"an independent online kurdish website

حیزب وەک ڕێکخراوێک کە کۆمەڵێک کەسی هاوبیر کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە دیاری کراون کار بکەن پێناسە دەکرێتalbors-rointan.

ئەلبەتە پێناسەکان لە ڕووی زانستی سیاسی کە لە بیرۆکەو هزری ڕۆژئاوا دا سەرچاوەی گرتوون چ لە شکڵی دێموکراتیک یا کۆمنیست سوسیالیست یا ڕاست و چەپ دا بە گوێرەی بارو دۆخی ئەو کۆمەڵگایەنەدا شرۆڤەی بۆ کراوە ئەرک و ماف و بەرپرسیاریەتەکانیشی هەر بە گوێرەی ئەو کۆمەڵگایەنەدا دیاری کراوە هەر بۆیەش ئەگەر بمانهەوێ هەمان پێناسە بەکار بێنین بۆ حیزب لە کوردستانی خۆمان پێم وایە کەم و کۆڕی دەبێت ناتوانێ بە تەواوی وەسفی حیزب بکات.

چونکە لە دیارترین ئەرکی حیزبەکانی دونیای ڕۆژئاوا دەتوانین ئاماژە بە کاریگەری لە دەسهەڵات و بەشداری لە هەڵبژاردن بۆ گەیشتن بە بەڕێوە بردنی وڵات واتە دەسهەڵات بکەین. حیزب لە کوردستان دا شرۆڤەی جیاوازتری بۆ ئەرک و کاری هەیە چونکە حیزب لە کۆمەڵگای ئێمە دا ئەرکی ڕێخستنی هێز و وزەی کۆمەڵگا بۆ دژایەتی و بگرە ڕووخاندنی دەسهەڵاتە تا لەو ڕێگەیە گەیشتن بە بچووکترین مافەکانی هەر مرۆڤێک بۆ کۆمەڵگاکەمان دابین بکەن.

لێرەدایە حیزب لە چوارچێوە تیئوری و زانستیەکەی لە گەڵ ئەوەی کە وەک واقعێک بە ناوی حیزب لە کوردستان دا هەیە هەندێک جیاوازی بنەڕەتی هەیە کە ئەو جیاوازیە بنەڕەتیە کاریگەری لە سەر شێوازی کارکردن و حیزبایەتی کردن دادەنێت بێ هەزم کردنی ئەو مەقولەیە کار کردن لەحیز دا لە کوردستان دا ئەستەمە.

هەر بۆیەش ڕوانگەی ئێمە بۆ حیزب لە کوردستان دەبێ زۆر جیاواز تر بێت لەو چوارچێوە زانستیە گەورەترین بەڵگە بۆ ئەو قسەیە ئەوەیە حیزب لە کوردستان مانایەکی پیرۆزی پێ بەخشراوە ئەو پیرۆزیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەرکی پیرۆز و گەورە کە دابین کردنی ماف و ئازادی و تەنانەت دابین کردنی مافی نەتەوایەتی بۆ پێشگیری لە جنوساید و کۆمەڵکوژی نەتەوەیەکە. ئەرکی حیزب رێخستنی هێزی بەرەنگاری لە چوارچێوەی شۆڕش بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەیە هەر بۆیەش کار کردن لەو حیزبانە دا بە مانای فیداکاری و گیانبەخت کردن دێت لێرە دایە چەمکی حیزب شوێنێکی تایبەتی لە کۆمەڵگای کوردی پەیدا دەکات

ئەگەر لەحیزبێکی ڕۆژئاوای کار کردن بێت لە هەڵبژاردنێک دا بۆ ئەوەی بگەی بەدسهەڵات بۆ ئەوەی بەڕێوەبەری وڵات بگریە دەست و ئەو ئەرکە بەشێکی گرنگی مانای حیزب بێت کاراکتەرەکان ئەندام و خەڵک وەک ئامراز سەیری دەکەن ناتوانرێت ئەو پیرۆزییەی هەبێت بەڵام کە لە کوردستان دا ئەرکی ڕزگاری گەلی هەیە خۆی لە خۆی دا پیرۆزی دەبەخشێت.

بەو پێشەکیی پێم وایە حیزبایەتی لە کوردستان و بەتایبەتی لە حیزبی دێموکرات دا لە جەوهەر دا هەمان کوردایەتی و کوردایەتی لە جەوهەر دا هەمان مرۆڤایەتی واتە دابین کردنی نرخی گەردونی بۆ کۆمەڵگایەکە. ڕاستە ئامرازە بەڵام نەک بۆ گەیشتن بە دەسهەڵات لە قوناغی یەکەم دا بەڵکو دابین کردنی ئازادیە بۆیە ئەو کات لە ئامراز بوون سەرتر دەبێت و دەبێتە شۆڕش.

مەبەست لەو سەنتێزە تێگەیشتنی ڕاسیوناڵانەیە بۆ بابەتی حیزبە چونکە بەو شێوەیە باشتر دەتوانین لە ئەرک و گەیشتن بە ئامانجی حیزب دا سەرکەوتوو بین. ئەوە بەو مانایە نیە ئێمە دەبێ حیزب پیرۆز بکەین و بیکەین بە ئەسلێکی جیاواز بەڵکو ئامانجەکانی حیزب پیرۆزن وای کردوە کە مانایەکی جیاوازی هەبێت دەبێ ئەو بابەتە بەرچاو بگیرێت بۆ نمونە بەهێزی حیزب بە هێزی شۆڕشی کوردایەتی و مرۆڤایەتیە بە پێچەوانەشی ڕاستە کەواتە دەبێ ئەم ئەسڵە لە نەزەر بگرین.

لێرە دا ئەو پرسیارە دێتە پێش ئایا کاراکتەرەکانی نێو حیزب هەمیشە بە هەست کردن بە ئەو بەرپرسیارەتیە ئەجوڵێنەوە بێ گومان هەمیشە وا نەبوە هەر بۆیەش مانای حیزب لە کوردستان دا وەک ئەو شرۆڤەی لە سەرەوە کرا لە گرنگیەکەی کەم دەبێتەوە چون ئاکاری کاراکتەری سیاسی بە ئاکاری حیزب دەبەسترێتەوەو دەزانرێت. بە داخەوە ئە گەر کارکتەرێک لە حیزب دا بەرژەوەندی و گرنگی ئەرک و ئامانجی حیزب کە پیرۆزن لە بەرچاو نەگیرێ لاوازی حیزب و بە دوای ئەو دا لاوازی شۆڕش و دواتر لاوازی ئەو بزووتنەوەیە مرۆڤایەتیە لێدەکەوێتەوەو و ئەوچەندەش لە مێژوومان دا هەیە دان پێدانانی بۆ بەرجەستە کردنی ئەرکی گەورەی حیزب بۆ پێشگیری لە داهاتوو دا بە پێویست دەزانم.

کاراکتەری سیاسی دەبێت حیزب وەکو چوارچێوەیەک بۆ دایبن کردنی بەرژەوەندی خۆی نەزانێ و خۆی بە خاوەن نەزانێ کە هەر کات ویستی بەو ئاراستەیەدا ببات کە خۆی دەیهەوێت. چونکە بە پێچەوانەی ڕۆژـاوا خاوەندارێتی حیزب لە کوردستان بۆ شەهیدان بۆ نەتەوەیەک دەگەڕێتەوە.

بەڵگەی سەلماندنی ئەو گرنگیە و پیرۆزیە حیزب لە کوردستان حیزبی دێموکراتە کە زیاتر لە حیزبێک بۆتە چوارچێوەیەک کە ناوی بزووتنەوەی گەلێکی بن دەست پێوە لێکێنراوە هەر کاتێک ئەو چوارچێوەیە بەهێز بووبێت بۆتە هۆکارێک هیوای گەیشتن بە ئارامی و مافینەتەوایەتی و نرخی گەردونی زۆرتر بوە و بە پێچەوانەکەشی ڕاستە .

ۆچی گرنگە بەو مانایە سەیری حیزب بکرێت لە کۆمەڵگای ئێمە دا؟

چونکە دوای هەست کردن بە گرنگی و پیرۆزی کاری حیزبی لە کۆمەڵگای ئێمە دا کە بە بەڵگەی مێژووی سەلمێندراوە، کار کردن بۆ داهێنانی داهاتویەک کە ئامانجەکانی تێدا بە دی بکرێت، ڕوانینێکی تر لە خۆ دەگرێت ئیتر حیزب وەک نرخێک سەیر دەکرێت و کارکردن بۆ بەرەو پێش بردنی ئەو نرخە بە گوێرەی گرنگیەکەی دەبێت. ئەو کات هەموو بواری جیا دەخرێتە خزمەت ئەو تێڕوانینە چۆن کار بکەین بۆ ئەوەی ئامانجەکان بپێکین. ئیتر حیزب لە لای هەر تاکێک وەک چوارچێوەیەکی لێکێنراو بە شۆڕش و کوردایەتی و مرۆڤایەتی دەبینرێت ئەگەر کاراکتەرێکی سیاسی ویستی ئاراستەی حیزب بە پێچەوانەی ئەو نرخانە بگۆڕێت لێیدەپرسێتەوە بە ئاسانی ناکرێت بەرژەوەندی ئەو چوارچێوەیە بخرێتە ژێر بەرژەوەندی شەخسی چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر شۆڕش دادەنێت.

باباتی دووەم کە لەو شێوە تێڕوانینە سودی لێوەردەگرین بەردەوام کارکردنە بۆ پێشڕەو بوون پێشڕەو بوون نە بەو مانایە کە هەر بە دروشم بیڵێمەوە بەڵکو بەو مانایە بەردەوام ڕێکاری نوێ بۆ دەرباز بوون لە بنبەستەکانی سیاسەت بدۆزێتەوە یا لە کات و ساتی خۆی دا ئامادە بێت بۆ هەڵگرتنی ئەرک و بەرپرسیارەتیەکان و واتە بەردەوام بەدوای ئەوەی بێت بەشێک بێت لە چارەسەری پرسەکانی کۆمەڵگا مانای پێشڕەو بوون خۆی لەو کارانەدا دەبینتەوە بۆ نمونە دامەزرانی حیزب لەسەر بناغەی ژێکاڤ بە هۆی پێشڕو بوونی بوو دامەزراندنی کۆمار هەر بەو شێوە. هەستانەوەی ٤٦ و ٤۷ هەر بەو مانایە بوو لە کاتێک دا کە کوردستان بە هۆی دوژمن کپ کراوە دەبێ هەستیەوە هەبوونی خۆت بسەلمێنی ئەو چەندە پێشڕەو بوونیەتی. نوێترین سیاسەتی حیزب بۆ دەرباز بوون لەو بێ دەنگیەی کە لە ڕۆژهەڵات هەبوو لە ژێر ناوی ڕاسان دیسان پێشڕەو بوونی حیزب نیشان دەدات تا حیزبی دێموکرات فێرگەی بۆ شاخەکانی ڕۆژهەڵات نەگواستەوە شۆڕش لەوبەشەی کوردستان تا ڕادەیەک بە بێ دەنگی مابووە کەواتە پێشڕەو بوونی خۆی لە ماهیەتی خۆی نیشان داوە هەر بۆیەش دەبێ بەردەوام بێت هەمیشە بۆ هەر دۆخێک ڕۆڵی چارەسەری ببینێت. چونکە ناچارە مانای حیزب لە کۆمەڵگای ئێمە دا ئەو ئەرکەی لە ئەستۆی حیزب دادەنێت.

لێرەدایە کاراکتەری حیزبی دەبێ لە ژێر ڕۆشنای پێشڕەو بوونی حیزب هەست بکات کە تەنیا بەڕێوەبردنی ناوخۆی حیزب ئەرکی ئەو نیە بەڵکو دەبێ حیزب ئەوەندە باش بەڕێوەببردرێ کە بتوانێ شۆڕش و کوردستان بەڕێوە ببات و ئاراستەی بکات بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی.

پێم وایە دوای ئەو قوناغانە دەتوانین باشتر نەخشە ڕێگای داهاتووی حیزب دابڕێژین چونکە کە هەستمان کرد بە نرخ بوونی حیزب دواتر کە پێشی مان گرت لە بە لارێ دا چونی بە هۆی کاراکتەری سیاسی لە کۆتایی دا گوتمان بە هۆی کارو تێکۆشانی دەبێ پێشڕەو بێت ئەوکات باشتر دەتوانین نەخشە ڕێگای بۆ داهاتوو لە بەر ڕۆشنای مێژووی ڕابردوو دابڕێژین بۆ ئەوەی کۆمەڵگامان بەرەو ئەو ئامانجانە بەرین کە دامانناوە

 

سەرەتای نەخشە دانان بۆ داهاتوو هەبوونی منتالیتەیەکی دور بین و ڕابردوو زانە واتە ئەگەر بەرنامە دانان بۆ داهاتوو گرنگ بێت ئەو منتالیتەی کە ئەو بەرنامەیە دادەنێت دەبێ خاوەنی ئەو خسلەتە بێت هەر بۆیەش حیزب بەردەوام پێویستی بە دەوڵەمەندی هزری و بڕاکتیکی هەیە گرنگترین ڕێگەی دەوڵەمەند بوون لەو بوارە دا نوێبونەوەیە واتە بۆ ئەوەی بتوانین بەرنامەیەکی بەڕێوەبردنی دابڕێژین دەبێ بەردەوام لە نوێبونەوە دا بین نوێبونەوە لە کاراکتەر نوێبونەوە له ساختار نوێبونەوە لە گوتار لە تاکتیک هەموو ئەوانەی پێداویستیەکی گرنگی حیزبێکی پێشڕەون.

ئەوەی لە حیزبی دێموکرات دا هەیە و لە زۆر شوێنی تر کەمتر یا هەر نیە هەبوونی فەزایی نوێبوونەوەیە باوەڕناکەم هیچ حیزبێکی کوردی هەموو بەرپرسانی ئا بەم شێوە دێموکراتیکە بەردەوام هەڵببژێرێت یا زۆرترین کۆنگرەی ئەنجام دابێت یا هیچ کاتێک بە هیچ بیانویەک کۆنگرەکانی خۆی دوانەخستبێت لە شاخ و شەڕ دا گرتنی کۆنگرەی بە ئەرکی سەرەکی خۆی بزانێت کەواتە هەمووی ئەوانە بەڵگەن بۆ هەبوونی فەزا بۆ نوێبونەوە. بێ گومان لێرە دا ئەو پرسیارەش دێتە پێش ئایا بە دروستی و بە باشی کەڵک لەو فەزایە وەرگیراوە بێ گومان نا ئەگەر ئێمەی تاکەکانی حیزب ئەگەر لە سەر بنەمای کە لە سەرەتاوە باسم کرد هەست بە تواناییە لە حیزب و بگرە ئەو خاڵە ئەرێنیەیان کردبا بێ گومان لەو بوارە دا زۆر سەرکەوتو تر دەبووین هەر بۆیەش دەبێ بۆ داهاتوو ئەو چەندە زۆر بەباشی کەڵکی لێوەرگرین لە چوارچێوەی ڕێکاری یاسایی حیزب کە ئەو مافە بە باشی دراوە بە تاکەکان ئەنجامی بدەن.

هەر بۆیەش بە پێویست دەزانم بۆ نمونە.

یەکەم دەبێ هەوڵبدرێت کاراکتەری بەڕێوەبەری لە گەڵ دونیای بەڕێوەبەری سەردەمی بگونجێت من وێڕای گەنج بوونم تەنیا گەنج بوون بە معیار نازانم بەڵکو دەبێت تاکی بەڕێوەبەر لە هەر تەمەنێک دا بێت بتوانێ شێواز و گوتاری سەردەم لە خۆی دا بەرجەستە بکات ئەوە خسلەتی دونیایی نوێیە بۆمباردمانی زانیاری ئەوەندە زۆرە کە تاکەان بەردەوام پێویستیان بە بە رۆژ کردنەوەی خۆیان دا هەیە ئەگەر ئەو خسلەتە لە دونیایی نوێ دا نەبێت ئەوا پاشکەوتن بە دی دەکرێت. هەر بۆیەش هەر کاراکتەرێک کە نەیتوانی لە چوار یا هەشت ئەو پەڕەکەی دوازدە ساڵ خۆی لە گەڵ سەردەم شێواز و مێتۆدی نوێ بگونجنێت بێ گومان دەبێ لەو خاڵە ئەرێنیەی حیزبی دێموکرات بۆ نوێبوونەوە کەڵکی لێوەربگیرێت. ئەگەر لەو چوارچێوەیەدا حەرەکەت بکرێت نوێبوونەوە لە کاراکتەر دا ڕوودەدات و پێشڕەو بوونی حیزب ڕوودەدات.

دووەم بە نوێبوونەوەی کاراکتەر ساختاری نوێش پێویستە کە ئەوچەندە بە کاراکتەری نوێ ئاسانتر مومکین دەبێت.

بێ گومان کە دونیا دەگۆڕێت کۆمەڵگا دەگۆڕێت بەڕێوەبردنی ڕێکخراویش گۆڕانکاری زۆری بەسەر دا دێت بۆ نمونە ناکرێت ڕاگەیاندنی حیزب ئێستا وەک ئینتشاراتی ٤۰ساڵ پێش ئێستا بەڕێوەببردرێت بەڵکو دەبێ ساختاری ڕاگەیاندن بە گوێرەی پێداویستیەکانی ئێستا ڕێکبخرێت و کاری بۆ بکرێت ئەگەر نا کەلێن دروست دەبێت ئەو کەلێنەش کاریگەری لەسەر حیزب و دواتر شۆڕشیش دادەنێت ئەو چەندە لە هەموو بوارەکانی تریش زەرورەتێکی حاشا هەڵنەگرە

پرسیارێک لێرە دێتە پێش ئایا ئەو پتانسیلە ئامادە هەیە کە بتوانێت ببنە کاکڵی ئەو نوێبونەوە تا بتوانێت گۆڕانکاریەکانی تری وەک ساختار و بابەتی تر لە ڕووی بەڕێوەبەری دروست بکات. دەتوانم بە ڕاشکاوی بڵێم ئەو پتانسیلە زۆر بە باشی و زۆری وجودی هەیە بەو هەنگاوانەی سەرەوە خۆی لەناوەندی کارای شۆڕش دادەبینتەوە.

سێیەم هەنگاوی نوێ بوونەوە گۆڕانکاری لە هەندێک ستراتیژی ۆ زۆر تاکتیک و گوتار هەیە. لە ڕەوتی خێرای گۆڕانکاریەکان ناکرێت بە هەمان ستراتیژ و تاکتیک بەردەوام بیت بۆ ئەوچەندە گرنگیەکی زۆر هەیە کە بەردەوام بەگوێرەی سەردەم لە ڕووی ستراتیژک و تاکتیک و گوتار نوێ بوونەوە بەخۆت دا ببینی بەڵام گرنگە لێرەدا ئەو گۆڕانکاریانە حیزب لە ستراتیژ دا لە گەوهەری حیزبی دێموکراتی سەردەمی ڕێبەرانی نەمر قازی و قاسملوو دور نەکەوێتەوە چونکە ستراتیژی دروست و پێویستن و یەکێک لە بەرهەمە و گەورەکانی حیزبی دێموکرات ئەوەیە کە داهێنەرو بەڕێوەبری ئەو ستراتیژیەن بەڵام لەهەمان کات دا پێویستە گۆڕانی زۆر بە سەر تاکتیکی ئێمە دا بێت لەو ڕویەوە ڕاسان نمونەیەکی زۆر سەرکەوتوو پێویست بوو ئەو پێویست بوونە لە ڕادەی مان و نەمان بوو هەر بۆیەش ڕاسان گرنگیەکی تایبەت هەیە هەر هەبوونی ڕاسانیش وای کردوە دەبێ هەنگاوەکانی نوێبونەوەگۆڕانکاری ئەنجام بدرێت.

پێم وایە یەکێکی تر لە بابەتاکانی کە دەبێ گۆڕانکاری بە سەر دا بێت داخوازی ئێمەیە چونکە لە دوایین وتوێژی دکتور قاسملو نەمر لە گەڵ تیمی تیرۆریستان دە دەڵێت ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت ئەوا کوردستان بەرەو جیا خوازای هەنگاو دەنێت.

پێم وایە ئەو وتەیە زیاتر لەڕستەیەک بۆ گوشار هێنان لە ڕاستیەکەوە سەرچاوە دەگرێت.

دروست دوای ئەو وتەیە تیرۆریستان تیرۆریان کرد ئێستاش دوای نزیکەی سی ساڵ پرسی کورد هەمان ڕوانگەی ڕزا شا و محمد رزا و خمینی بە نیسبەت کوردە. کەواتە داینەمۆی شۆڕش حیزب گۆڕانکاری لە داخوازی دروست بکات بە لانی کەم مافی بڕیار دان لە چارەنوس بکاتە ویست و داخوازی ئەوە مافی کوردە ئەگەر دوای ئەو هەموو ساڵە جنوساید کردن و تێنەگەیشتن لە ویست و داخوازی کورد کاتی ئەوە هاتوە ئیتر زیاتر لە حەساسیەتی ئەوان داخوازی کورد لە بەر چاو بگیرێت.

 

بە ئەنجام دانی ئەو هەنگاوانە دەتوانین بە گەشبینیەکی زیاتر بۆ سەرکەوتن لە داهاتویەکی نزیک و تێچووی کەمتر بەردەوام بین دەبێت هەموو هەوڵ بدەین هەموو کارێک بکەین بۆئەوەی ئەو چێوارچێوەیە بەو شێوازە بەهێزی بکەین ناکرێت گەلێکی چەوساوە ڕێژیمێکی دیکتاتۆر هەبێت ئێمە لەو ڕێکارانە بۆبەهێز بوونی چوارچێوەی شۆڕش کەڵک وەرنەگرین.

لە بیر نەکەین بەرپرسیارەتی ئێمە لە بەرانبەر پانتایی کوردستان و کورد لە ڕۆژهەڵات بە هەبوونی مێژووی ۷۲ ساڵە قوربانیەکی بێ وێنە ئەوەندە قورس و گرانە کە دەبێ لە هەر دەرفەت و بیرۆکەیەک کە وجودی هەبێت کەڵکی وەربگرین تەنانەت ئەگەر نەبوو بخۆڵقێنین.

 

ئەلبورز ڕۆئین تەن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی