رۆژی 21ی مانگی 2ی رۆژی زمانی دایکە، زمانی دایک یەکەمین ناسنامەی گەلانی جیهان، ساڵانە لە لایەن رێکخراوی پەروەردەیی زانستی و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکان UNISCO رێزی لێ دەگیرێ.

دیاریکردنی ئهو رۆژهش دهگهڕێتهوه بۆ ئهو کارهساتەی که له 21ی فێبرواری 1952 له وڵاتی بهنگلادیش که ئهوکات به پاکستانی رۆژههڵات دهناسرا، روویدا. له ئەنجامی راپهڕینێکی قوتابیان له زانکۆکانی ئهو وڵاته، که بۆ ناساندنی زمانی بهنگالی وهک زمانی فەرمی وڵات، شەڕ و ئاڵۆزی کەوتە نێوان قوتابیان و هێزە ئەمنییەکانەوە و بەهۆیەوە 5 قوتابی گیانیان لەدەستدا، دواتر لەسەر داوای وڵاتی بەنگلادش، رێکخراوی یونسکۆ بە هاوکاری 28 وڵات لە ساڵی 1999 ئەو رۆژەی بە رۆژی جیهانی زمانی دایک ناساند و ههموو ساڵێ له لایهن وڵاتانی ئهندام له یونێسکۆ، بۆ پاڵپشتیی زمانی و فهرههنگی و ههمهچهشنیی زمان، له نووسینگهی سهرهکیی یونێسکۆ له پاریس یادی دهکرێتهوه .
گەلی کورد، وەک یەکێک لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان کە خاوەن زمانی خۆیەتی، بەڵام بەهۆی دابەشبوونی خاکەکەی بەسەر چوار وڵاتدا، خوێندن و هەندێک جار ئاخاوتنیشی بە زمانی دایک لێ قەدەخەکراوە، لە باشووری کوردستان و لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991، لەو ساڵەوە زمانی کوردی بووە بە زمانی یەکەم لە هەرێمی کوردستان.
دوای رووخانی حکومەتی بەعس، لە دەستووری نوێی عێراقدا بە فەرمی زمانی کوردی وەک زمانی دووەم ناسێندرا. تاوەکو ئیستا لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا، لەلایەن حکومەتەکانی تورکیا و ئێران و سووریا رێگای خوێندن بە زمانی دایک بە نەتەوەی کورد نادرێت.
دەبێ بگوترێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند شوێنەک ئیزن دراوە بە ئەنجومەنەکانی مەدەنی کە خەڵک بچێ و زمانی کوردی بخوێنێ بەڵام زۆر زۆر کەمە و نەکراوە بە زمانی رەسمی و تا ئێستاش مناڵی کورد یەکەم رۆژی مەکتەبی بە زمانی بێگانەیە واتە فارسی .