لە دانوستاندن دا بە تایبەتی دانوستاندنێکی وەها هەر لایەنێک بۆ وەرگرتنی زۆرترین بەرژەوەندی یا سود کار دەکات ئەگەر گریمانەی ڕێککەوتنێکی وەها هەبێت دەکرێت بپرسین کێ و چەند لەو پیلانە سود وەردەگرێت.
گۆیا هەر وەکو ئەردوغان باسی کرد ئەوان کار دەکەن بۆ ئەوەی پێکەوە هێرش بکەنە سەر پەکەکە و پەژاک.
ئەو بابەتە بۆ ئەردوغان پێش هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوی شارەداریەکان و هەڵبژاردنی گشتی دەتوانرێت وەک بەرگەیەک بە کار بهێنرێت و بڵێت کە من توانیم سەرانی و پەکەکە و ناوچەی حوکمڕانیشان لێ بدەم. ئەو چەندە ئەگەر تەنیا کاریگەری چەند دەرسەدیش هەبێت ئیحتمالی ئەوەی ئەردوغان بیکات هەیە چونکە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردن دا بە گوێرەی سیستەمی نوێ ٥۱ لە سەدا پێویستە بەسەیر کردنی هەڵبژاردنی ڕابردوو بەدەست هێنانی ئەو ڕێژەیە ئەستەم دێتە بەرچاو.
بە تایبەتی ئەگەر سەیری لێدوانەکانی هاکان بایراکتدار بەرپرسی دەزگای ڕاپرسی ئوندەر بکەین کە توانیویەتی لە چەند ساڵی ڕابردوو زۆر بە باشی هەڵبژاردنەکانی تورکیە لە ڕێگەی ڕاپرسیەکان پێشبینی بکات واتە ڕاپرسیەکانی زۆر بە دروستی دەرچوون و دەڵێت هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئاکەپە زۆر ژوارتر دەبێت.
ئەگەر بڵێین ئەوە سودی تورکیە بێت ئەی سودی ئێران چیە؟؟ ، ئێران تەنیا دو بابەتی هەیە کە وەک بەرژەوەندی خۆی داوا بکات:
یەکەم پێشی گرتن بە ڕەوتی ناردنی نەوت لە باشور بۆ تورکیە و جیهان کە گوشارێک زۆر بخاتە سەر باشوری کوردستان بۆ پێشی گرتن بە سەربەخۆیی.
ئەو کات هەمان ئەو بارودۆخە دروست دەبێت کە بانگەشەکەرانی نەخێر لە ڕێفراندۆم دا وەک مەترسی باسی لێوە دەکەن.
ئەو کات قسەکانی نەخێر گۆیەکان ڕاست دەردەکەوێت لە سەر ئەو بنەمایە پێشێوی لە کوردستان دروست ببێت و تەنانەت تا ئەو جێگایە بڕوات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی دەسهەڵاتی پارتی زۆر لەرزۆک و بێ هێز ببێت.
بابەتی دوەم دەتوانرێت تێکدانی ئەو بنکانە بێت کە لە لایەن هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی و بە تایبەتی حدکا وە لە سنورەکان دا دامەزراوە . ئەو بابەتەش بۆ ئێران بابەتێکی چارەنوس سازە چونکە مان و نەمانی خۆی لەو جوڵانەوەیە دەبینێت واتە ئەگەر شۆڕش لە کوردستان بەهێز بێت ئەوا مەترسی نەمانی ڕێژیم زیاد دەبێت.
بە بەهێز بوونی کوردەکان ناوەندەکان لاواز دەبن بۆ ئەو چەندەش لە مێژوو دا سەلمێنراوە.
پرسیارێک لێرە دا دێتە پێش بۆچی ئێران لەو کاتەدا دەتوانێ ئاوا پشت لە پەکەکە بکات؟
ئەوەش چەند هۆکاری هەیە.
یەکەم هێزی مانۆڕ دانی پەکەکە لە ناوخۆی باکور بەرەو لاوازی چوە ئیتر بەهۆی داپڵوسینی دەوڵەتی تورکیە ناتوانێ بەو شێوە شەڕ لە باکوری کوردستان دروست بکات سیاسەتی خەندەق و کانتۆن خۆبەڕێوەبەری شکستیان خواردوە . تەنانەت سیاسەتی هەدەپە بۆ پێشی گرتن بە ئەردوغان شکستی خواردوە ئەو هەدەپەی دەیگوت کە ئەردۆغان ناکەین بە سەرۆک.
ئێستا سیستمی سەرۆکایەتی ئەردوغان بە پشتیوانی چارەنوسسازی کوردەکان پەسەند کرا. بۆ ڕاستی ئەو چەندە دەتوانن وتەکانی ئەردوغان و هەروەها ئاڵتان تان ئەندام پەڕڵەمانی هەدەپە دوای ڕێفراندۆمی دەستوری تورکیە وەک سەرچاوە بهێنینەوە کە چۆن باس لە ڕۆلی کوردان و پارێزگاکانی باکوری کوردستان دەکەن.
دووەم هەبوونی هێزی ڕاسان واتە دێموکرات بەرز بوونەوەی هێزی چالاکی و ئامادەی پێشمەرگە لە سنوری کوردستان و ناوخۆی ڕۆژهەڵات کە ئەوچەندە هەمووە هاوکێشەکانی گۆڕیوە هاوکاری کردنی هێزک لە سنور کە نەتوانێ پێشی بەو بابەتانە بگریت هیچ مانایەکی نامێنێ. بە تایبەتی و بەتایبەتی دوای ئەوەی حدکا جەخت لەو سیاسەتەی خۆی کردوە تەنانەت دوای شەهید بوونی قادر کەریمی کە پاشگەز نەبوە.
سێیەم گۆڕینی تاکتیکی شەڕ وەکو دروست کردنی هێزی پێشمەرگەی ناوشار لە لایەن حدکاوە کە بە تەواوی ئەو چەندەی سەلماند کە دەتوانێ بێ پاڵپشتی کۆیە بۆ ئامانجەکانی ڕاسان چالاکی بنوێنێت ئەو چەندە بە تەواوی سەلماندی کە دۆخەکە گۆڕاوە. تەنانەت بۆ ڕاگرتنی ئەو چالاکیەش ئەو هێزەی سنور ناتوانێ ڕێگا چارە بێت بۆ ئێران بەڵکو بە هیوای دروست بوونی گوشار بۆ سەر حکومەتی هەرێم و پارتی هیوای پێشگیری بەو چەندەشی هەیە کە لە نامومکین نزیکە.
ئایا پەکەکە هەستی بەو بابەتە کردوە بە تایبەتی بە هەبوونی ڕووداوی وەک گیرانی بەڕێز عەبدولا ئوجەلان کە بێ پشت و پەنا مایەوە؟؟؟؟
بەڵێ هەستی پێ کردوە تەنیا ڕێگە چارەشی شەنگال و شاخەکانی شەنگالن کە وەک قەندیل سەخت و ستراتیژین هەر بۆیەش ئەوەندە لە بابەتی شەنگال بۆ خستنە ژێر ڕکێفی خۆی هەوڵ دەدات تەنانەت بەنرخی شەڕیش بێت.
لەوانەیە بپرسن ئەی بۆ ڕۆژ ئاوا نابێت؟
نەخێر نابێت چونکە هەمان سناریوی یا هێرش بۆ سەر سوریە یا دەرکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئوجەلان دوبارە دەبێتەوە ئەوکات ئەمریکاش ناتوانێ پێشی بە هێرشی تورکیە بگریت چونکە ئیدی ئەوە پەیەدە نیە( بیانوی ئەمریکاش دەبڕێت) بەڵکو ئەو دەم بێ ئەملاو ئەولا دەبێتە پەکەکە لە ڕۆژ ئاوا ناوچە زۆر ئاڵۆز تر دەبێت.
لە کاتی دروست بوونی هاوپەیمانیەکی لەو شێوە ئایا کورد ڕێگا چارەی هەیە یا بێ ڕێگاچارە دەمێنتەوە؟
بێ گومان کوردی ٥۰ ساڵ و سەد ساڵ پێش ئێستا نیە دەتوانێت تەنیا بە یەک فاکتەر ڕوبەڕووی هەمووی ئەو پیلانانە ببێتەوە ئەویش بە یەکڕێزی لە نێوان هێزەکانی کوردستانە.
بۆ نمونە هەمان سیاسەتی حیزبی دێموکرات کە دژایەتی و شەڕی هیچ هێزێکی کوردی بۆ هیچ دەوڵەتێک ناکات لە لایەن هەموو هێزەکانی کوردستانی بەڕێوەببردرێت دەتوانێ پێشی بەو پیلانەو زۆر پیلانی تر بیگرێت.
ئەلبورز ڕۆئین تەن