"an independent online kurdish website

جوانترین کەسی کۆنفرانسی شەهید سەید عومەر حوسێنی لە سوئێد.hawjin_hesyni

غەرقی دونیای منداڵی خۆی بوو و لە نێوان سەندەڵیەکانەوە لەگەڵ چەند هاوتەمەنی خۆی کە چەند کەسیان کراسەکانیان وێنەی دوکتور قاسملوو و ئارمی حیزبی دێموکراتیان لە سەر سینگیان درابوو هەڵدەهاتن و قوماریان دەکرد.

ئەویش بە دوایانەوە بوو و کراسەکەی وێنەی پێشەوا و ئارمی حیزبی لە سەر دڵە بیچکۆڵەکەی دابوو.

چەند جار ویستم وێنەی لێ بگرم لە بەر هەڵات هەڵات فریای نەدەکەوتم و دوا جار تێ ڕۆهاتم و گرتم کوتم وەرە با عەسێکت باوێم.

جوان و ئاقڵ راوەستا و دەستەکانی بەرداوە و چاوە جوان و گەشەکانی کە مێهرەبانی و مەعسووم بوونی منداڵیی تێدا شۆقی دەداوە ڕاست لە تەلەیفوونەکە بڕیبوو.

پێش عەکسەکە دەگەڵ ئەوەی کە زۆر ژیکەڵە و جوان و ئاقڵ بوو هاوکات تایبەتمەنددیەکەی ئەوە بوو کە سەت قات خۆشەویست بوو لە لام ئەویش تاقە کچی دوایین شەهیدی سەربەرزمان(پێشمەرگەکان : مەبەست دوایین شەهیدی کۆمیتەی سوئێدی حیزبە) سەید عومەر بوو. ماچم کرد و لە باوەشم کرد ،و پاشان خێرا خێرا چەند وێنەم کێشا.

لە باوەشم کرد

بە سوئێدی گوتی Är du pappas kompis ?!

واتە تۆ رەفیقی بابەی !؟

لەبەر کوڵی گریان هەر توانیم بڵێم : ئا من رەفیقی بابەم.

رەفیقی بابەم نازەنینەکەی بابە و مامە.

دیژەدەری ڕێگای بابە دەبم ئازیزە چاوگەشەکەم.

کۆنفرانس بۆ کۆنگرەی ١٦بوو کە بە نێوی بابی هاوژین ەوە کرا.

لە کۆنفرانسی بابی هاوژین دابەڵێنم بە هاوژین داوە کە تا دوا دڵۆپ و دوا هەناسە و لە هەر کات وسات و سەردەمێک دا

ڕێگای بابی “هاوژین ” لە قەرەسەقەڵ و “کۆساڵان منبەری”و “هەوراز مینبەری” لە چیای سەرکەشی کۆساڵانی سەربەرزو هانا عەلیار لە وشترملی بانە و هەموو شەهیدانی سەربەرزی حیزب و گەلەکەم بە دڵ و گیان درێژە بدەم.

وەفا دار دەبم بە بەڵێنم.

تا دوا دڵۆپی هەناسە و خوێنم لە.

نووسینی چیا عەلیار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی