"an independent online kurdish website

ئەگەرچی ٢٢ سال بە سەر رووداوی شەهید بوونی کاک هەمزەدا تێپەر دەبێت بەلام بەداخەوە ئێستاش جار و بار دەبینین یان گوێمان لێ دەبێت کە هێندێک کەس ئەو رووداوە بە شێوەیەک تەمومژاوی دەکەنhemze-behnam-01

کە هەم بنەمالەی بەرێزی کاک هەمزە هەمیش زۆر لەو دوست و هاورێیانەی هەمزە بێهنام کە لە کاتی شەهید بوونی دا لەوێ نەبوون لە چونیەتی شەهید بوونی دەکەونە شک و گۆمانەوە.

بۆیە پێم خوشە هەر لێرەوە وەکو تەنیا کەسێک کە لە یەکەم چرکەساتی شەهید بوونی کاک هەمزە لە پەنا دەستی ئەو بووم و لەو کاتیدا لە خۆم و ئەو زیاتر هیچ پێشمەرگەیەکی دیکە لە دەرێ نەبوو بۆ دلنیا کردنی بنەمالەی بەرێزی کاک هەمزە و هەموو دوست هاورێیانی کە لەوێ نەبوون بە جورێک پێیان وابوو یان چاکترە بلێم ئێستاش هەن کە پێیان وایە چونیەتی شەهید بوونی ئەو تێکۆشەرە نارۆنە بەلێنیان پێ بدەم ئەوەی کە دیومە لە کاتی شەهید بوونی کاک هەمزەدا جا چ ئەوەی کە چون شەهید بوو یان چون بوو جەنازەی بە جێما وەکو خۆی لەو بیرەوەریەدا بیگێرمەوە جا ئێدی هەر کەسێک چونی لێکی دەداتەوە ئەوە ئیختیار لە دەستی خوتانە بە قەولی مەعرۆف لە مەلا شوشتن خێر و گۆناحیش دەمێنێتەوە سەر مردوو ، هەلبەت مەبەستم لە مردوو ئەوەیە کە خوتان و وجدانی خۆتان چونی لێکی دەدەنەوە ، چونکە بەراستی هندێک کە هەن لەگەل ئەوەی کە هەموو شتێکیان بۆ رۆن دەبێتەوە بەلام هەر خویان پێیان خوش نیە بە قەناعەت بگەن ، بۆ نموونە بەرێز مەلا عەبدولایی حەسەن زادە وابزانم لە ٢١کەمین سالرۆژی شەهید بوونی کاک هەمزەدا لە کاتێکدا کە کوردکانال ژیاننامەی کاک همزە دەیخوندەوە بەرێزیان فەرمون شەهید بوونی هەمزە بێهنام مووعەمایەکە بەتەواوی حەل نەبووە، چۆن شەهید بوو؟ کێ شەهیدی کرد ؟ تۆتعەیەک لە ئارادا بوو؟ لە کۆتاییدا دەلێت هەتا ئێستا رۆن نیە ، ئەمەش لە حالێکدا کە دوایی شەهید بوونی کاک هەمزە کاتێک ئێمە گەراینەوە بۆ باشووری کوردستان جیا لە تیمی لێکۆلینەوە کە لەلایەن کۆمیسیونی سیاسی نیزامی یەوە لێکۆلینەوەی لەگەل هەموو ئەو کەسانە کرد کە لەو مەئمووریەتەدا بەشدار بوون من و هاورێیانم ئەبۆبەکر ئیبراهیمی و سادق موسایی دو جار لەگەل بەرێزیان دانیشتن و بە وردی جەرەیانەکە بۆمان توزیح دا، ئەوەیە کە دەلێم ئەگەر کەسێک پێی خوش نەبێت خوی بە قەناعەت بگەیەنێ خو بە زۆر نابێت .

باشە بەرێزم ئەوکات کە جەنابت جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوویت و دەستهەلاتی خۆشت لە ئی سکرتێر کەمترت نەدەزانی و بگرە هەر چەند مانگ دواتر خۆت کردە سکرتێری گشتی حیزب ، بۆچی ئەو کات بەو هەموو دەستهەلاتەوە هێشتت ئەو مووعەمایە بە نارۆنی بمێنێتەوە ؟

hemze-behnam-02

دیارە لە دوایی شەهید بوونی کاک هەمزە کەم و زۆر گوێمان لە قسەی جورا و جور بووە ، یەکێک دەلێت ئەرێ بۆچی لە نێو ئەو هەموو پێشمەرگەیە تەنیا کاک هەمزە شەهید بوو؟ ئەوەی دیکە دلێت من زۆر شت لە سەر شەهید بوونی کاک هەمزە دەزانم بەلام حازریش نیە هیچ باس بکات ، تەنانەت جارێک هەر لە سەر فەیسبووک دیتم هاورێ یەک نووسیبووی چەند رۆژ پێش شەهید بوونی کاک هەمزە بە منی گوت بە جپێم مەهێلە دەمکوژن ، بەلام من وەک هاورێ و هاوسەنگەرێکی کاک هەمزە لە ولامی ئەو هەموو پرسیارە دا ئەوەندەی کە دەکەوێتە سەرشانم ولام دەدەمەوە و لە هەمان کاتیشدا پرسیارێکیش ئاراستەی ئەو بەرێزانە دەکەم ، ئەرێ بەراستی وجدان یانی چی ؟ لە کاتێک دا یەکێک لە باشترین فەرماندەرانی حیزبەکەت شەهید بووە ئەوە ٢٢ سالە بە سەر شەهید بوونی دا تێدەپەرێت باشە ئەگەر ئێستا ئەو زانیاریانەت باس نەکەیت ئەدی کەی باسیان دەکەی ؟ نەکا ئەویش وەکو خەنجەرەکەی کابرا بۆ رۆژی تەنگانەت هەلتگرتبێت ؟

hemze-behnam-03

هەلبەت ئەوەی کە منیش لەو بیرەوەریەدا دەیگێرمەوە تەنیا چونیەتی شەهید بوونی کاک هەمزەیە نەک چونیەتی راپورت لێدانی لەگەل ئەوەی کە خەتاباری هەرە ئەسلی خۆدی شەخسی کاک هەمزە بوو کە دواتر دێمە سەرێ بەلام جارێ با بێمە سەر ئەسلی بیرەوەریەکە .

لە ١٢ی رەزبەری سالی ١٣٧٣ من و شەهید ناسر و عابید سەعیدی کە بۆ ماوەی ١٠،١٢ رۆژ لە مرەخەسی دابوون گەرنەوە شاخ لە لە بناری چیای قەرەخان گەیشتنە لایی هێز کە ئەو کات کاک مەحموود دەشتی وەک بەرپرسی مەلبەند و کاک سەعید گولێ هەم وەک جێگری هێز و هەمیش وەک سەرلکی ئێمە لە گەل چەند کادر و پێشمەرگەیەکی دیکە کە خاوەن مال و مندال بوون گەرابوونەوە بۆ کوردستانی باشوور ، دیارە کاک هەمزە و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەش لەگەلیان چوبوون هەتا گەلی بێنار لە ناوچەی مەرگەوەر و نزیک لە گوندی نۆێ هەمان ئەو گوندەی کە بە داخەوە دواتر کاک هەمزە تێیدا شەهید بوو .

ئێدی لە گەلی بێنار کاک مەحموود و ئەوان دەرۆن بەرەو کوردستانی باشوور و کاک هەمزەش لەگەل ئەو سێ ، چوار پێشمەرگەیە دەگەرێنەوە گوندی نۆێ و شەو و رۆژێک تێیدا دەمێننەوە ، لێرەدا بۆ ئەوەی کە بتوانم باشتر رۆن بکەمەوە بۆچی من لە سەرەوە گوتوومە کە خەتاباری عەسلی لە جەرەیانی شەهید بوونی کاک هەمزەدا خۆدی شەخسی کاک هەمزە بوو؟

hemze-behnam-04

١_ بۆچی یان چ پێویست دەکرد کە کاک هەمزە و چەند پێشمەرگەیەک لەگەل مەحموود دەشتی و سەعید گولێ و ئەوان برۆن هەتا گەلی بێنار ؟ خۆ ئەگەر لە بەر شارەزایی ناوچە بووە ئەوە پێموانیە هیچ کام لە ئێمە بە قەت سەعید گولێ شارەزایی ناوچەی مەرگەوەر بێت چونکە سەعید خۆی کوری ناوچەی مەرگەوەرە و لە هەموو ئەو ناوچەیەش وەک بەری دەستی خۆی شارەزایە و خەلکی ناوچەش چاک دەیناسێت هەروەها لە ناوچەی مەرگەوەر کەم کەس هەبێت کە مەحموود دەشتی و سەعید گولێ نەیناسن.

٢_ گوندی نۆێ هەر لە زەمانی شاه وە واتە پێش ئینقیلاب پاسگای لێبوو گوندێک بوو کە ئێمە خەلکی ئەو ناوچانە بوون قەت حازر نەبوون بە رۆژ لەو گوندە بمێنینەوە بەلام کاک هەمزە بە داخەوە کە ئەوە چەندەمین جار بوو لەو گوندە بمێنێتەوە کە هەر هەموو جارێش تیپە پێشمەرگەیەکی موشەخەس کە ژمارەیا لە سێ یان چوار تێنەدەپەری لەگەل بوون ، ئەمەش لە حالێکدا کە خاوەنی ئەو مالەی کاک هەمزە هەموو سەفەرەکان تێیدا دەمایەوە لە لایی چەند کەسێکی بەرپرس و ناسراوی مەلبەند داوایی کردبوو کە کاک هەمزە ئاگادار بکەنەوە هیندە لەو گوندە نەمێنێتەوە و بەتایبەتیش لەو مالە چونکە ساحب مالەکە هەتا ئەوەشی گوتبوو کە خودای نەخواستە ئەگەر شتێک رۆ بدات خومان و بنەمالەکەمان لەلایی حیزب و خەلکی ناوچە شەرمەندە دەبین ئەوەندەی منیش ئاگادار بم ئەو هەڤالانەش دەقی پەیامەکەیان بە کاک هەمزە گەیاند بوو بەلام بۆچی کاک هەمزە هەر تکراری دەکرد ئەو پرسیارە نازانم کێ دەبێت جوابی بداتەوە ؟

بە هەر حال ئێمە کە لە مەرەخەسی گەراینەوە دەقیق لە بیرم نیە بەلام وابزانم ١٤ یان ١٥ی رەزبەر بوو کاک هەمزە بانگی کردم و گوتی بۆ ساعەت چواری دوانیوەرۆ بچۆ بۆ سەر ی کونەکوتر کە چیایەکی بەرزی ناوچەی تەرگەوەرە تەماس لە گەل تاهیر سوفی بگرە و بزانە چ خەبەرە دیارە کاک تاهیر ئەوکات بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی ورمێ بوو خۆی و هاورێیانی سەدیق دەروێشی و عەزیز مرادپەرەست و کەریم بێتاری لە قولای ناوچە و لە گەلی بەراندێز بوون تاهیریش تازە ماوەیەک بوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و جارێ هاوسەری تاهیر هەر لە ناوچەدا بوو بەلام هەر خۆی دەیزانی کە لە کوێیە ، منیش کە ئەوکات سەرپەل بووم شەهید زەینالم لەگەل خوم برد و پێش ساعەت چوار گەیشتینە سەر چیایی کۆنەکوتر.

hemze-behnam-05

ساعەت چوار کە بێسیمم رۆشەن کرد کاک تاهیر هاتە سەر خەت و قسەمان کرد هەلبەت من تەنیا رەوابیتی نێوان کاک هەمزە و کاک تاهیر بووم ناشزانم کە ئەوان چون و لە کەیەوە قەراری ئەو تەماسە و لەو ساعەتەدا دایاننابوو؟ بەلام دوایی چاک و چونی کاک تاهیر گوتی ئەوە چ دەکەن لەو شاخ و داغە وەرنەوە بۆ ناوچە و شوێنێکی چاکمان هەیە بۆ عەمەلایات منیش لە بەر ئەوەی کە جێگای کاک هەمزە قوول بوو و دەنگی کاک تاهیر بوی نەدەچو وەکو ئەوەی کە دەنگی خۆت لە ژوورێکی بێ رایەخ دا گوێت لێبێت دەقی قسەکانی تاهیر سوفیم بۆ کاک هەمزە دەگێرایەوە ، کاک هەمزەش پرسی چ شوێنێکە و ئایا سەد دەر سەدە کە دەتوانن ئەو عەمەلیاتە بیکەین لە قسەکانی کاک تاهیر گارانتیم وەرگرت کە بەلێ بێ شک ئەو عەمەلیاتە جێ بە جێ دەکەین کاک هەمزەش بەبێ ئەوەی کە لەگەل هیچ کەسێک پرس و را بکات بەلێنی بە کاک تاهیر دا کە بەو چەند رۆژە دەگەنە لات بۆ بەرێوە بردنی ئەو عەمەلیاتە .

hemze-behnam-06

ئەوە بوو رۆژی ١٨/٧/١٣٧٣ ئێوارە کۆبوونەوەیەکمان کرد و لەگەل ئەوەی کە زۆربەی هاورێیان جا چ ئەوانەی کە لەگەل مەئمووریەتەکە دەبوون یان ئەو کادر و پێشمەرگانەی کۆمیتەکانی ورمێ و سەلماس کە هەر لەوێوە لێمان چیا دەبوونەوە و بەرەو بنکە سەرەکیەکانمان لە باشووری کوردستان دەگەرانەوە بە دەلیلی ئەوەی عەوەلەن باوەریان بەو قسەیەی کاک تاهیر نەبوو کە گویا هەموو رۆژێ لە ئێوارەوە هەتا بەیانی کرۆهی زەربەتی پایگای گوندی حەسوکەندی دێنە مزگەوتی گوندی سەعەتلوو و بەیانی دەگەرێنەوە شوێنی خویان ، دوهەم هەواکە زۆر ساردی کرد بوو رێژیم هەموو ئەو نیرۆیەی کە لە شاخەکانی ناوچەی مەرگەوەر لە پایگاندا بوون هێنابوونە خوار لە مزگەتی ئاواییەکان جێگر کردبوون هەمیش هەموو کۆنە پایگاکانی بە نیرۆی ئیسفەهانی ئاوەدان کردبوونەوە موخالیفی ئەو مەئمووریەتە بوون بەلام بەداخەوە کاک هەمزە هەر رازی نەبوو ئەو سوور بوو لە سەر ئەوەی دەبێ ئەو عەمەلیاتە بەرێوە بەرێت ، ئەوە بوو لەسەر ئەوە ساخ بووینەوە کە ئێمە نزیکەی بیست کەس لە گەل کاک هەمزە برۆین بۆ ئەو کارە ، کاک هەمزە وەک فەرماندەری هێز و ئەبوبەکر ئیبراهیمی وەک جێگر لک و من و سادق مووسایش وەک سەرپەل لەگەل بووین بۆ ئەو مەبەستە بەیانی رۆژی ١٩/٧ ساعەت ٦ی بەیانی هەرەکەتمان کرد بەرەو ناوچەی گەلی بەراندێز .

ئەو رۆژەی کە ئێمە بەیانی لە بناری قەرەخان بەرەو لایی کاک تاهیر و ئەوان لە گەلی بەراندێز وەرێکەوتین دەمەو ئێوارێ نزیک بووینەوە لە دەشتی تەرگەوەر ئێدی لە بەر ئەوەی کە جارێ زوو بوو دەبا ماباینەوە هەتا هەوا برەک تاریک دەبوو ئێمەش دانیشتین و هەم ئیستراحەتێکمان کرد هەمیش بو ئەوەی کە پێشمەرگەکان لە رێگا و لە نێو ئاوایەکان دا لە یەکتر دانەبرێن بە چوار تیم دابەشمان کردین ، کە یەکیان کاک هەمزە خوی بەرپرسی بوو ،یەکیان کاک ئەبوبەکر ئیبراهیمی و یەکیشیان شەهید ناسرە شێت و ئەوەی دیکەیان من بووم .

با لێرەدا تێبینەیەک دابنێم دیارە تیمی شەهید ناسر دەبوایە کاک سادق مووسایی کە سەرپەل بوو بەرپرسی تیم با بەلام کاک هەمزە پێی خوش بوو کە کاک سادق لەگەل ئەو بێت لە راستیدا نێوانی کاک هەمزە و کاک سادقیش هەر زۆر خوش بوو ، هەلبەت خودا هەلناگرێت کاک هەمزە لەگەل ئەوەی کە فەرماندەری هێز بوو بەلام لە بەر ئەوەی کە کەسێکی زۆر خاکی و خەلکی بوو ئێدی زیاتر حیسابی رەفیقایەتیمان بۆ دەکرد هەتا فەرماندە هێز .

دیارە تەرکیبی هەموو تیمەکان لە بیرم نەماوە بەلام ئەو تیمەی کە من بەرپرسی بووم ئەو هاورێیانە لە خۆ دەگرت ١_ فەتحولا خوبایی ٢_ ئاغاجان ئیبراهیمی ٣_زەینال محمدی ٤_عەلی / رە ، ئێوارێ حەرەکەتمانکرد شەو لە گوندی تۆیێ لامان دا و دوایی نان و چایی خواردن حەرەکەتمان کرد بۆ بەیانی کە تاو لێی دابوو گەیشتینە بناری چیای سیر ئێدی هەر ئەو بەیانیە لەگەل کاک تاهیر و هاورێیانی یەکترمان گرتەوە .

دیارە ئەو رۆژەی کە من لە سەری چیای کونەکۆتر بە بێسیم رەوابتی نێوان کاک هەمزە و کاک تاهیر بوو لە کۆتایی قسەکاندا کاک تاهیر گوتی لاوە ئەوشو دەچینە ورمێ هیچت پێویستە هەتا بۆت بکرم ؟ منیش هەر چەند کە دەمزانی خویان ناچن بەلام گۆتم واللە ئەگەر زەحمەت نەبێت چوتە کەوشەکم بۆ بێنە ، بەلام کە لە بناری چیای سیر یەکترمانگرتەوە کاک تاهیر بەراستی چوتە کەوشێکی چاکی بۆ هێنابووم کە ئەو کات سپاسم کرد ئێستاش هەر سپاسی دەکەم .

بۆ دوانیوەرۆ کۆبوونەویەکمان لەگەل کاتاهیر کرد و کاک هەمزە لێی پرسی و گوتی ئێستا بۆ مان باس بکە بزانم جەرەیان چیە؟ ئەویش گۆتی گرۆهی زەربەتی پایگای گوندی حەسۆکەندی هەموو رۆژێ ئێواران دێتە مزگەوتی گوندی ساعەتلوویان و بەیانیش دەگەرێنەوە ئێدی ئەوە بوو بریارماندا کە کەمینێک لەسەر رێگایان دابنێن بۆ ئەو کارەش من و کاک تاهیر و فەرهاد پیسپایی و چەند کەسێکی دیکەش کە دونیا تاریک بوو چونە خوارەوەی گوندی ساعەتلوویان کەمین مان دانایەوە و کاک هەمزە و کاک ئەبوبەکر دەستەیەک لە هاورێیانیش لە پشتی گودی هەوەندۆک کەمینیان دانایەوە ئەوە شەوی ٢٠ی رەزبەرە شەوێکی تاریک بوو لە تاریکایی شەودا دیتم ئەوە نەفەرێک لەلایی خوارێرا دێت بۆ نێو کەمینی ئێمە گوتم هاورێیان ئامادەبن ئەوە هاتن بەلام جارێ تەقە نەکەن هەتا لێمان نزیک دەبنەوە هەر هاتە پێشەوە بەلام هەرچەندی چاوم لێکرد هەر یەک نەفەر بوو زانیم کە ئەوە هەو نین رامانگرت دیتمان کە پیاوێکی بە تەمەن بوو کاک تاهیریش برەک بەرخوردی پێکرد و دوایێ من چومەلای کاک تاهیر ئێدی نەمهێشت زیاتر وانەکی بکات گوتم بۆ وایلێ دەکەی ؟ گوتی لاوە ئەوە جاسوسە و کورە گوتم ئەو پیرە پیاوە گۆناحە هەر جاسوسیش بێت بۆ بەرخورد نابێت ، بەهەرحال کابرام نەجات دا هەتا درەنگی شەو لەوێ ماینەوە بەلام ئەو شەوە لەو کابرایە زیاتر هیچ کەسێکی دیکە نەکەوتە نێو کەمینی ئێمەوە .

بۆ شەوی دواتریش هەر بەو شێوەیە کەمینمان دانایەوە بەلام ئەوجار پیرە پیاوەکەش نەهات ، ئێدی شەو چوینە نێو ساعەتلوویان دوایی شام خواردن چون بۆ هەوەندۆک و لەوێ ماینەوە بۆ دوانیوەرۆیی رۆژی دوایی کە دەبوویە ٢٢ی رەزبەر هندێک جاش و پاسدار کە هەر لە پایگای گوندی حەسۆکەندی دا هاتبوون لە بەرزاییەکانی دەور و بەری هەوەندۆکدا بلاو بوونەوە ئێدی نازانم چونیان زانی بوو بەلام زانیبوویان کە ئێمە لە نێو دێدان دوایی ئەوەی کە بۆ چەند کاتژمێرێک لەو بەرزاییانەدا مانەوە بەبێ هیچ کێشەیەک گەرانەوە بۆ شوێنی خویان ، دواتر کۆبوونەوەیەکمان کرد و قەراریاندا کە بگەرێنەوە بۆ چیاکانی تەرگەوەر هەلبەت تاهیر و تیمی تەشکیلاتی نیازی گەرانەوەیان نەبوو ، بەلام هەر دوایی ئەو کۆبوونەوە کاک هەمزە و کاک تاهیر دونەفەری سرتەیەکیان کرد و بەهەر حال هەردوکیان لەسەر ئەوە ساخ ببوونەوە کە ئێمە هەر لە ناوچەدا بمێنینەوە بەلام نەک لە گەلی بەراندێز ئەوجار شەو حەرەکەتمان کرد بەرەو ناوچەی مەرگەوەر کە شەو گەیشتنە گوندی نەرەلە لەو سەری ناوچەی بەراندێز هەر بەو تەرکیبەی تیمەکانمان بە ئیزافەیی کاک تاهیر و هاورێیانی بە سەر چوار مال دا تەقسیم بووین کە بە رۆژیش هەر لەو گوندە دەماینەوە .

بەیانی زوو ئێمە لە خەودا بووین کە خاوەن مالەکە وەژورکەوت و رەنگی پەری بوو و گوتی هەستن دەوری گوند گیراوە ئەگەر لە پەنجەرەدا چاومان لێکرد دیتمان راستە هندێکیان هەر رۆبەروی ئەو مالەی ئێمە لێی بووین لە تەنیشت گیشە گیاکان راوەستابوون بێسیمان کردەوە بەلام جارێ کەس لەسەر خەت نەبوو لە نەکاو کچی ئەو مالە هاتە ژۆر و چەند دانە لەو سەرکراسانەی کە لە کاتی نان کردن دا ئافرەتەکان لەبەر دەکەن بۆ ئەوەی کە لیباسەکانیان پیس نەبێت و لەگەل چەند لووچەکەیەکیان بۆ ئێمە هێنایان و گوتیان لە بەرکەن با پاسدارەکان نەتان ناسنەوە منیش گوتم دە دانەیەکم دەنێ با لە بەریکەم دانەیەکم وەرگرت و کاک تاهیر و هاورێیانیش هەر پێم پێدەکەنین کە لەبەرم کرد ئەو سەرکراسە هیندە کورت بوو عەیب نەبێت بەشی هەرە زۆری پانتولەکەمی دانەپوشی ئێدی لە بەر پێکەنین کەس لەبیری نەمابوو کە دەورمان گیراوە ئێدی چەند نەفەرێکیان هاتن لە بن پەنجەرەی مالەکەمان راوەستان کەفەرماندەکەشیان بە نێوی ئەسکەندەر لە گەل بوو لە نێو لق و پوپی گۆلەکاندا کە لە پەنجەرەدا بوون چاوم لێکرد دیتم حەرەکەتەکانیان ئاسایی نەبوون بە کورتی زانیبوویان کە ئێمە لە نێو دێداین بۆیە هەر فەوری گەرانەوە بۆ پایگای حەسار دەنا ئەوان هاتبوون کە نانی بەیان لەو گوندە بیخوین ئێدی هەتا ئێوارێ ئێمە هەر چاوەرێ بووین کە هێرشمان بۆ بێت بەلام کەس نەهات و ئێمەش شەو وەدەرکەوتین و بەرەو حیسار و کانیەسپی رۆیشتن و شامەکێشمان لەوێ خوارد و بۆ رۆژیش لە دەشتەکان ماینەوە .

شەو کە ئێمە لە حیسارەوە بەرەو دەشتەکان لە رێگادا بووین لە شوێنک دانیشتن بۆ ئەوەی کە چەند دەقیقەیەک پشوویەک بدەین بە رەحمەت شەهید ناسریش لە تاریکای شەودا هەر بەردی چوکە چوکە بە شەریف عوسمانی (شەرۆ) دادەدا ئەویش هەر چەند جنێوی دەدا و دەیگوت ئەوە چ سەگبابێک بەرد بۆ من فرێ دەدا کەس دەنگی نەدەکرد ، لەو کاتەدا کاک هەمزە ناراحەت بوو و جنێوێکی دا وابزانم لە زاری خەلەت بوو بۆیە هەر هەموومان قاقایی پێکەنین مان دا و دوایێ کاک هەمزە تازە کە دیتی هەموومان پێ دەکەنین ئەو لە هەموومان زیاتر پێکەنی گوتی سەیر ئەوەیە کە شەرۆ خۆی بە دوربینی شەو کۆنترۆل دەکات بەلام نازانێت کە ئەو بەردانە لە کام لایەوە بۆی دێن .

بە هەرحال ئێمە گەیشتنە شوێنی مەبەست لە دەشتەکان بەلام پێش ئەوەی کە بگەنە شوێنەکە کاک تاهیر و تیمەکەی لێمان جیا بوونەوە وابزانم کاک تاهیر بە دوایی کاری خۆی کەوت کە ئەویش هەر وەلە عەوەلەوە گوتم تازە ژیانی هاوبەشی پێک هێنا بوو و هاوسەرەکەشی لە ناوچەی مەرگەوەر بوو ئێمە کە بە رۆژ لە دەشتەکان ماینەوە ئێواری وەرێکەوتین و بۆ شام خواردن چوینە گوندی شێرەکان کە دەبووە عەوەلین گوندی مەرگەوە ، دوایی شام خواردن بە نیازی ئەو بەری مەرگەوەر واتە پشتی گوندی کەلاسێ کەوتینە رێگا بەلام قەرار بوو لە شوێنک لابدەین هەم بۆ پشوو دان هەمیش بۆ بەشی رۆژ کە لە شاخ دەبووین نان و خواردنی پێویست بۆ خۆمان هەلگرین ، بۆ ئەو مەبەستەش چوینە گوندی سێگرکان و هەر بە تەرکیبی جاران دیارە ئەو تەرکیبە بۆ ئەو ماوەیە بوو کە لە ناچەدابن تەقسیمی سەر مالە کان بووین .

ئەو مالەی کە ئێمە لێی بوون تەنیا ژنێک و کچەکەی لەمال بوون مالێکی زۆر موحتەرەم و رێک و پێک ژنە خۆی نەخوشی ئاسمی هەبوو بۆیە کچە خوشکم بێت هەر زوو هەستا شامی درۆست کرد ئێدی ئێمە خەریکی شام خواردن بوون کاک هەمزە بە بێسیم هەموو تیمەکان ئاگادار کرد کە گویا ماشێنێکی هەلگری جاش و پاسدار هاتوونەتە نێو دێ و بەلام کە زانیویانە ئێمە لێرەین گەراونەتەوە ، هەلبەت ئەوەش بە شێوەیەک باسی کرد کە هەر خۆمان لێی حالی دەبوون دەنا نەدەکرا لە سەر بێسیم کە ئیمکانی کۆنتۆل کردنی لە لایەن دوژمنەوە هەیە ئاوا بە ئاشکارا هەموو شتێک باسی بکەین .

بۆیە ئێدی برەک پەلەمان کرد لە خواردنی شام و کاک هەمزە دوبارە هاتە سەر خەت و گوتی ئامادەبن حەرەکەت دەکەین خولاسە نان و خواردنمان هەل دەگرت کچەش بە کاک فەتحولای وت ئەدی کێ نانی لاوە هەلدەگرێت منیش زانیم کە لەوانەیە جوابی فەتحولا بە دلم نەبێت بۆیە هەر زوو گوتم سادق کە مەبەستم کاک سادق موسایی بوو نانم بۆ دێنێ ئێدی ئەویش دەستبەردارم نەبوو گوتی سادق کێیە؟ گوتم پێشمەرگەیەکە تەنیا کاری ئەویە نانم بۆ هەلگرێت ، ئاغاجان ئەو هاورێیانەی کە کاک ئاغاجان دەناسن دەزانن کە چونە بە بیستنی ئەو قسانەم و لە بەر پێکەنین تەخت درێژ بوو ئێدی ئێمە لەو قاسانەدا بووی چما کاک سادق وەژورنەکەوت ؟ گوتی هەستن کاک هەمزە دەلێت بابێن دەرۆین گوتم سادق نانت بۆ من هێناوە گوتی ئەرێ ئێدی ئێمە رۆیشتین کە چومە لایی کاک هەمزە گوتی ئەوە بۆ بێسیمەکت رۆشەن ناکەی؟ گوتم وەلاهی لە بەر پێکەنین پرسی بۆ ؟ بۆم گێرایەوە گوتی دەبەخوادی بە سادق دەلێم نانت نەداتێ ، هەر وایلێهات ئەو نانەم نەخوارد .

لە سێگرکان وەدەرکەوتین چوینە پشتی کەلاس لەوێ ماینەوە بەلام یەک سەرمابوو تەنیا ئەوانەی کە لەوێ بوون دەزانن کە چ سەرمایەک بوو دیارە لە چیاکان بەفر باری بوو بەلام دەشت جارێ رەش بوو ، بۆ دوانیوەرۆ دوژمن دەستی کرد بە توپبارانی شوێنەکەمان کە بە خوشیەوە هیچ زەرەری نەبوو ئێدی ئێوارێ کە تاریک بوو خومان پێچایەوە و جوین بۆ گوندی هولستانە بەلام هەر بە وارید بوونمان بۆ نێو دێ زانیمان کە کرۆهی زەربەتی لێیە چونکە خەلکە باسیان کرد کە ئێوارێ هاتوونەتە نێو گوند و نەگەراونەتەوە بۆیە ئێمەش هەر کە نان و چایەکمان خوارد لە دێی وەدەرکەوتین گەراینەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بەرۆژ لێی بوون یانی پشتی کەلاسێ .

دیسان حەتا تاریک و رۆنی مەغربێ لەوێ ماینەوە وردە وردە کە تاریک داهات حەرەکەتمان کرد بەرەو گوندی گرک کە چوینە نێو دێ خەلکی ئەو گوندەش هەر وەک خەلکی هولستانە باسیان کرد و گوتیان ئێوارێ گرۆهی زەربەتی مستۆ لە نێو گوند بوون بەلام لە چون و نەچونیان خەبەریان نەبوو ئێمەش ئێدی هەر لەگرک بووین کە کاک تاهیر و ئەوانیش هاتین بۆ گرک لەوێ کۆبوونەوەیەکمان کرد هەلبەت کاک تاهیریش تێیدا بوو قسەمان لە سەر ئەوە دەکرد کە چون و بە کیوێدا بپەرنەوە بۆ دیوی کوردستانی باشور چونکە بەپێی ئەو پەیامەی کە کاک مەحموود دەشتی لە رێگای رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێرانەوە بۆ کاک هەمزە لێی دابوو ئەو رێگایەی کە ئێمە سالانە هات و چومان پێدا دەکرد لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە مین گوزاری کرابوو بۆیە نەمان دەتوانی بەو رێگایەدا واتە رێگای بنلیسان دا بپەرنەوە .

هەلبەت کۆبوونەوە بەبێ ئەنجام کۆتایی چونکە ئێمە رێک نەدەکەوتین کە پێکەوە دەرباس بین کاک تاهیر جارێ خێزانی لە گێسیان بوو کە دەکەوتە ئەو سەری مەرگەوەر دەیهەویست بە دوایدا برۆت حەتا بتوانێت بە جورێک دەرباس بکات ، ئێمەش کە دەمانزانی دوژمن زۆر بە جدی بەدواماندا دەگەرێت بۆ ئەوەی کە زەربەمان لێ بدات دەمانهەویست بەبێ زەربە خواردن دەرباس بین .

ئێدی دیاسن لە گرک ئێمە و کاک تاهیر و هاورێیانی لێک جایبووینەوە ئەوان رۆیشتن و ئێمەش هەتا درەنگانی شەو لە گرک ماینەوە بۆ بەرە بەرەیی بەیانی هاتینە گەلی بێنار و لەوێ ئەشکەوتێک و چەند کۆنەبەردێکی لێبوو کە خومان تێدا جێ بە جێ کرد ، من و بە رەحمەت بێت شەهید زەینال لە پشت ئەشکەوتەکە لە کۆنە بەردێکدا نوستین ، دەوری ساعەت ٩ی بەیانی دیتم کاک هەمزە هاتە لامان و بانگی کرد گوتی هەستە با چایی بخوینەوە ئەگەر چاوم لێکرد کاک هەمزە مەتەرەیەک چایی هێنابوو ئێدی من و کاک هەمزە و زەینال محمدی هەر لە سەر کێسە خەوەکان دانیشتن خەریکی چایی خواردنەوە بووین کاک هەمزە گوتی دەزانی چی دەکەین ؟ گوتم نەوەلا گوتی ئەوشو دەچینە نوێ چەند کەسێکی شارەزا پەیدا دەکەین با پێشمەرگەکان لەو رێگایە دەرباسی لای خواکۆرک بکەن من و تۆ زەینال و ناسر و فەرهاد و شەرۆ دەگەرێنەوە بۆ لای وارگەنم و برەک کارم هەیە جێ بە جێ دەکەین و دەگەرێنەوە منش گوتم وەلاهی کاک هەمزە وەختی ئەوە نیە بەو سر و سەرمایە جارێکی دیکە بگەرێنەوە ، بەلام ئەگەر زۆر زەرووریە ئەوە قسەم نیە گوتی بەخوای من دەبێت هەر بگەرێمەوە ئێدی نەشگوت کە چ کارێکی هەیە ؟

ئەو رۆژە هەتا دەوری ئێواری هەر لەو شوێنە ماینەوە بەیانی کە باران دەباری دوانیوەرۆ بارانەکە راوەستا و هەواکە سافی کرد هیچ هەوری نەمابوو بەلام سەرماکە زیاتر ببوو ئێوارێ کۆبوونەوەیەکمان کرد و لە سەر ئەوە ساخ بووینەوە کە شەو بچینە گوندی نوێ و لەوێ نەفەری شارەزا لەو شوێنانەی کە مین گوزاری کراون پەیدا بکەین و لەگەل خومان ببەین هەتا بتوانن لە مەیدانی مین دەرباس بین هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گوتیان لاوە خۆت تیمی پێشرەو دەبی بۆ نێو گوندی نوێ .

هەر کە کۆبوونەوە تەواو بوو منیش شەهید زەینال و ئەیاز سەحرایی و شەرۆم لەگەل خۆم برد و رۆیشتین گوتم وردە وردە دەچینە زارگەلی بێنار جارێ رۆناک بوو دەوری ساعەت ٦ی ئێوارە بوو کە نزیک بوون لە پردەبازەکی زارگەی لەو بەر تەپوولکەیەکی لێ بوو کە دەکەوتە دەستە راستی ئێمە و زاڵ بوو بە سەر پردەکەدا دیتم دو نەفەر لەوێ دانیشتوون تەنیا سەریان دیار بوو داوای دوربینم کرد شەرۆ گوتی وەلا نەمهێناوە گوتم نەفەری لێیە شەرۆ بەبێ بیرکردنەوە گوتی شوانن ، گوتم ئاخر شەرۆ گوچانیان دیارە ؟ مەریان پێیە ؟ چون دەزانی کە شوانن ؟ بە هەر حال ئەیاز کە لە ئێمە گورج و گولتر بوو ناردم گوتم بگەرێیەوە دوربین بێنە ئەویش هەر بە هەلات هەلات گەرایەوە و دوربینی هێنا .

دوربینەکەم وەرگرت و چومە خوار رێگا کە ئێدی خوم نەدێتەوە نەلێی هەر لە پێشی ئێمە لە ٢٠ ، ٣٠ مێتریدا کەمینیان داناوە من هیچ مەجالی دەست کردنەوەم بۆ نەما هیوادارم ئەیاز و شەرۆ ئەو بیرەوەریەم بخوێننەوە بۆ شاهیدی من کە کەوتمە پشت بەردێکی چوکە بە هەموویان تەقەیان لێ دەکردین خەریک بوو بەردەکە ورد دەبوو گوتم فایدەی نیە خۆم نەجات دا و زیاتر لە سەر ئەو بەشە نارۆم بەلام هیوادارم کە رۆژێک شەرۆ یان ئەیاز باسی دەرباس بوونم لەو کەمینە بکەن کە چ موعەمایەک بوو .

ئێمە کە رۆیشتین نزیک بووین لە کاک هەمزە و هاورێیان دیتم شەرۆ دیار نیە گوتم کوا شەرۆ ئەیاز ، زەینال گوتیان نازانین ئێدی بەبێ راوەستان گەرامەوە بۆ شوێنی کەمینەکە بەلام لە رێگادا هەر جانازەی شەرۆم دەهاتە بەر چاو چۆنکە بەراستی شەرۆ پێشمەرگەیەکی زۆر سادق و دل ساف خوشەویست بوو بەتایبەتی کاک هەمزە زۆری خوش دەویست ئێدی کە نزیک بووم دیتم شەرۆ هەر لە جێگای خوی نازانم دەماری لاقی گرتبوو یان چی لێ هاتبوو بەلام هەر چەند بانگم دەکرد چاوی لێ دەکرم بەلام نەیدەتوانی جوابم بداتەوە ئێستاش نەمزانی بۆ ؟ بە هەر حال هەتا نەچوم باسکی شەرۆم نەگرت هەر وەک کەسێکی بێ گیان لەوێ مابوو هێنام و هاتینەوە بۆ لای هاورێیان .

دوبارە کۆبووینەوە بەلام ئەوجا بەشێکی زۆری هێزەکەمان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون هەر هەموومان موخالیفی چونی نوێ بووین تەنیا و تەنیا کاک هەمزە سور بوو لە سەر ئەوەی کە بچین بۆ نوێ ئێمەش دەمانگوت ئاخر ئێستا لە رێگای چون بۆ نوێ لە کەمین کەوتوون ئەوانیش چاک دەزانن کە ئێمە دەچین بۆ نوێ بە کورتی زۆر حەولمان دا کە کاک هەمزە رازیی بکەین لە چونی نوێ پاشگەز بێتەوە بەلام بە داخەوە ئاخەرین بریاری کاک هەمزە ئەوە بوو گوتی بە گوری شەهیدان ئەگەر ١٠ پێشمەرگەش شەهید بن هەر دەچین بۆ نووێ ، ئێدی کەس قسەی نەکرد هەلبەت لەماوەی ئەو کۆبوونەوەشدا زۆر بە خەستی تۆپبارانی ئێمەیان دەکرد کە بە خوشیەوە بێ زیان بوو.

بە دوایی ئەوەی کە تیمی پێشرەو لە کەمین کەوتن و بە سەلامەتی نەجاتمان بوو گەراینەوە لایی کاک هەمزە و هاورێیان لە ئەشکەوت و دوژمنیش دەستی کرد بە تۆپ و خومپارە بارانی دەور و بەری ئەشکەوتەکە بەلام بە خوشیەوە هیچ زیانی نەبوو ، هەر لەو کاتەش دا کۆبوونەوەیەکمان کرد هەتا بزانین کە چ بکەین ؟ دیارە لەو کۆبوونەوەیەدا بێجگەل لە بەرپرسان چەند پێشمەرگەیەکی بە تەجرۆبەش بەشدار بوون لە وانە هاورێیان شێرکۆ پوردل ، فەرهاد پیسپایی ، ناسر فەرنیا ، فەتحولا خوبایی و ئاغاجان ئیبراهیمی ، لەوانەیە کەسی دیکەش هەبن بەلام بە داوایی لێبوردنەوە ئەگەر نێویانم نەنووسیوە .

لە کۆبوونەوەکەدا وێرای خوشحالی هاورێیان لە نەجاتبوونمان لە کەمینی دوژمن کاک هەمزە گوتی زۆر پێویستە کە هەرچی زووە ئێمە چەند نەفەرێکی شارەزا لەو شوێنانەی کە مین گوزاری کراون پەیدا بکەن و لەگەل خۆمان ببەن هەتا کە بتوانن بە سەلامەتی دەرباسی لایی سنووری کوردستانی باشوور ببین ، بەلام بە داخەوە کە کاک هەمزە لەگەل ئەوەی ئێمە لە رێگای چون بۆ گوندی نۆێ دا لە کەمین کەوتین هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی کە دەبێت برۆین بۆ نۆێ ، بە هەموومان زۆر حەولماندا کە بۆ شوێن بەزر کردنمان لە دوژمن مەسیرەکەمان بگورن و لە جیاتی نۆێ برۆین بۆ گوندێکی دیکە بەلام فایدەی نەبوو لەگەل ئەوەی کە لە کاک هەمزە زیاتر تەنیا یەک نەفەریش موافیق نەبوو ئێمە برۆینە نۆێ بەلام کاک هەمزە کە خۆی چاک شارەزایی هەلکەوتی جوغرافیایی گوندی نۆێ بوو و دەشیزانی کە دو مولگەی دوژمن لەو گوندەدا هەن و ئەوشی باش دەزانی کە بۆ دوژمنیش مەعلوومە ئێمە لە رێگای ئەو گوندە دا لە کەمین کەوتوون بەلام هەر رازیی نەبوو کە مەسێرەکەمان بگورین بە دوایی راو بۆچونێکی زۆردا کاک هەمزە بە کۆرتی و ئاخەرین قسەیی کرد و گوتی بە گوری شەهیدان ئەگەر ١٠ پێشمەرگەش شەهید بن دەبێت هەر برۆین بۆ نۆێ .

ئێدی کە زانیمان لە وەخت تەلەف کردن زیاتر لەو سەرمایەدا هیچی تر نیە و تازە کاک هەمزەش وەک بەرپرسی یەکەم بە گوری شەهیدان سوێندی خواردوە ناچار بووین مل بۆ بریاری کاک هەمزە کەج بکەین رێگای نوێ بگرینە بەر ، من دیسان مەسئوولی تیمی پێشرەو بووم بەلام ئەوجار بە زارگەلی و لە سەر پردەکەدا کە دەامانزانی دوژمن بەرینەداوە نەرۆیشتن بەناچاری هەر رۆبەرۆیی ئەشکەوتەکە خومان لە چومی دا و پەرینەوە ئەو بەری چومەکە کە لانیکەم هەتا نێوقەد تەر بووین .

ئێدی شەویش داهات بەلام چ شەوێک مانگەشەوێکی رۆناک و سەرمایەکی لە رادە بەدەر کە ئەولیباسانەی ئێمە تەر ببوون خەریک بوو لە بەرماندا سەهۆلی دەبەست ، هەر چونێک بێت خۆمان گەیاندە نێو نۆێ و هەر بە تەرکیبی جاران تیمەکانمان دابەشی سەر چەند مالێک بووین ، دیارە ئەو تیمانەی کە من و کاک ئەبوبەکر و شەهید ناسر بەرپرسیان بووین شوێنەکانمان لە یەک نزیک بووین بەلام تیمی کاک هەمزە کە خۆی بەرپرس و هاورێیان سادق موسایی و عەلی مەجیدیان و شەرۆش لەگەل بوون نازانم چەندە لێمان دور بوون بەلام بە نێو دەمانزانی کە کاک هەمزە لە مالی کێیە چونکە کاک هەمزە هەمیشە هات و چویی ئەو مالە دەکرد لەگەل ئەوەی کە لانیکەم من خۆم نەمدەزانی مالەکە لە کۆێ هەلکەوتووە چونکە ئەوە دوهەمین جارم بوو کە بچمە ئەو گوندە بەلام ناوی خاوەن مالەکە ناوێکی ئاشنابوو بۆ زۆربەمان .

ئەوە بوو دوایی ساعەتێک یان ساعەت و نیوێک جارێ ئێمە خەریکی نان چایی خواردن و خۆ وشک کردن بوون کاک فەتحولا خۆبایی کە لە دەرکی ئەو مالەی ئێمە لێی بووین نیگابان بوو هاتە نێو دەرگا و بانگی کردم و گوتی کاک هەمزە و کاک سادق لە دەرێ چاوەرێت دەکەن ، منیش رۆشتمە دەر و گوتم خێرە ؟ کاک هەمزە گوتی وەرە با هەتا لایی عەبۆ بچین برەک قسە دەکەین ، منیش گوتم باشە با بێسیمەکەم بیدەم بە فەتحولا نەوەکۆ ئێ ،گوتی نایهەوێت هەر دو دەقیقەمان پێدەچێت ، کەوتینە رێگا بەرەو لایی کاک ئەبوبەکر دیارە ئەو مالەی کە عەبۆ و تیمەکەیی لێی بوو هەر بە فاسیلەیی ٣٠،٤٠ مێترێک لێمان دوور بوون ئێمە کە چوینە بەر دەرگای مالەکە دیتمان لە پەنجەرەی ئەو مالە رەونەقی فلاشی دوربینی عەکاسی رۆناکایی دەدات تۆ نەلێ کاک فەهیم مەردانە نیگابانە بەلام بەبێ ئاگاداری کاک عەبۆ چویتە سەرێ و خەریکی وێنەگرتنە ، ئێدی لە دەرگامان دا دیتم کچێکی جەوان دەرگای کردەوە و بەلام هەر لە پەنا دەرگا و لە دیوی ژوورەوە پالی بە دیوارەکەدا چاوەرێ بوو کە ئێمە بە پیلەکانەکاندا برۆینە سەرێ هەتا ئەویش دەرگاکە دابخات ئێدی کاک هەمزە بە سادقی گوت برۆ سەرێ بانگی عەبۆ بکە با بێتە خواری چەند قسەیەک دەکەین ، گوتم کاک هەمزە دەرێ ساردە و کەوشەکانیشم تەرن با ئێمە برۆینە سەرێ لە ژۆرێک دادەنیشن و قسەکانمان دەکەین گوتی بەخوای سەرم زۆر دێشێت و حەوسەلەی دانیشتنم نیە هەر کە کاک سادق لە پیلەکانەکادا رۆی بۆ سەرێ کاک هەمزەش سورایەوە بۆ دەرێ ئێدی منیش لەگەلی رۆشتم لە سەر وێنەکە بە فلش دیاریم کردوە ، من کاک هەمزە لە بن پەنجەرەکە و چەکەکانمان لە شان راوەستا بووین وابزانم هەر یەک و دەقیقەی پێ نەچو رێک رۆبەرۆی ئێمە و لە نێو دارستانەکەدا کە هەر ٤٠ ، ٥٠ مێترێک دەبوو ئاوری چەکێک هەستا لەگەل ئاوری چەکەکە گولەیەک لە پشت سەری ئێمە وە دیوارەکە کەت ئێدی من هەر لە جێگای خۆمدا دانیشتم بەلام کاک هەمزە هەر بە پێوە خۆی کێشا بۆ لایی حەوزی ئاوەکە کە بە داخەوە گولەی دوهەم سێهەم وە کاک هەمزە کەوتین هەر ئەوەندەش لە کاک هەمزە حالی بووم کە گوتی کورە لاوە لێیاندە بە داخەوە ئێدی دەنگی کاک هەمزە بە تەوای گورا و بەلایی حەوزەکەدا بەربوویەوە .

منیش بە دانیشتووی پالم بە دەرکەوە ناو تەقەم دەکرد ئێستاشی لەگەل بێت نەمزانی هەر لە بەر ئەوەی کە من ئەوەندە فشارم بۆ دەرگاکە هنابوو بوویەوە یان کچە کردیەوە بەلام دەرگاکە بوویەوە و منیش لەسەر پشت کەتمە نێو دالانەکە ئێدی پێلاقێکم لە دەرگاکە داو دامخست دیتم کچە هەر وەک بووکەلەیەک لە جێگای خۆیدا رەق هەلگەراوە نە چاوی دەقوچاند و نەش بایەک لیباسەکانی دەجولاند هەستام هەرچی کلیدی لامپەکانم بینی کۆژاندمەوە لەو کاتەدا کاک عەبۆ و سادق و هەموویان هاتینە خوارەوە بەلام جاشەکان زۆر بە توندی و بە رەکبار لە دەر و دیواری ئەو مالەیان دەدا ، سەیر ئەوە بوو یەک و دو هاورێ هەر دەیانگوت دێ لاوە دێ برۆ دەرێ هەتا من ناراحەت بووم گوتم بە زۆر دە ژورێیان کردم ئەدی بۆ خۆتان نارۆنە دەر لەو کاتەدا کاک فەرهاد پیسپایی و کاک شێرکۆ پووردل خۆیان فرێدا دەرێ و تەقەیانکرد ئێدی ئێمەش هەر بە دوایاندا رۆیشتین تەقەکە گەرم بوو کە لەو مالەی شەهید ناسر و ئەیاز سەحرایی و مەناف پەزیری و عابید سەعیدیش لێی بوون شەرێکی دەستەو یەخەیان کرد کە لەوێش شەهید ناسر بریندار بوو هەر وەها عابیدیش بە سووکی بریندار ببوو .

من کە چرایی دەرێشم ، ئەو چرایەی کە لە وێنەکەدا دیارە کۆژاندبوومەوە جێگاکەمان تاریک بوو بەلام جاشەکان هەر تەقەیان لێدەکردین ئێدی بە رەکباری ئەوان تانکی نەوتەکە کۆن بوو نەوتەکەش هات بۆ ژێری ئێمەوە لەو کاتەدا کاک عەبۆ هەر بە بێسیم کە ناوی رەمزی کاک هەمزە ئاژوان بوو بانگی دەکرد ئاژوان ئاژوان بە سینەخیز خۆم گەیاندە عەبۆ و گوتم بانگی کاک هەمزە نە گوتی بوو گوتم با پێشمەرگەکان نەزانن ئەو شەهید بوو .

ئێدی لەو کاتەدا بوو کە ناسر بانگی دەکرد و دەیگوت ئێوە لە کۆێن هەموومان بریندارین گوتمان ناسر تکایە لە سەر بێسیم ئاوا قسە مەکە بەلام ئەو زۆر ناراحەت بوو دیار بوو کە فشاریان بۆ هاتووە ، بەلام هەر لەو قسانەدا بووین دیتمان دو نەفەر بە لایی شەهید ناسر و ئەوانەوە بە لیباسی کوردی و کۆلەپشتی رەخت و تفەنگەوە وەسەرکەوتین وامانزانی کە ناسر و ئەوانن کە بانگمان کردن ئەوانیش پشت دیواری تەویلەیەک سەنگەریان لێ گرتین تەقیان لە ئێمە کرد .

ئا لەو وەزعەدا بووین کە بریارماندا کە من و شێرکۆ و فەرهاد تەقە بکەین هەتا بتوانین یەک یەکە دەرباس بین چونکە ئەو شوێنەی کە دەبوو پێیدا برۆن کۆچەیەک بوو رێک دەکەوتە رۆبەرۆیی جاشەکان هەر بۆیەش هاسان نەبوو کە بتوانن جەنازەی تەرمی پیرۆزی شەهیدیش لەگەل خۆمان دەرباس بکەین هەر چەند دەزانم بۆ ئەو کەسانەی کە لەوێ نەبوون کارێکی ئاسانە بەلام مەیدان شتێکی دیکەیە بە هەر حال ئاخر نەفەر من و شێرکۆ و فەرهاد پشتاو پشت تەقەمان کرد و بەرەو دواوە رۆیشتن لە کۆچەکەدا کاک محمد تاهیر کە جێگر پەلی خۆم بوو هاتە پێشم گوتی خۆ کەس شەهید نەبووە گوتم نە ، بەلام لەو وەزعەدا کە پاشەکشەمان دەکرد دیتم کاک عەلی مەجیدیان بیکیسیەکەی دایناوە لە سەر سەنگەری گرتووە بەلام نەیدەزانی کە جاش لە کۆێن و پێشمەرگە لە کۆێ بەلام بە دلەوە ئەو حەرەکەتەی عەلی زۆرم پێ جوان بوو دیارە عەلی و شەرۆ هەر لەو مالەدا مابوون کە کاک هەمزە و سادق لێی هاتبوون .

بە هەرحال خومانگەیاندە نزیک قەراخی گوند کە رێگایەکی لێبوو دەبوو پێیدا بەرەو سەر رۆشتباین بەلام جارێ چەند خانوو و تەویلەی لە سەر رێگاکە بووین منیش وا بزانم شێرکۆ فەرهاد و محمد تاهیرم برد گوتمان با بزانین کەسی لێ نەبێت لە نەکاو ژنێک کە چرایەکی فانوسی لە دەست گرتبوو و هەل دەهات بە نێوماندا رەت بوو ئێدی هەر کەسەو بۆ لایەک رۆێشت ، بیلاخەرە کۆنترۆلی رێگامان کرد دیتمان کەسی لێی نیە و گوتم وەرن بەلام هەتا سەر دەکەوین بە هەلات هەلات دەبێت برۆین بۆ بەو شێوەیە یەک یەکە رۆیشتی هەتا سەر کەوتین ئەوجار لەگەل ناسر قسەمان دەکرد کە چون بێت دیارە زیاتر من و کاک ئەبوبەکر رێنوێنیمان دەکرد ، بەلام ناسر کە بریندار بوو ئێدی کە دێن بەرەو قەراغ گوندەکە چاو لێدەکات کە کابرایەک مەسینی هەلگرتووە دەرۆت بۆ ئاودەست ناسریش کە بریندار ببوو پانتولەکەی هەم بە گولە درابوو هەمووشی خوێناوی بوو پانتوول کابرایی لێی وەردەگرێت کابراکەش وەپێش خوی دابوو هەتا بێت بۆ لامان لەو کاتەدا بوو کاک تاهیرسوفیش هاتە سەر خەت و بە بێسیم هەر بانگی ئاژوانی دەکرد کە ناوی رەمزی شەهید هەمزە بوو منیش جوابم دایەوە و گۆتم ئاژوان گۆلالە ٢٤ رە کە گۆلالە بیست و چوار ناوی رەمزی شەهید بوو . گوتی بەراستی؟ گوتم بەلێ ئێدی پرسی چی دەکەین ؟ گوتم جاری جارێ ناسر گیری خواردوە و چاوەرێی ئەوین ، گوتی ئەگەر شەرۆ لە لاتە بێسیمەکەت بدەیێ قسە لەگەل دەکەم بێسیمم دا بە شەرۆ کاک تاهیر گوتی گوندی عەجەمەکە پێی دەزانی ؟ ئەویش گوتی بەلێ تاهیریش گوتی وەرنە ئەوێ ئێمەش دێن بۆ وێ کە ئەوکات تاهیر سوفی و سەدیق دەروێشی و عەزیز مرادپەرەست و کەریم بێتاری لە دەور و بەری دزەی مەرگەوەر بوون دەچون بۆ گوندی گێسیان کە وابزانم خێزانی کاک تاهیر لەوێ بوو کە لانیکەم ٧،٨ کیلومێترێک فاسیلەی هەیە لەگەل نوێ لەوانەیە زیاتریش بێت کە هیوادارم ئەوانەی چاک لە کیلومێتر دەزانن لە کامێنتێکدا بۆمان بنووسن .

بەلێ ئەوبوو لەو گوندەی کە کاک تاهیر دەسنیشانی کرد یەکمانگرتەوە چوینە گێسیان لە قەراغ گوند لە چەند مالێک نان چایەکمان خوارد رۆیشتین بۆ رێلی باوا و بە رۆژ لەوێ بووین و شەویش هاتینە باوا و نانمان خوارد و رۆیشتین هەتا قەراغ میراوێ کە قەرار بوو لەوێ بمێنینەوە ئەوە بوو تاهیر و چەند کەسێک چونە نێو میراوێ زۆریان پێ چوو هەتا گەرانەوە ئێمەش لە دەستی سەرما فشارمان بۆ هاتبوو ، کە ئەوانیش گەرانەوە گوتیان مزگەوتی میراوێ پرە لە جاش و پاسدار ناچار بوو چووینە پشتی گردوان و بە رۆژ لەوێ ماینەوە شەو جارێکی دیکەی بە ناوچەکەدا رەت بووینەوە بۆ پشتی ئەورسێ و لەوێ بووین وابزانم دوانیوەرۆ بوو خومان ئامادە دەکرت کە برۆین بۆ لایی ئەشکەوتان و کاتوونە کە لە باکوور کوردستانن لەوێشدا رەت بین بۆ باشووری کوردستان کاک تاهیر هاتە لام و گوتی خێزانم ئاوا گیری خواردوە و ناتوانێت دەرباس بێت و کەسیش حازر نیە لەگەلم بێت تەنیا کەریم بێتاری نەبێت ، لە کاتەدا کە ئەکسەری مزگەوتی گوندەکان پربوون لە جاش و پاسدار و هەروەها هەرچی کۆنە پایگاش هەبوو ئاوەدانیان کردبوویەوە بە کۆرتی وەزعێکی زۆر نالەبار پێک هاتبوو لە لایەکیش تازە کاک هەمزە شەهید ببوو دوژمن وەکو سەگی هار لێیهاتبو ، بەلام کە دیتم کاک تاهیر هەتا حەدێک نیگەرانی وەزعی خێزانی خۆی بوو گوتم کاک تاهیر نیگەران مەبە من لەگەلت دێم بۆیە چومە لایی کاک ئەبوبەکر کە جێگر لکی ئێمە بوو داوام لێکرد کە ئێجازەم بدات هەتا لەگەل تاهیر برۆم و خێزانی بێنینەوە ، کاک عەبۆش گوتی لاوە وەزعەکە هەتا بلێی مەترسیدارە بۆیە پێم خوش نیە ئەتۆ لەو وەزعەدا جارێکی دیکە بگەرێیەوە دیارە خودا هەل ناگرێت هەموو قسەکانی کاک عەبۆ راست وابوو خوشم هەستم بەو وەزعە دەکرد بەلام ؟ گوتم قەیدی ناکات دەرۆم ئەویش گوتی پێم خوش نیە بەلام با بە کەیفی خۆت بێ بە هەرحال پێشمەرگەیەکی دیکەش کە لە پەلی ئێمە بوو بردم لەگەل تاهیر و کەریم بووین بە چوار کەس ئەوە بوو رۆیشتین خێزانی کاک تاهیرمان هێناو گەراینەو دوایی چەند رۆژێک لە گەلێ ئارێ لە باشووری کوردستان لە رێگادا توشی هەڤالانی پەکەکە بووین کە هەڤال فەیسەل بەرپرسی گشتی نیزامی پەکەکە لە ناوچەی شەمزینان بوو هاتەلامان سەرەخوشی لێکردین و زۆر ناراحەت بوو بۆ شەهید بوونی کاک هەمزە دیارە هەڤال فەیسەل نێوانی لەگەل حیزب بەتایەت لەگەل شەهید هەمزە و کاک رۆستەم خوش بوو.

ئەوە بوو هەموو ئەو زانیاریانەی کە من لەسەر چونیەتی شەهید بوونی کاک هەمزە بێهنام فەرماندەری هێزی ئاگریم هەبوون .

هیواداریشم ئەگەر کەسێک پێیوایە لە جێگایەکدا کەم و کەسری هەیە بە کامێنتێک راستی بکاتەوە یان زانیاری تازەیان هەیە لە سەر چونیەتی شەهید بوونی ئەو فەرماندە خوشەویستە وەکو من بۆ خوێنەران باس بکات و با چدیکە نە هەڤالانی کاک هەمزە و نەش بنەمالەی بەرێزیان لە شک و گوماندا نەبن .

ئاخەرین قسەشم بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان وایە خودایی نەخواستە کاک هەمزە بە دەستی پێشمەرگەکان شەهید بووە داوام وایە کە نە نێوی هێزەکەی شەهید هەمزە و سەدان شەهیدی دیکەیە لەکەدار بکەن نەش لە هیچ پێشمەرگەیەکی شیمال بە شک و گومان بن تەنیا ئەگەر گومانێکتان هەبێت با لە من یانی لە لاوە نەبی زادە بێت نە لە پێشمەرگەکانی دیکە چونکە لە کاتی شەهید بوونی دا لە من زیاتر هیچ پێشمەرگەیەک لە لایی کاک هەمزە نەبوو ، کە واتە ئەگەر قەرار بێت کاک هەمزە بە دەستی پێشمەرگە شەهید ببێت ئەوە ئەو پێشمەرگەیە منم بۆیە تکایە کەسی تر تاوانبار نەکەن داواشم لە حیزبەکەی کاک هەمزە و بەتایبەتی لە کۆمیسیونی سیاسی نیزامی ئەوەیە کە زانیاریەکانی سەر شەهید بوونی کاک هەمزە لە لایی هەرکەسێک هەبن لێیان وەربگرنەوە راستی و درۆستی مەسەلەکە لانیکەم بۆ بنەمالەی بەرێزی شەهید هەمزە باس بکەن .

لە کۆتاییدا وێرای سپاس و ماندوو نەبوونی لە ئێوەی خوشەویست کە بە خوێندنەوەی ئەو بیرەوەریەم ماندوو کردین ، سەری رێز و نەوازش بۆ گوری سەربازی وون و فەرماندەری خوشەویستی هێزی ئاگری کاک هەمزە بێهنامی شەهید دادەنوێنم .

hemze-behnam-1

زۆر سپاسی کاک کاووسی عەزیزیش دەکەم کە وێنەکەی ئەو مالەی کاک هەمزە لێی شەهید بوو بۆ منی نارد.

لە دیواری فەیسبووکی کاک لاوە وەرگیراوە.

2016/10/30

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی