بەبیری من نیا بەبیری بابیشم نیا!! بەدڵنیایەوە بە بیری بابی بابیشم نیا و بە بیری هیچ کەسێک لەوانەی کە مردو نەو ئەوانەش کە زیندونە نیا لە یەکێک لەو 2016 ساڵانەی ڕابردون
گەلی کورد بە ئارەزوی خۆی و لە سەر خاکی خۆی و لە ژێر دەسەڵات و یاساو ڕێساکانی خۆیی و بە زمانی شیرنی کوردی خۆی وڵاتی بەڕێوە بردبێ و یاسا شکێنان و تاوان بارانی سەزا دابێ و پاداشی نیشتمان پەروەران و خزمەتکارانی گەل و نیشتمانی کردبێ و نیزام و دەسەڵاتە کەی لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە بە ڕەسمی ناسرابێ و ئاڵا کەی لە ناو ئاڵای وڵاتان و گەلانی ڕزگار بووی جیهان شەکابێتەوە!!!! ئەی کەوایە من لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵا ژێر دەستە بم یان لە مانگی سێ و چوار و پێنج و شەش و باقی ڕۆژ و مانگە کانی تری ساڵا ژێر دەستە و بێ ماف و بێ یاسا و بێ دەوڵەت و دەسەڵاتبم بۆ من چ جیاوازێکی هەیە . من کە فارسی کۆنەپەرست، یان تورکی دڕندە. یان عەڕەبی پێ پان و عەگالە بە سەر بم چەوسێنێ تەوە و قەتڵوعامم بکات و نیشتمانم لێ داگیر و کاول بکات و سەروەت و سامانە کەمان بە تاڵان بەرێ!!! دەبێ بۆ منی کوردی هەژار و چەوساوە و نیشتمان داگیر کراو چ جیاوازێکیان هەبێ !! ئەی کەوابێ هاتنی ساڵێکی تر بۆ دەبێ منی بێ بە شکراو لە ماف و ئازادێ کانی مرۆڤ و لە نیشتمان و یاسا و دەسەڵاتە شەرعی و ڕەوایە کانی مرۆڤ و بێ بە شکراو لە قسە و باس و گفتو گۆ کانی مرۆڤ و قسە کردن و خوێندن و نوسین بە زمانی شیرنی دایک خۆش حاڵ بکا و هەڵم پەڕێنێ، لە حاڵێکدا ڕۆژ نی یە بە دەیان کەس لە ڕۆڵە سادق و پاک و دڵسۆزەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان خەڵتانی خوێنە گەشە کەی خۆیان نەکرێن و لە لایەن چوار دەوڵەتە دڕندەکەی ئێران و عێڕاق و تورکیە و سوریە و لە لایەن داعشە ڕوڕەشەکەی دروستکراوی دەستی ئەو ڕوڕەشە مەزنە چەپەڵانەوە شەهید نە کرێن و بێ سەرو شوێن نەکرێن.
جیا لەو هەمۆ نە هامەتیانەش ، نەهامەتێکی کوشندەتر و زیانبەخش تر سینگ و گەروی گەلی ماڵ وێران کراوی کوردیان گرتوا، ئەویش ئەوەیە کورد خۆی 40 میلیۆن کەس دەبێ بەڵام بە داخەوە زیاتر لە 45 میلیۆن ئاینی جیاواز، مەزهەبی جیاواز ، تەلەفوزی جیاواز، کەلتورو سەقافەتی جیاواز، خوێندن و ڕاددەی خوێندەواری جیاواز، حیزب و سازمانی جیاواز، بەرژەوەندی و مەسڵحەتی جیاواز ، بڕیارو هەڵوێستی جیاواز، ڕەوابیت و پەیوەندی دیپڵۆماتی لە گەڵ دەوڵەتانی داگیر کەرو وڵاتانی جیهانی جیاواز!!!! لە یەک شت دا زۆر وەک یەکن ئەویش لە خۆ خۆری و دەست خستنە ناو دەستی دوژمنە دڕندەکەی خۆیان بۆ ئەوەی یەکتری پێ لە ناو بەرن ، لە دابڕان لە یەکتری و هەوڵدان بۆ بە هێز کردنی دوژمنە سەرە کێ کەیان بۆ ئەوەی ئەو کەس و لایە نانەی پێ زەحیف بکەن کە خۆیان ساڵیانێکی زۆر لە گەڵ ئەو کەسە یان ئەو لایەنە کاریان کردوا ، بەڵام بە داخەوە پێیان وایە هەر کە دەستیان لە ناو دەستی واندەر هێنا دەبێ یەکسەر دەستی خۆیان بخەنە ناو دەستی دوژمنە ئەسڵی و دڕندەیەکەی خۆیان !!! تا بەڵکوو برا ئەسڵی و پشتو پەنا ڕاستە قینەیە کانی خۆیانی پێ بشکێنن و بە خەیاڵی نەزانانەی خۆیان ئەگەر براکانی خۆیان لە ناو برد پاشان دژی دوژمنە سەرەكێ کەیان دەست بە خەبات دەکەنەوە. دیارە بە داخێکی گرانەوە لەو بارەوە نمونەی زۆرم لە بەر دەست دانە ، بەڵام بەڕاستی نامهەوێ هەستی هیچ کەس و هیچ لایەنێک بوروژێنم ، بۆیە بەو هیوایەی سەرجەم تاکەکانی کوردو سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە کانی کورد دەرس لە ڕابردۆ خوێناوێ کەمان و لە هەڵەو کەمو کوڕێ کانی ڕابردو وەربگرن و هەتا توانیان لە گەڵ یەک کار بکەن و ئەگەر نەشیان توانی برایانە و دڵسۆزانە و نیاز پاکانە ماڵئاوای لە یەکتری بکەن و ئەگەر بۆ یەکتری نابن بە گوڵ خۆ دەتوانن بۆ یەکتریش نەبن بە دڕک و داگیرکەرانی کوردستان بە هێزو خۆشحاڵ نەکەن بەو هیوایەی.
12-30-2016
براتان خالید خورینجی.