سڵاوو لە دکتۆره دڵسۆزەکەی کۆیه ، دڵسۆزی پێشمەرگە، دڵسۆزی کەس و کاری شەهیدان، دڵسۆزی هەژاران.
دکتۆر دەوەن حەوێزی مرۆڤێک لێوان لێو لە میهرەبانی، ئەوە دەڵێت: پارە گرنگیەکی وای نیە لام ، سۆز و ڕێز و خۆشەویستی خەڵک بۆ من هەموو سامانی دونیا دەهێنێت .
ئازیزان زۆربەتان ئاشنان بە دکتۆر دەوەنن، ئەو پزیشکەی هەمیشە دەرگای عیادەکەی کراوەیە بۆ هەژاران و پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان و بێ بەرامبەر چارەسەریان دەکات.
من هەمیشە بە دکتۆری پێشمەرگە یاخود دکتۆری هەژاران بانگی دەکەم.
ئازیزان دکتۆر دەوەن لە سەرەتایی شەری داعش یەکەم دکتۆر بوو لە کوردستان کە دەرگای عیادەکەی خۆی بێ بەرامبەر بەڕوی پێشمەرگەکاندا کردەوە و نەک هەر ئەوە هەندێک جار خۆی دەچووە ماڵی نەحۆشەکە چارەسەری دەکردن و تاکوو ئێستاش لەم کارە پیرۆزەی بەردەوامە .
هەڵمەت صمد
2017/08/12