سرودی نیشتیمانی لای گەلان و نەتەوەکان هێمای نیشتیمانی و نەتەوەیەتیانە، 
سرودی (ئەی ڕەقیب) سرودی نیشتیمانی نەتەوەی کوردە، ئەم سرودە بۆتە بەشێک لە ویژدانی کوردستانیی و سمبولی خەباتی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی و وشە و بڕگەکانیش گوزارشت لە هیوا و ئاواتەکانی گەلی کوردستان و لە گشت پارچەکانی و لە دەرەوەی کوردستان دەکەن، هەروەها سروودەکە تا ئێستاش هەر گاریگەری و زیندوویی ماوەتەوە .
ژیانی شاعیری سرودی نیشتیمانی کورد
(دڵدار)
ناوی تەواوی یونس کوڕی مەلا ڕەئوف کوڕی مەحموودی کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیە و لەڕۆژی ۲۰ی شوباتی ۱۹۱۸ لە شاری (کۆیە) لە دایک بووە.
پاش ماوەیەک باوکی دەکرێت بە فەرمانبەری سەرژمێریی ڕانیە و بە بنەماڵەوە دەچن بۆ ئەوێ . دڵدارلە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت(هەر چەندە ڕۆژێک چاک و چوار ڕۆژانیش نەخۆش بووم ، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم؟هەر لەلا خۆشەویست بوو ، بە تایبەتی سەوداسەری قووللە بووم. هەر کاتێ چاک بووبامایەوە، مەلەم لە ڕووبارەکە و لە بن دار بییەکن ڕاوەچۆلەکەم دەکرد)
لە تەمەنی (۱۰) ساڵیدا دەخرێتە قوتابخانە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواو کردوە. دوای ماوەیەک باوکی لەسەر فەرمانەکەی لادەبەن و ناجار بەماڵەوە دەگرێنەوە بۆ کۆیە و خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو دەکات. لەساڵی (۱۹٤۰ )لەشاری کەرکوک قۆناغی دوانوەندی تەواو و دەکات و ئینجا ڕوو دەکات بەغدا و چۆتە زانکۆ بەشی یاسا و ساڵی (۱۹٤٥) بڕوانامەی زانکۆ بەشی یاسا وەردەگرێت و دەبێتە پارێزەر لە بەغدا ، دەبێت بە ئەندامی حیزبی هیوا دوای ماوەیەک بە هۆی کارە سیاسییەکانییەوە دەخرێتە زیندان لە کۆتاییدە لە ۱۲ی کانوونی یەکەمی ۱۹٤۸ لە تەمەنی (۳۰)ساڵیدا لەشاری هەولێر دەمرێت
ئەی ڕەقیب
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان
نڵیشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان
کەس نەڵێت کورد مردوە، کورد زیندووە
زیندوە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
قەومی کورد،هەستایە سەر پێ وەک دلێر
تا بەخوێن نەخشی بکات تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردوە، کورد زیندوە
زیندوە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمانە ئایینمانە، هەر نیشتیمان
کەس نەڵێ کورد مردوە، کورد زیندوە
زیندوە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سور و شۆڕشین
سەیری کەن خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردوە، کورد زیندوە
زیندوە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
لاوی کورد حازر و ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدایە، هەر گیان فیدان
کەس نەڵێ کورد مردوە، کورد زیندوە
زیندوە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئا/هەڵمەت صمد
تێبینی : ئەی ڕەقیب لە کەرکوک نوسراوە
پاش چەند ساڵ لە مردنی دواجار تەرمی پێرۆز دەهێنەوە کۆیە لە گۆڕستانی کەکۆن دووبارە دەینێژنەوە
سەرچاوە : کتێبی ناوی مێژووی ناودارانی کۆیە