به شان و کۆڵ هه‌ڵناگیرێ
هێنده قورسه ئهوخهمه؟

به جه‌وهه‌ری زێڕیش بنووسم
له ئاست تۆدا هه‌رکه‌مه!
سه‌نگه‌ری تۆ خاڵی نابێ!
له دوای تۆ من نۆبه‌مه!؟
ئاواتی وه‌دی نه‌هاتووت
توێشهیی سه‌ر ڕێگه‌مه!
لۆزه‌وی خوێنی گه‌شی تۆ
لێوی خاکی سوور کردم”
له ده‌رسی خۆڕاگری تۆ
ده‌فته‌ری هۆنراوه‌کانی پڕکردم!
پ – م – ی .کورد له شه‌ڕگه نابێ هه‌ڵێ”
خوێنی سوور و بزه‌ی شه‌هید پێم ده‌ڵێ:
من که ناتوانم وه‌سفی که‌م؟
دێری شیعر و زمانی قه‌ڵه‌م بابڵێ:!
سووچی سه‌نگه‌ر هه‌تا به خوێن سوور نه‌بێ
نیشتمان چۆن ڕزگار ده‌بێ”پێم بڵێ:
سه‌نگه‌رێک له وره‌و باوه‌ڕ پڕببێ”
چۆن به ده‌ستی زۆڵه کوردان چۆل ده‌بێ؟!
برای من له ناو سه‌نگه‌ردا”سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ڵێ!
زۆڵی پوڵپهرست ئه‌گه‌رهات،یا ده‌کوژرێ
یاده‌بێ ملی نه‌وی کاو بۆی هه‌ڵێ!
ئهوداستانهی تۆمارت کرد”
ئاسان نیه گێڕانه‌وه‌ی؟
چرایه‌کت بۆ هه‌ڵکردین”
ئه‌سته‌مه کوژانه‌وه‌ی!!
چوویه سه‌فه‌ر” به‌ڵام بێ گه‌ڕانه‌وه؟
په‌یامی دوا ماڵ” ئاوایت”
وا به ده‌ست ڕاســــــــــانـــــــــــــهوه!!
” سلیمان”