"an independent online kurdish website

دڵێن  پیاو  جار  جارە  چەکی  دەفتەری  قەرزە  کانی  خۆی  بکات باشە  بۆ  ئەوەی  بزانێ  بەکەس  قەرزدارە ، یان  کەس   پێی قەرزدارە.  ئێستاش   هیوادارم  بەڕێز مەلا عەبدوڵڵای  حەسەنزادە xalid_xurinji

چاو  بە   قسە و وتارو  بابەتەکانی  پێشوی  خۆیدا  بگێڕێتەوە  بۆ  ئەوەی  بەڵکوو  ئینشاڵڵا  وەبیری  بێتەوە و  بزانێ  چۆنی  قسە  لە سەر  ئەو  جەماعەتەی  کردوە   کە  کۆنگرەی  مەشڕوعی  حیزبیان قبوڵ  نەبوو و  لە  پێناوی  بەرژەوەندی  شەخسی  خۆیان  دا  و چۆن دابڕان  و  ڕۆژنامەیان  بڵاو  دەکردەوە  و ڕادێو  یان  دانا و ژمارەیەکی  زۆریش  لە  کادر و  پێشمەرگە  قارەمانەکانی  حیزب و  گەل و پەلێکی زۆری  حیزبی شیان  لە گەڵ خۆیان  بردو  پاشانیش بە  هەوڵی  عەبدوڵڵای حەسەنزادەی  !!!!!!  لە پێناوی  بەرژەوەندی  خۆی  و بۆ  بە  هێزکردنی  باندو  باند  بازێکانی   خۆی   بەبێ  هیچ  قەیدو  شەرتێک  و  بەبێ  هیچ  ڕاوەرگرتنێکی  کادرو  پێشمەرگەکانی  هەر  دووک  لایەن  و  بەبێ  ناوبژیوانی  لایەنی  سێهەم و گڕانتی  کرانێک ،  بە قسە   لە  پێناوی  قازانج و  بەرژەوەندی  گشتی  و  بەڵام  بەکردەوەش  دەرکەوت  تەنیا  بۆ  بەهێز  کردن  و گڕانتی کردنی مقام و  قازانجە   شەخسێکانی  خۆی     بوو  هیچی   ترو  سەرئەنجام    دوای  هێنانەوەی  ئەوانیش   و دوای  تێپەڕینی  نیزیکە  بە  دەساڵیش  لەو  هەنگاوەی    خۆی   گشت  لایەک  دەزانێ  کە  لە   پێناوی  مقام  و  قازانجی  خۆیدا   کارێکی  زۆر  لە  ئی  وان  خەراپتریشی   کردو  دوای  ئەوەی  لە کۆنگرەیەکی   مەشڕوع   دا   ڕکابەرەکەی،  واتە   تێکۆشەری  د‌لسۆزو   ڕاستەقینەی   حیزب  و  گەل   کاک   مستەفای  هیجری  بە  دەنگی  ئەکسەریەتی   بەشدارانی  کۆنگرەی  13ی  حیزبی   دێموکڕات   وەک   سکرتێری   گشتی  حیزب   هەڵبژێردرا  مامۆستا حەسەنزادە  لەوێ  پیرۆزبایی  لێ  دەکات !!!!!!!! پاشان  کە  دەخوازن  بە بۆنەی  سەر کەوتنی  کۆنگرە   مەڕاسمێک   بگرن،  بەڕێز  عەبدوڵڵای  حەسەن زادە   کە   گوێ  بیسی  دەنگی  بۆڵە  بۆڵ و  منگە  منگی   کەسانی  ناڕازی  لە  نێو   کۆڵان  و   بندیواران   دەبێ   و  دەزانێ   فرسەتەو   تەندوری  ئاژاوە و   باندو  باند   بازێکەی  لە   گەرمەی   خۆی  دایە و  هەوڵ  و تێکۆشانی  چەندین  ساڵەی   لەو  پێناوە  دا  ئێستا   هاتۆتە دیو  خەڵکێکی   زۆر  ئامادەیە  پشتیوانی  لێ  بکات  بۆ  ئەوەی  کاروانی   دابڕانێکی   دیکە  بخاتەڕێ  !!!!   بەبێ  گوێ  دانە  بەرژەوەندی    حیزب و   گەل و  نیشتمان و  بەبێ  ئەوەی  بیری  لێ  بکاتەوە   کە  بەر  لە  گەڕانەوەی   جەماعەتەکەی   بەڕێز مامۆستا  مەلا حەسەنی ڕەستگار   چۆنی   قسە   کردونە  و  ئێستا   دەخوازێ   چ بڕیارێکی   زیان   بەخش  بە دژی  یەکڕیزی و  بەرژەوەندێکانی   حیزب   و  گەل  و نیشمانەکەی  دەربکات!!!  بەڵێ   بەدور  لە  گشت  ڕاستێکان  و  بە  لادان  لە  گشت   یاساکانی  حیزبی  دەڵێ  بە  کاک  مستەفای هیجری  بڵێن  با مەڕاسمی  سەرکەوتنی  کۆنگرەی  نەگرێ!!!   کۆنگرە  سەرکەوتوو   نەبواو   مەشڕوعییەتی  نیە !!!   لە  بەرچی ؟؟؟؟؟؟؟ لە بەر  ئەوەی  کە  کاک عەبدوڵڵای  ئازیزو  دێموکڕاتە  ڕاستەقینەکەی  پشتی  پەردەی   ڕەهی  نەهێناوەتەوە   !!!!!!!  ئێستا   دوای   ئەو    هەمۆ  کارە  سەیرو   سەمەرە و  زیان  بەخشانەی   کاک  عەبدوڵڵای حەسەن زادە و چەند کەس  لە  هاوکارەکانی   هەق  نیا  گشت  ئازادی  خوازێکی  کوردو  کوردستان  و گشت   خەمخۆرێکی  بزاڤی  ئازادی  خوازانەی  گەلی  کورد  لە  قسە  و هەنگاوەکانی  بەڕێزو قازانج  پەرستەکەی   ڕۆژگار  کاک  عەبدوڵڵای  حەسەن زادە و  چەند  کەس  لە  هاوکارەکانی   نیگەران بێ    و بڵێ  بابە  ماڵتان  ئاوەدان بێ  بۆ  خزمەتتان و بڕۆن و  واز لە  تێکۆشەران و  دڵسۆزانی  ڕاستەقینەی   حیزب و  گەلی  کورد بێنن  و   بە دوای  کاری  خۆتان دا  بڕون  ، نە هیچی  تر   زامدار مان بکەن و  نە  لە بەر لۆمەی  ئەم و  ئەویش  هەوڵی  ساڕێژ کردنی  زامەکانماندەن.

بە بڕوای   من   ئەوە  ئەرکێکی   ئەسڵی  و  واجبی  سەر شانی  کادرو    پێشمەرگە   قارەمان و فیداکارەکانی   هەر   دووک  بەشە    بەتایبەتی  و  هەقی   خۆیانە   بڵێن  با  دەرس  لە  ڕابردوو   وەربگرین  و  هەقی خۆیانە   بڵێن   تاکەی  ئێمە  وەک  پانکە   چاو   لێ   دەکەن  کە  گەرماتان  بوو   هەڵمان   دەکەن  کە سەرماشتان  بو  دەمان  کوژێننەوە،!!!!!!  هەقی   خۆیانە   بڵێن بۆچی   بۆ   دابڕانەکانتان  دەمانخەنە   سەر  سەرتان و   هەزاران قسەی  قولمبە و سولمبەمان  بۆ   دەکەن  و   بۆ گەڕانەوەکانیش  کەس   حیسابی    تورێکی   تەڕمان   بۆ  ناکات،   هەقە بپرسن  و   بڵێن   بە  ناوبژیوانی   کێ و  چ  لایەنێک  و لە  سەر  بنەمای کام   شەرت  و  شروت و   دەمان  زەمانێک   تێکەڵ  بە  یەکترمان  دەکەنەوە،  چ  گڕانتێک  لە گۆڕێ دایە کە  لە کۆنگرە یەکی  تردا   ڕەهیتان   نەهێنایەوە   پەنا  بۆ   دابڕانێکی   دیکە نابەوە.    هەقە  بڵێن   بۆچی  ڕاوبۆچونی    بەدەنە   وەرناگرن بۆ  تێکەڵ   بونەوەیەکی   دیکە،   تا گشت  لایەک  بزانێ  لە  سەرچی  جیا  بوونەوە،  لە  پێناوی   چیدا   تێکەڵ   دەبنەوە   لە  سەر  بنەمای  کام  شەرت و  بەڵێن  نامە    ئەمجارەی   تێکەڵ  دەبنەوە  و    چۆن   دڵنییایی   دەدەن  بە  خەڵکی   بە شەڕەفی   کوردستان  و   کادرو  پێشمەرگە   قارەمانە  کانی   هەر  دووک  لایەن  و ئازادی  خوازان  و دۆست  و  خەمخۆرانی  گەلی  کورد  کە جارێکی  دیکە   کاری   ئاژاوە   گێڕی و  باندو   باند بازی و  دابڕان  لە  ناو  ڕیزەکانی   حیزبی   دێموکڕات  دا    ڕوناداتەوە  .   ئازیزان  لە  کوێریان   پرسی   چتدەوێ   کوتی  دوو  چاوی  ساغ     بێ  گومان   منیش  وەک   سەرجەم   ئەو   ڕۆڵە   دڵسۆزانەی   کوردو   کوردستان   کە ئاواتیان   یەکگرتنەوەی   دوو  لایەنی  دێموکڕات و    یەکڕیزی و   بەهێزی   ناو  ماڵی   کوردە ، بێ  گومان  ئەو  ئاواتە  پیرۆزە   ئەگەر   لە لای  من  بەهێزتر  نەبێ  بە دڵنیایەوە   کزو لاوازترنیا  ،  بەڵام   وەک  پێشینیان   دەڵێن   پیاو  ئەگەر  جارێک  زمانی   بە شیری  سوتا  دەبێ  ئەو جار  فووی  لە دۆش  بکات،  یان  دەڵێن  هەموو  ڕۆژێ  کەڵ   نامرێ  کفتە  بە شایەکیبێ.  بۆیە  لە  پەیوەندی   لە  گەڵ  یەکگرتنەوە   دا   دەبێ  گشت    دڵسۆزان و  خەمخۆرانی   ڕاستەقینەی  کوردو  کوردستان  ئەو  پەڕی  هەوڵو   سەلیقەو  سەبرو  ئارامی  و  لێکدانەوە   بە  کاربێنن   بۆ  ئەوەی   پیاوی  ئاقڵ   دووجار  مار  لە  کونێکەوە   بە  دەستی  وەنەدات.

خوێنەرانی   خۆشەویست  بەڕاستی   ئەگەر  بمانهەوێ   دابڕانە کان و  زیانەکانی  باس  بکەین   ئەوە  لە  تاقەتی  بابەتێک و  دوو بابەت دانیە،  بەڵام  بۆ  بیر هێنانەوەی  قسە و  کردەوە کانی مامۆستا  حەسەنزادە  خەراپ نیا  ئەو  چەند  پرسیارە  ئاڕاستەی بەڕێزی  بکەین  و هیوادارم  ئەویش  بە سینگێکی  فراوان و دێموکڕاتانە  وەریان  بگرێ و  ئەو  جارەی  بە  ڕاستی  دەرسیان   لێ  وەربگرێ  بۆ  ئەوەی  چیتر  دووچاری  هەڵەو  کەمتەرخەمی  نەبێ .  فەرموو  مامۆستا  گیان   ئەوە  پرسیارە  کانی  منن و جوابە  کانی شیان  لای  بەڕێزتەو  تۆش  خۆت  و  خوای  خۆت   چۆنیان  جوابدە دەیەوە  ئازادی .

هەر چەند  بەداخەوە   مامۆستا  لە  جوابەکان  دا  کەمێک  خوێن  ساردە.   و من  بۆ  نمونە  ئیشاڕە  بە  چەند  جوابێکی  ئەو  بەڕێزەی  دەکەم کە بەر  لە دابڕانی  لە  حیزب و لە  کاتی  سکرتێرایەتی  دا  ئەو  جوابانەی  بە  کادرو  پێشمەرگە  کانی  حیزبی  داونەوە.

جارێکی  لێی  دەپرسن  مامۆستا  قسەی  پیاوان  چەندە  دەڵێ  هەزارە.   لە  کۆمیتە  شارستانی ورمییە  هاوڕێ  یەکمان  هەبوو   بەناوی  ئەڕشەد و پێشتر  لە هێزی  کێلەشینی  بوو،  بە داخەوە دووچاری  نەخۆشی  خوێن  ببوو  ،واتا  کرم  لە  ناو  خوێنی  پەیدا  ببون  و دەرمانەکەشی  لە  وڵاتانی  دەرەوە  زۆر  بو  بۆیە  داوا  لە  مامۆستا  دەکەن  و  دەڵێن  تکایە  لە  گەڵ  خۆت  بۆی  بێنە!!!!  مامۆستاش   لە  جوابدا  دەڵێ  خۆ  ئەمن  کادری  دەرمانی  نیم!!!  دیارە  بەداخەوە  ئەو  ڕۆڵە  کوردە  زۆری  نەبرد  هەر  بەهۆی  ئەو   نەخۆشێ یەوە   گیانی لە  دەستدا.

لە  کوبونەوە  یەکیشدا  لێی  دەپرسن  مامۆستا  حیزب  ژمارەیەکی  زۆر  پێشمەرگەی  فیداکارو  قەدیمی   هەیە   بەڵام  بە هۆی  نەخوێندەواریان   ئێستاش  پێشمەرگەی  ساددەنە؟  بۆچی  حیزب  پلەی   ئیفتخاری  کادریان  پێ  نادات!!!  مامۆستاش   وەک  نەبای  هاتبێ  و نە باران  دەڵێ    ئەوانە  چەندین  ساڵە  خەیانەت  بە  خۆیان  و  بە حیزبی  دەکەن!!!!!! .  لە کۆبونەوە یەکی  تریشدا  دەڵێن  مامۆستا   ئێستا  ژمارەیەکی  زۆر  لە  کادرو  پێشمەرگەکانی  حیزبی   ڕۆژانە  واز    لە  پێشمەرگایەتی   دەهێنن و  ڕویان کردۆتە   چونە دەرەوە ؟  مامۆستاش   دەڵێی  موهیم  نیە   بەفری   کۆن دەڕواو بەفری  تازە  جێگای   دەگرێتەوە.!!!   لە کۆبونەوە یەکیش   دا  لە  سەر هەڵناوەسینی   وێنەی   ڕێبەرانی    مەزن   قاسملوو و  شەڕەفکەندی  ڕەخنە  دەگیرێ و  پاشان  مامۆستاش  دەڵێ  خۆ من  وێنە  گریم  دانەناوە  گشت شوشەکانی  دوکانێ  بکەمە  وێنە.

ئەوەندەی  من  بزانم  مامۆستا   جوابەکانی  ئەو جۆرە  بوونە !! جا  نازانم  بەو  دابڕانەش  جوابەکانی  گۆڕیون  یان    هەر وەک  خۆیانن  و  بەبێ  لێکدانەوە  و  هەڵسەنگاندن   دەیان  داتە  دەستی  خاوەنی   پرسیارەکانەوە.

یەکەم:

باشە   دەکرێ  کاک عەوڵڵای حەسەن زادە  بفەرموێ  ئایا کۆنگرەی 13 مەشڕوعییەتی هەبوو؟ یان نەی بوو ؟

دووهەم:

باشە   بەپێی   بەرنامەو   ئەساسنامەی  حیزبی  کۆنگرە بەرزترین   ئۆرگانی  حیزبی  نیە ؟ ئەی   باشە    بەڕێزو تێکۆشەر  کاک  مستەفای هیجری   بە  دەنگی   ئەکسەریەتی   بەشدارانی  کۆنگرەی  13   بە  سکرتێری   گشتی  حیزب  هەڵنەبژێردرا؟  ئەی  باشە  بەرنامەو  ئەساسنامەی  حیزبی  ناڵێ  دەبێ  ئەقەلیەت   تابیحی   بڕیاراتی   ئەکسەریەت بێ  و  ئەگەر   موخالیفیش بێ  نابێ   سەرپێچی   لە   کارو  بڕیاراتی   حیزبی  دا بکات ؟  باشە  بەڕێزت  بۆچی   کۆنگرەی   ئەو  حیزبەت   بە مەشڕوع  نەزانی ؟  بۆچی   ڕێزت   لە ڕاو بۆچونی  ئەکسەریەت   نەگرت    کە  کاک  مستەفایان   وەک  سکرتێر  هەڵ بژارد؟   بوچی   ئامادە  نەبووی  کار بکەی  و دڵسۆزانەو   سادقانە  وەک   ئەو  چەند ساڵەی  کە  تۆ  سکرتێر   بوی  و  ڕۆڵەی  فیداکارو   قوتابێ   ڕاستە قینەکەی   قوتابخانەی   قازی و    قاسملوو  شەڕەفکەندی  کاک  مستەفای هیجری  لە  گەڵ جەنابت کاری کردو   سادقانەو  دڵسۆزانە  هاوکاری کردی و هیچ  لە بن  دیواران  و  لەو  لاو  لایانیش  نەیکردە  بۆڵە  بۆڵ و  لەشکری  دابڕانی   وەڕێ  نەخست ،  باشە  نەدەکرا   جەنابیشت   کەمێک  سەداقەت  و دڵسۆزی  و  ڕەوتی  دێموکڕاسی  و   خەسڵەتی  کەسانی  دێموکڕات   لە  بەڕێزو تێکۆشەر  کاک  مستەفای  هیجری  فێربی  و   ئاوا  دێموکڕات و   خەمخۆرو  دڵسۆزی  یەکڕیزی و تەبای  و  بەهێزی  ناو ماڵی  کورد  بایت   و   بۆ  مقام و بەرژەوەندی   شەخسیت   ئەو   خەنجەرە  ژاراوێت  لە  جەستەی  زامداری  حیزب و  گەل  نە دابایە ؟

سێهەم:

ئەی  دەکرێ  بفەرموێ  ئایا  ڕەوایە  حیزبی   دێموکڕاتی کوردستانی   ئێران   جارێکی  تریش  بۆ    ماوە  یەکی  دورو  درێژ  خۆی  سەر  قاڵی   گەڕانەوەی    کاک عەوڵا و   هاو کارە  کانی  بکات  بەبێ  ئەوەی  هیچ  زەمانەتێک  لە ئاڕادابێ   ئاخر   خوادەزانێ   دەبێ  ئەو  جارەی   بۆچی  بگەڕێنەوە و  چیان  مەبەستبێ؟

چوارەم:

ئەی   دەکرێ  پێمان  بڵێت  چ  زەمانەتێکی  هەیە  بۆ  ئەوەی  کە گەڕانەوە   بەڵام   لە   کۆنگرەی  حیزبی  دا ڕەهێان  نە  هێنایەوە  بۆ  جاری   سێهەم    هەوڵی  جیا  بونەوەیەکی  دیکە  نادەن   ،  یان  پەنا  بۆ  کاری  توندو  تیژی  نابە و  ژمارەیەک  لە  ڕۆڵە  پاکەکانی   حیزب   و  گەل  ناکەنە  قوربانی  مقام و بەرژەوەندی خۆتان؟

پێنجەم:

باشە  بەڕەهی  ئەوانەی   بۆ مقام   و   بەرژەوەندی  شەخسی   بۆ   ماوەی  دوو  جار لە  حیزب  دابڕان و  گەورە ترین   زیانیان  بە کەیفییەت و   کەمییەتی    حیزبی  لە  ناو  خۆ  و  دەرەوە  و  لە ڕیزەکانی   ئەو  حیزبەی  گەیاند،  ئایا  وەختی  ئەوە یان  نەهاتوا خۆیان لە  سیاسەت و  لە  ڕیزەکانی حیزبایەتی  دوور  خەنەوە  و وە دوای  ژیانی  شەخسی  خۆیان  کەون !! خۆ  ئەگەر  بە تەمەنیشبێ  لە  مێژە  وەختی  خانە نشینیان  هاتوا !!!( زەمانی شای  خەڵک  بۆ  ئەوەی  کوڕە  کانیان  ڕەوانەی  سەر  بازی  نەکەن  هەمیشە  لە  کاتی  وەرگرتنی  سجیلدا  تەمەنی  کوڕە کەیان  کەم  دەکوت  تا  بەڵکوو  لەو  ماوەیەی  دا ئاڵوگۆڕێک  ڕوبداو کوڕە  کەیان  نەشتە  سەربازێ) !!!!  دەڵێم  نەکات  مەلا عەبدوڵڵا و هاوکارە  نیزیکە  کانیشی  هەر  بە  دەساڵ  جارێک  سجیلە  کەیان  بگۆڕن و  هەر  جارەش   چەند ساڵێکی   لێ  دەرباوێن  بۆ  ئەوەی   کەس  نەڵێ  ئێوە  بڕۆن  بحەسێنەوە  ،  ئەوانیش   زیاتر  بتوانن  ناڕێکی و نا  هەمامەنگی  لە  نێو    ڕۆڵە کانی حیزبی   دا پەرە پێ بدەن؟  چونکە  بێ  گومان  هەم  خۆیان و  هەم   خەڵکی   بە  شەڕەفی  کوردستان  و هەمیش  سەرجەم   کادر و  پێشمەرگە   قارەمانانەکانی   هەر  دووک  لایەن  باش  دەزانن  کە ئەو  کەسە  ئاژاوە  گێڕو  مقامپەرست و  باندو باند  بازی  گەرانە کێنەو  لە  ماوەی  حیزبایەتی   شیاندا  جیا  لە  زەربەدان  لە یەکڕیزی  حیزب و  یەکڕیزی  خەڵکی  کوردستان و   بنەماڵەی  سەر    بەرزی  شەهیدان و  کادرو   پێشمەرگە  چاو  نەترسەکانی  هەر دووک  بەش و  نائومێد  کردنی  دۆستان  و دڵسۆزانی  گەلی کورد و بزاڤە  ڕەواکەی  ئەو  گەلەی  چ  لە  ناو  خۆ  و چ  لە  دەرەوەی  کوردستان   هیچی  تریان  لە  هەگبەی  دانە  بوا ، کەوایە   بەڕاستی   نەخشیان  لە  نەخشی  دوژمنانی  کورد و  کوردستان  بۆ  زەربە  لێدان  لە  یەکڕیزی  و  بەهێزی   حیزبی   دێموکڕاتی  کوردستانی  ئێران   و یەکڕیزی  و تەبای  خەڵکی  بە  شەڕەفی  کوردستان و   بنەماڵە و  کەس و  کاری  شەهیدە  سەفرازەکان و  قارەمانانی  حیزب،  هیچ  کەمتر  نەبواو  بگرە  کوشندە  تریش  بوا  لە  نەخشی  دوژمنانی  سەرەکی  حیزب  و  بزاڤی  ڕزگاری خوازانەی  گەلی  کورد  .   دیارە  کاک  عەبدوڵڵای  حەسەنزادەش   لەو  قسانەی  خۆیدا  فەرموی  کە  ڕابدوو  لە  بیر  دەکەین   بەو  مانایەی   بوغزو  غەرەزە کان   ناهێڵین  ،ئەگینا  بەو  مانایەی نیا  کە  هموو  شتێک  لە  بیر  بکەین و  دەرسی  لێ  وەرناگرین.    جا ئێستا  منیش  دەڵێم  مامۆستا  وەڵڵاهی  قسە کانی  ئەو  کاتت    لە  زاهیری    دا   زۆر  جوان  و  بە  قازانجی  گەلی  کوردو  حیزبی  دێموکڕاتی   کوردستانی   ئێران   بوونە ،!!!!  بەڵام   بە  داخەوە  نەمانزانی  لە  باتنی  دا  چ پیلان و  بەرنامەیەکی  کوشندە و  زیانبەخشیان   لە  ناو  خۆیان  داعەشار  داوە،  بەهەر حاڵ  ڕاستە  فەرمونە   دەبێ   دەرس   لەو  دابڕانانە وەربگرین ،  بۆیە  منیش  لە  گە‌ڵت  هاوڕامە و دەڵێم  با  دەرس لە ڕابرودومان  وەربگرین  و  ئەو  کەسانەش   کە  دەرسیان  لەو  ڕابردۆ تاڵەی   وەرنەگرت  با  نەگەڕێنەوە  ناو  ڕیزە کانی   حیزبی   یەکگرتووی  دا هاتوو ، چونکە  بە  دڵنیایەوە   تازە  ئەو   کەسانە    بۆ   حیزب  و  بۆ  گەلی کورد نابنە  ماڵ  و لە  هەر  حیزبێکیش  دابن  بێ  گومان  ئەو   حیزبە  یەکگرتوو   نابێ  و   خێریش   ناداتەوە  بۆ  گەلی  کورد !!!!   ئەی   کەوایە   ئەگەر   هەر   وەدوای   بەرژەوەندی و  قسەی  خۆتان  دەکەون  باشتر  ئەوەنیا  ئێوە  ناوی  خۆتان  بگۆڕن و  بەناو  ناوە  رۆکێکی  ترو جیا لە  ناو   ناوەرۆکی    حیزبی دێموکڕاتی   کوردستانی   ئێران  کار بکەن  و  با  پەیوەندێکی  گەرمو  دۆستانە  و  تەنانەت   هاو پەیمانیش  تان  لە گەڵ  ئەو  حیزبەی  داهەبێ   کە  هێندە  لە سەر  مقام و  بەرژەوەندی  خۆتان  لێی  جیا  دەبنەوە  ،!!!!!!!!!!!!!!   هەی  بێ  قەزابن  ئێوە  ئامادە   بوون   ئەگەر   کۆماری   ئیسلامی   مزاکەرەتان  لە  گەڵ  بکات    و ناڕازی   بو  لە  ناوە  کەشتان   ئەوە  ئێوە بە بێ  چون  و چرا  ناوی   خۆشتان  بگۆڕن و  دەسەڵاتە  چەپەڵ  و  تیرۆریست  پەروەرانەیە  کەشی    بە ڕەسمی  بناسن ؟  ئەدی   بۆ   لە پێناوی  بەژوەندی   گەل و   نیشتمانە کەتاندا   ئامادەنین  ئەو  کارە  پیرۆزەی   بکەن و  ئاو  بەئاگری  ناو  ماڵی  کورد  دا  بکەن  کە خۆتان  ئاگرتان   تێبەرداوە  چی  دەبێ  ئەو  کارە  باشەی  بکەن و   ناوی  خۆتان   بگۆڕن   بۆ   وەک  قیڕی  کەوا  سپی  بەو  ناوەی  حیزبی  دێموکڕات   وەنوساون ؟  باشە  ئەگەر بە  ڕاستی   نیازتان  لە ئاژاوەی   زیاتر  و   کاری  خەراپتر  نیا  بۆ  وەک  بزوتنەوەی  گۆڕان  کە  بە  ناوی    جیاواز   لە  ناوی  یەکێتی کاریان  دەستپێ  کرد و  هیچ  بەڵگە  یەکی غەیرە  قانوونی  بونی خۆیان  نە دا  بە  هیچ  کەس و  لایەنێک  کە  پێی  تاوان بار بکرێن ، ئەگەر  ئێوەش  لە خۆتان   ڕادەبینن   هێندە   لە  سەر  مقام و  بەرژەوەندی  شەخسی   خۆتان   دابڕان  لە  ناو  ڕیزە  پیرۆزە  کانی  حیزبی  دێموکڕات دا  وەڕی  بخەن  دەبێ  لە  خۆشتان   ڕاببینن  کە  بە ناوێکی   تری     جیاواز  لە  ناوی  حیزبی  دێموکڕات  کاربکەن !!!!!!!  بە دڵنیایەکی  سەد دەر  سەدەوە  ناتوانن  بە ناوێکی  ترەوە  کار   بکەن و  خەڵک  لە دەوری  خۆتان  کۆکەنەوە،    بۆیە  بۆ  ئەوەی   سەر  لە  خەڵک  و  ڕۆڵە  فیداکارو  دڵسۆزەکانی  گەلی  کورد  بشێوێنن  لەو  ناوە  بەرزو  پیرۆزەی  حیزبی  دێموکڕات  کەڵک  وەردەگرن . دیارە  خۆشتان  و  سەرجەم   ئەو   کەس و  لایەنانەی  کە  کە  لە  نیزێکەوە  دەتان  ناسن   باش  دەزانن  ئەگەر   بشگەڕێنەوە   ناو حیزبی  دێموکڕات  ئامادەنین   بۆ   هەمیشە   قازانج و    بەرژەوەندێ  کانی  شەخسی   خۆتان   فیدای   قازانج   و  بەرژەوەنێکانی  گەل و  نیشتمانە   کەتان بکەن،   بۆیە  بە بڕوای  من  بیر لە   ناو گۆڕینە کەتان  بکەنەوە    باشترە  لەوەی  کە  بیر  لە  گەڕانەوە یەکی  تر  بکەنەوە  ، چونکە   ئەوانەی  کە  زۆر بەمان   دەیانناسین و لە گەڵیان   لە ناو   یەک   حیزب  دا بوینە   باشدەزانین  کە   تەبیعەتێکی  زۆر  سەیرو  کشمی شیان هەیە!!!!!! بە  قسە  دەڵێن با  یەکگرتووبین  و باوەڕمان  بە  دێموکڕاسی  و  ڕای  ئەکسەریەت و  کۆنگرەی   حیزبی   هەبێ !!!  بەکردەوەش ،  واز لە باندو باند بازی  و  ناوچە  گەرای  و مقامپەرستی  و ئاژاوە   گێڕی  ناهێنن  و قسە و  کردەوە  کانیان   وەک   عەرزو   ئاسمان   لێک   دوورن !!!!!  هەر  کە مقامەکەیان  لە دەستدا   ئوتماتیک  دێموکڕاسیان  لە  بیر دەشتەوە!!  دەنگی  ئەکسەریەت  و بیروڕای  جیاوازیان  بیر دەشتەوە !!  چەوساوەی  گەل و  نیشتمانیان  بیر  دەشتەوە!!!  ژیان و چارەنوسی  زیندانیانی  سیاساین  بیر دەشتەوە!!  خەبات  دژی  داگیرکەرانی  کوردستان و پێشێل  کەرانی  مافی  گەلیان  بیر دەشتەوە!!!!   ڕێگاو  ڕێبازی  پیرۆزی  حیزبی  و  بەرنامەو  ئەساسنامەی  حیزبیان  بیر  دەشتەوە!!  خوێنی  بەناهەق  ڕژاوی  زیاتر  لە  5000 هەزار  کادرو  پێشمەرگەی  حیزبیان  بیر دەشتەوە!!!   خوێنی  ڕژاوی   زیاتر  لە دەیان  هەزار  خەڵکی  بێ  تاوانی  کوردستانیان  بیر دەشتەوە!!  ڕابردووی  چەندین  ساڵ  سابیقەی  خەبات و پێشمەرگایەتی  خۆیان  بیر دەشتەوە !!!  ئەوەی  کە  بیریان  ناشتەوە  و   لە ناو  دڵو دەرونیان  دا  هەر کڵپەی  ئاگر  دەر  دەکات   بیری  تۆڵەیە  لە  دەنگی   دێموکڕاسی  لە  مافی  بێ  ئەملاو  لای  تێکۆشەران  و  قارەمانانی   حیزبی   دێموکڕات  لە   بەشدارانی  کۆنگرەی   کە  ڕەهیان    بە کەسێکی  تر داوەو  نەیانداوەتە  ئەو  یان  کەسانی  جێگای  پە سەندی  ئەو   بۆیە  بەردەوام  لەو  لاو  لا  دەبۆڵێنن  مان  لە کاری  حیزبی  دەگرن  کادرو  پێشمەرگەی  دڵ و  دەرون  پاک  هاندەدەن  و  لە  دەوری  خۆیانیان  دەها ڵێنن  و  سەر ئەنجام   کارە  کەی    دەگەیەننە  دابڕان  لە  حیزب !!! ئاخر قەدیمیان  ڕاستیان  کوتوا  دەڵێن  مریشک  ئەگەر  بۆ خۆی  خۆڵێ  وەسەری  خۆی  نەکات  بە کەسی  وەسەرنابێ    ئەوانەش  ئەگەر  لە کاتی     مەسئولایەتیاندا   سادقانە  کاریان  کردبایە  وایان    بە سەر نەدەهات   !!!  زۆر  سەیرە  دەڵێن  کابرا  گۆشتاوێ  دەخواو  گۆشتە کەی  ناخوا  دەڵێ  حەرامە !!!  ئەوانەش  دەخوازن  مەسئولبن  و بێ  ئیرادە!  دەخوازن   مەسئولبن   و کاری   حیزبی   نەکەن !!!   مەسئولبن   و دڵسۆزی کادر و   پێشمەرگە نەبن!!!   مەسئولبن و   هەرچی   قسەی نە شیاو   ئازار   بەخش و   شێوەی  پاڵ   پێوەنان و    وەدەرنانی   کادرو   پێشمەرگەیە   بە  کاری   بێنن !!!   مەسئولبن و   لە بەرامبەر    گیانی   کادرو  پێشمەرگە   کانیان و  ژیانی ماڵ و مناڵە  کانیان   خۆیان   بە   مەسئول و   بەرپرس   نەزانن!!!   مەسئولبن   و بەرامبەر   بە   شەهیدە کانیان و    لێ پرسینەوە  لە  کەیسی    شێوەی    شەهید   بونی   شەهیدە   کانیان   یان تیرۆر کرانی   کادرو   پێشمەرگە کانیان   خۆیان  بە بەرپرس نەزانن !!!!   بەڕاستی   زۆر  سەیرە  تۆ بڵێی   ئەو    جۆرە مەسئولانە   مایەی ڕێزو پەسەندی خەڵکبن ؟  دەڵێن  جوابی  تەعای پەعەیە !!!  هەر  کەس  ئاوا  مەسئولا یەتێ  بکات   سەر ئەنجامی  ئیحتبارو  چارە  نوسیشی  هەر  ئەوە  دەبێ. مێژوو  رەوتی  خۆی  دەپێوێ و بەزەیی  بە کەس  دانایەتەوە  و  کەسیش  لە خۆڕا  ناداتە  بەر لافاوی  بێ زاری.

خالید خورینجی 2017/01/06

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی