نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی فەنزوێلا لە وتەیەکدا کە تایبەت بە بەرز نرخاندنی ئەو سەربازانەی لە خۆپیشاندانەکاندا بریندار بوون
ووتی:من لە سەدام حسێن دەچم ،سەدام حسێنی ڕاستەقینەم
ئەم قسانەی مادۆرۆ لە کاتێکدایە کە فەنزوێلا ڕۆژانە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بە خۆیەوە دەبنێت
خۆپیشاندانەکان لە مانگی نیسانی ڕابردووە وە دەستی پێ کردووە خەڵکی ئەو وڵاتە داوا دەکەن مادۆرۆ لەسەر کار لاببرێت تا ئێستاش لەو خۆپیشاندانانەدا ۹۰کەس گیانیان لە دەست داوە و سەدن کەسیش بریندار بوون
نیکۆلاس مادۆرۆ پێشتر وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە لەساڵی ۲۰۱۳ وە بۆتە سەرۆکی فەنزوێلا لە دوای هۆگۆ چاڤێز و دوای ئەو هەموو خۆپیشاندانەش ئامادە نییە دەستبەرداری کورسی دەسەڵات بێت
ئەوەی جێگەی سەرنجیشە مادۆرۆ خوێندنی دواناوەندی تەواو نەکردووە
وەرگێرانی لەعەربیەوه
هەڵمەت صمد
