بێنن كە، بتوانن بۆ ماوەیەكی زۆر خۆیان لە چەند گەڕەكێكی كەركوكدا حەشار بدەن و بە دروستكردنی پشێوی گوایە گوشار لە سەر موسڵ كەم دەكەنەوە.
لە پەرچەكرداری هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و خۆبەخشانی شاری كەركوكدا، توانرا زۆربەی تیرۆریستان لە ناوەوە و دەرەوەی شار لەناو ببردرێن.
هەروەها لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزەكانی ئاسایشی كەركوك و ئاسایشی هەولێر، لە ناو شاری كەركوكدا توانرا چەند تیرۆریستی بەشداربووی ئەم كردارە تیرۆریستیە دەستگیر بكرێن بە ناوەكانی: 1.ئەكرەم تاها عیدان ئەحمەد دلێمی، ناسراو بە ئەبو مستەفا، ئەمیری ئەمنیی كەرتی كەركوكی داعش، بەشداربووی كردەوە تیرۆریستیەكە. 2.عەبدولرەحمان فازل عەبولرەحمان ئەلعززی، ناسراو بە ئەبو محەمەد بەرپرسی ئیداری و مالیی داعش لە ناو كەركوك، بەشداربووی كردەوە تیرۆریستیەكە. 3.عەبدولعەزیز مەحمود عیدان دلێمی، ناسراو بە عەزاوی، بەشداربووی كردەوە تیرۆریستیەكە و كاری چاودێری پێشوەختەی ئامانجەكان. 4.عەبدولرەحیم ئەحمەد عەبدوڵڵا یاسین، ناسراو بە ئەبو عەلی، هاوكاری ئیداریی تیرۆریستان بەر لە هاتنیان بۆ ناو شار و دواتر بەشداریی كردەوەكە. 5.لەیس فەلاح نعمە ئەحمەد جەبوری، ناسراو بە ئەبو غەسان، بەشداربووی كردەوە تیرۆریستیەكە و ئەندام لە كەتیبەی ئینغماسی. 6.عەبدولرەحمان فازل عەباس محەمەد عوبێدی، ناسراو بە ئەبو یەحیا، گواستنەوەی خۆكوژەكان بۆ دبس. 7. عەلی حوسێن حەمەد ئیبراهیم جەبوری، ناسراو بە ئەبو موحەمەد، داڵدەدانی تیرۆریستان و گواستنەوەیان. 8.موهەنەد ئیبراهیم عەلی دلێمی، ناسراو بە ئەبوو لەیس، بەشداربووی كردەوە تیرۆریستیەكە و گواستنەوەی تیرۆریستان بە قەلاب بۆ نزیك كەركوك.
ئێستا لێكۆڵینەوە لەم كەسانە بەردەوامە و بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە، سەرپەرشت و پلاندانەری ئەم كردەوە تیرۆریستیە كەسێكە بە ناوی (مازن نەزهان ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلعوبێدی ئەلریاشی) كە ناسراوە بە (ئەبو ئیسلام ئەنساری) ناوبراویش بە برینداری لە گەڕەكی یەكی حوزەیران لە لایەن هاووڵاتیانەوە دەستگیر كراوە و دراوەتە دەست لایەنە ئەمنیەكانی كەركوك. ئەم تیرۆریستانە توانیویانە لە بۆشاییەكی نێوان داقوق و بەشیر سوود وەرگرن و دەستە دەستە چەكدارەكانیان لە حەوێجەوە بهێننە نزیك شەریكەی تارق لە باشووری كەركوك و دواتر تیرۆریستان كە ژمارەیان لە سەرووی سەد چەكدار بووە بە چوار بارهەڵگری كیا و قەلابێك گواستراونەتەوە بۆ كەركوك و بە سەر ئەو شوێنانە دابەشكراون كە كرانە ئامانجی هێرشە تیرۆریستیەكەیان.
لێكۆلینەوە لەم كەسانە بەردەوامە و لە ماوەیەكی نزیكدا هاووڵاتیانی خۆڕاگری كەركوك و كوردستان لە ئەنجامەكان ئاگادار دەكەینەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان
23/10/2016