سڵاو لە گەورەی و بڵندی مەزنی ناوت سڵاو, لە بیرمەندی و هزرو فکری پڕ لە وردەکاریت لە دوربینی و سڵیقەیتان روحی بەرزە فڕت هەر شاد و گۆرت پر لە نور سەروەرم رابەرم
تۆ نامری و لە مردن بە هیزتری تۆ وەک خوێن و ئازادیدایت لە ناو جەستە و دەماری ئێمە دای تۆ ئەستیرە گەشەی هیوا و قەڵاو کیوی ئومیدی
گەڵێکی زوڵم ڵێکراو ستەمدیدەیت تۆ هەناسەی تۆ خۆراکی هیزو توانای جەستە و سۆمای چاوی بۆروانین و بەدی کردنی ئاسۆی روون تۆ تەنها بەجستە ڵیمان دابراویت بەڵام پەیام و ووتە و گفتارەکانت وانە و دەرسن بۆ زانین و بۆفیربوونی کوردایەتی و مەردایەتی بۆ گەیشتن بەئازادی و سەرکەوتن و رزگاری بەڵێ گەورەم تۆ نەمردوی تۆنامری تۆ لە مردن بە هێزتری تۆڕوناکی تریفەی مانگەشە و تۆخۆری سەرفرازی ئەی سەروەرم ئەی تۆ سەمبولی خەباتو بەرخودان و هەستانەوەی
بۆنی باران و نیرگزی مەشخەڵی داگیرساوی
بیرو بروای رەنجدەران و هەژارانی هیندە مەزنی هیوایەکی پراوپرێ بەقەد لوتەکە تۆ مەزنی ئەی رابەرم
هينده به رزيت ته نانه ت تا!
لوتكه ش ئيره ييت پئ ده با!
بؤيه ئينسان ههر چه ند دەكا
لەم وڵاتە شاخاويه شا
لووتكه يەكى وا شك نابا
ئالاى بەرزى و نەمرى تؤى له سەر هەڵكا.
وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەرو دڵسۆز لە گەڵ دەستی رێزو سەری سوجدە بۆ یادی ئەم کەڵە سەرکردەیە دادەنوینم و تالەژیاندا مابم یادی هەر بە بەرزی لە ناو دڵ و هەست و سۆزی دلسۆزانەی پێشمەرگانەم هەر بە زویندوی دەمێنێ و دەمێنێتەوە بەریزیان جگە لەوەی سەرکردەو بیرمەندیکی کورد بووە خۆشەویستی ئازیزترین کەسی من بووە کە ئەویش فەرماندەو سەرکردەی بە ئەزموون و شەهیدی زیندوو کاکە مەلاحەسەنی شیوەسەڵی یە کە بۆ من جیگەی افتخار و شانازیە سەربەرزیمە کە من کەسی ئەو زاتەم و ئەویش هیندە خۆشەویستی بەرامبەر ریزدار شەهید دکتۆر هەبوو بۆیە نەک هەر جارێ جەندین جار جەنابی دکتۆر لای من مەزنە پیرۆزە گەورەیە سەروەرە .
شێرکۆ شێخ نوری قوتابی و پێشمەرگەی
ریزدار حەسەنی شیوەسەڵی… ١٣ــ٧ــ ٢٠١٧