کۆمیتەی حدکا لە شاری یوتوبۆری(سوئێد) سەردانی بەرێز و تێکۆشەر کاك بابەعەلی مێهرپەروەر ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2017-01-04 هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە شاری یوتوبۆری کە پێک هاتبون لە بەرێزان ئەنوەر مەحمودزادە و فەرزاد جلوزان و سیروس رەئوفی و سمایل قادری بەمەبەستی رێز و وەفاداری بۆ خەبات و تێکۆشانی بەرێزو تێکۆشەر کاك بابە عەلی مێهرپەروەر، سەردانی بنەماڵە بەرێزیان کرد.
سەرەتا لەلایەن هەیئەتی کومیتەوە چەپکە گۆلی رێز و وەفاداری بۆ خەباتی ماندوو نەناسانەی ساڵانێکی دورو درێژ وەک پێشمەرگە و ئەندامی رێبەری حدکا پێشکەش بە بەرێزیان کرا. ئینجا لە لایەن ئەنوەر مەحمودزادە بەرپرسی کۆمیتە وەزعی تەندروستی و هەروەها ئامانجی سەرەدانکەیان کە وەک وەفاداری و قەدردانی لە خەبات و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی کاك بابەعەلی بوو باسی لێوە کرد. هەر وەها لە لایەن بەرێز کاك بابەعەلی و کاك مستەفا مێهرپەروەر زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی هاورێیانی کۆمیتە کرا. ئینجا لە لایەن بەرێزیانەوە باسێکی مێژوویی لە سەر قۆناخەکانی سەرکەوتنەکان و نوشستیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا. بە سەرکەوتنەکان گەلێک شاد بوون و بە نەهامەتییەکانیش خەمبار بوون، هەر وەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خەباتی حەق خوازانەی حدکای خواست.
لە بەشی کۆتایی سەردانەکەدا هەریەک لە ئەندامانی هەیئەتەکە باسی ماندونەناسانەی دەورانی خەباتی پێشمەرگانەی کاك بابەعەلیان کرد و دوای دانیشتنێکی چەند کاژمێری زۆر بەگەرمی هەیئەتی کۆمیتەی حیزبیان بەرێ کرد.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری