"an independent online kurdish website

هەروەک لە یەکەم هەواڵدا کە بڵاومان کردەوە، کاک مستەفا مەولوودی کراوە بە سکرتێر و کاک ئاسۆ نەیتوانی رەئی تەواو بهێنێتەوە بۆ سکرتێری،aso-hassanzadeh-

نووسیمان کە کاک ئاسۆ دەکرێ بە جێگری سکرتێر و پێشبینی یەکەمان بە راست دەرچوو.  دیارە دۆستانی کە لە کۆنگرەی 8 جوێ ببوونەوە زۆریان هەوڵ دا کە کاک کەماڵ کەریمی بکرێ بە جێگر کە مافی خۆی بووی بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

دیاری کردنی کاک ئاسۆ بە جێگری سکرتێر چاوەڕوان کراو بوو و زۆر ناخایەنی کاک مستەفا مەولوودی لادەبرێ و کاک ئاسۆ جێگەی دەگرێتەوە.  هەڵبژاردنی کاک مستەفا مووەقەتە و تەنیا دەبێ چاوەڕوانی کات بین بۆ ئەوەی وەک کاک خالیدی بێتە خوار و واز لە سکرتێری بهێنێ.  خۆتان ئاگادارن کێشەکە دوای کۆنگرە سەری هەڵدا و ئەوکات کاک ئاسۆ خۆی ئامادە کردبوو بۆ پلەی سکرتێری، کاتێک کاک خالید دیاری کرا و کاک خالیدیش  بە چەپڵە لیدان هەموو ئەندامانی پێشووی کۆمیتە ناوەندی وەک خۆی هێشتەوە، کێشەکە گەیشتە تروپکە و کاک خالید ناچار کرا پلەکەی بە جێ بهێڵێ.

ئێستاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە،  چوونکە هەرکە لە ئاخرین پلینۆمدا کاک مستەفا هەڵبژێردرا، کە 3 رۆژی خایاند بۆ ئەم هەڵبژاردنە، لە پلینۆمدا هەوڵیان دا کە کاک ئاسۆ دیاری بکرێ بە جێگر، بەڵام کاک ئاسۆ کە بۆ سکرتێری شکستی خواردبوو، ئامادە نەبوو ئەم پلەیە وەربگرێ و ناچار پلینۆم کۆتایی هات و هەڵبژارندی جێگری سکرتێر تا ئێستا وەدرەنگ کەوت. دوای هەوڵێکی زۆر ، مووەقەتەن سەرکەوتوو بوون بەڵام هەروەک باسمان کرد کێشەکە نەک کۆتایی نەهاتووە، نوێ بۆتەوە.

هیوامان وایە ئەمجارە، سکرتێری نوێ و جێگری سکرتێری دەسەڵاتدارتر لە سکرتێر بتوانن هەنگاو بهاوێن بۆ یەک گرتنەوە، کە ئاواتی ئەندامانی هەردوک لایە.

بزانین ئەوانیش وەک کاک خالید هەر قسەی بێ عەمەل دەکەن، یان عەمەل و قسەیان یەک دەبێ.

2017/01/28

دەقی هەواڵ، وەرگیراو لە کوردستان و کورد

د. ئاسۆ حەسەن‌زادە بە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژێردرا

پێشمەرگەکان: کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا د. ئاسۆ حەسەن‌زادەی بە جێگری سکرتێری گشتیی حیزب هەڵبژارد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە پێش‌نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕێبەندان گیرا، کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکڕات پاش تاوتوێێ چەند پرسێکی تەشکیلاتی جێی ئەندامێکی دەفتەری سیاسیی پڕ کردەوەو جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی هەڵبژارد.

لەو هەڵبژاردنەدا د. ئاسۆ حەسەن‌زادە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بە زۆربەی نیزیک تەواوی دەنگەکان سەرەتا بە ئەندامی دەفتەری سیاسی‌و پاشان بە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژێردرا.

د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ساڵی ١٣٥٥ ی هه‌تاوی له به‌غدا له دایک بووه. پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. خوێندنی ئه‌کادیمیی له زانکۆکانی فه‌ڕانسه و سویس و له بواری یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ته‌واو کردوه. ساڵی ١٣٨٦ ی هه‌تاوی له کۆنگره‌ی چارده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه و له کۆنگره‌کانی پازده و شازده‌شدا سه‌رله‌نوێ بۆته‌وه ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب. له ده‌‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی حیزب بووه و دواتر له کوردستان له ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی حیزبدا درێژه‌ێ به تێکۆشان داوه.

بابەتی پەیوەندی دار

مستەفا مەولودی بوو بە سکرتێری هاوڕێیانی پێشوو


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی