لە ساڵڕوژی لەدایک بوونت لە شەوی یەلدا دا بە هەمـو وجودمـەوە هـەستم کرد لەناو ئەو گێژەڵوکەو تەمو تومانەی کوردستان دا جێگای ڕیبەرێکی زاناو بوێرو بەتوانای وەک تۆ چۆڵە .

کەوتمە یادی خەبات و تێکۆشانت و دەرسی فێر کردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەت بۆ ئازادی و ماف وەدەست هێنان. بەدرێژایی تەمەنت ڕانەوەستای و نەوەستای و کۆڵت نەدا. لە ماوەی ژیانتدا زانست و فێربونت بۆ ڕێنوێنی و ڕاهێنانی ڕوڵەکانی گەل دەکار هێنا . فێرت کردین هیچ شتێک لـە ئـازادی گەلـو نـیشتمان بـەنرختر نیە. بەکردەوە نیشانت داین سەردانـان لـە ڕێی ئـازادی و سەربـەخۆیی گەل لـوتـکەی بەرزی کەڕامەت و شانازیە . بەکردەوە بۆت سەلماندین گیان دەدەین و کۆڵ نادەین .
بونە قوربانی لە ڕێی گەلدا مەرگ نیە و ژیانێکی سەربەرزانەی ئەبەدیە. یادو دەرسو ئامۆژگاریەکانت گەلاوێژە پـڕشەنـگدارەکەی دێمۆکڕاتەکانە و ڕوناکیدەری ڕێگاو مەشخەڵی خامۆش نەکراوی تێکۆشانمانە .هیمەت و هەڵسو کەوتی زانستیانەو مرۆڤدۆستانەت ئاوێتەی ژیان و مانمانـە . سەرمـەشقی چ بـکەین و چ بـڵێین و کـارو کـردارمانـە. لـەو خەزێنەی عـیـلـم و دەرس و ئـامۆژگاریانەی تـۆ هـەرچەنـدی بـمانـەوێی هەمـانە . یـادی لەدایک بونت پیرۆزترین و مەزنترین جێژنی ئێمەو دڵسۆزانی کوردو ئـازادیـخوازانـە.
تـۆ نـەمردوی بـۆیـە دەڵێم : جێژی لە دایکبونت پیرۆز بێی.