بۆ ئه‌وه‌ی نمامێکی ئوروپا و ئه‌مریکا
رێکوپێک و راست و جوان باڵا بکا 
ئه‌بێ زنجیری تانگ و ده‌بابه
پشێلێ دارستانی ئاسیا و ئه‌فریقا.
بۆ ئه‌وه‌ی کوچه و کۆڵانی ئوروپا و ئه‌مریکا
هه‌ر رۆژه به مودێلێکی نوێ ناو ده‌ربکا
ئه‌بێ لاسامه‌ی بووم و کاتیۆشا
وێران کا شار و گوندی ئاسیا و ئه‌فریقا
بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا
به ئه‌ڵماس و زێری نایاب باڵا بکا
ئه‌بێ هه‌ڵکۆڵرێ دڵ و ده‌ورنی زه‌وی
هیچ نه‌مێنێ له ئاسیا و ئه‌فریقا
بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئوروپا و دۆڵاری ئه‌مریکا
نرخی سه‌رکه‌وێ و له جهاندا ناو ده‌ر بکا
ئه‌بێ ده‌ریا لوشان لوله راکێشن
دڵۆپێ پترۆڵ نه‌مێنێ له ئاسیا و ئه‌فریقا
بۆ ئه‌وه‌ی مناڵێکی ئوروپا و ئه‌مریکا
له ده‌ریای شادی و خۆشی‌دا مه‌له بکا
ئه‌لقیاده و بوکوحه‌رام و داعش سازئه‌که‌ن
ئه‌کوژن هه‌زار، هه‌زار مناڵی ئاسیا و ئه‌فریقا.
چه‌ن کارگێڕیان هه‌یه ئوروپا و ئه‌مریکا
وه‌ک تورکییه و ئێران و عه‌ره‌بستان له ناوچه‌که‌دا
په‌روه‌رده ئه‌که‌ن مرۆڤکوژان له‌بۆ وان
ره‌وانه‌یان ئه‌که‌ن بۆ ئاسیا و ئه‌فریقا
هه‌یانه پلان بۆ ئه‌وانیش ئوروپا و ئه‌مریکا
کلکوگوێیان ئه‌که‌ن رۆژی خۆی له‌ناکاودا
دوژمنانی مرۆڤایه‌تی کارنامه‌یان په‌ستییه
با وه‌ها بێ ژیان له ئاسیا و ئه‌فریقا.
23/9/2014
سه‌عی سه‌قزی
qayshi@yahoo.com