دوای ئەوەی کە رێژیمی بەعس قڕناقەو پشت ئاشان و سینمۆکە و دەوروبەری لە بناری قەندیل داگیر کردەوە و هێزەکانی یەکیەتی و سەرجەم بنەماڵەکانی باشووری کوردستان
و ئێمە لەوێ بە زەبری هێز و تۆبباران لە دەرکراین. ناچارەن بنکەکانمان بردە لێوژێ کە بڕەک دورترە لە قەندیل و پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی سپی سه‌نگ که پێک هاتبوو له شاره‌کانی پیرانشار و نه‌غه‌ده له‌گەڵ بنەماڵەکان لەوێ جێگیر کراین.
گوندی لێوژێش وەک زۆربەی گوندەکانی تر خەڵکی باشووری کوردستانی لێ نەمابوو، جار و بار بنەماڵەکان دەهاتن بۆ وێ بەڵام دواتر حکومەتی بەعس هێزیان نارد و هەموو ماڵەکانیان ئاگر تێ پەردا و پێشمەرگانی ئێمە توانیان خەڵکەکە حەشار بدەن و چەند ماڵێکیش لە سووتاندن بپارێزن بەڵام بە هۆی ئەوەی جاشی خۆماڵیان لە گەڵ بوو، نەکرا هەموو ماڵەکان بپارێزن.
لێوژێ شوێنێکی خۆش و دڵگیر و سه‌رسه‌وز بوو و شوێنی بنەماڵەکان و حەسانەوەی پێشمەرگەکان بوو.
بۆ چوونەوەی ناوچەکانی پیرانشار و نەغەدە چەند سەعاتێک دورتر و هەروەها کەوتبوینە پشت هێزە ئێراقیەکان کە دەبا شەوانە و لە رێگای قاچاغ واتە هەمان رێگای خەتەری قاچاغچیەکانمان بڕی با و بە دۆڵی ماونان دا بەرەو قەندیل رۆیشت باین. دۆڵی ماونانیش مەنتەقەی نیزامی بوو و کەس بۆی نەبوو بەو دۆڵەدا بڕوات.
من خۆم له بەهاری 1369ی هەتاوی له بستووی کێوه‌که که له لێوژێ را ده‌رۆی بۆ دۆڵی ماونان، که‌وتمه سه‌ر نارنجۆکی ته‌ڵه‌یی و ئێستاش چه‌ند ورده تکه‌م له پشت دا ماوه، به‌ڵام به خۆشیه‌وه برینه‌که‌م به هۆی ئه‌وه‌ی خهشابهکهم پێشی گرتبوو ، قورس نه‌بوو و توانیم له گه‌ڵ هاورێکانم، یەک لەوان سەید سەمەد به سواری یه‌سته‌ر ئیدامه‌ی ڕێگا بده‌م و بچم بۆ قه‌ندیل که تازه بنکه‌مان له وێ دانا بوو. هەر ئەو شەوە شەهید رەسوڵ مەنافیش لە شوێنێکی تری رێگای دۆڵی ماونان کەوتە سەر مینی تەڵەیی و ئەویش وەک من برینەکەی سووک بوو. دیاره من ته‌نیا 17 رۆژ لە کێوی قەندیل مامەوە و دواتر به‌ڕێ کرام بۆ وڵاتی سوید سوید.
له گوندی لێوژێ هه‌موو ساڵێک یادی رۆژه مێژوویه‌کانمان رێز ده‌گرت، ئه‌م رۆژانه چاوم به کاسێتهک که‌وت که 2ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1368 هه‌تاوی له یادی جێژنی دوی ڕێبه‌ندان دا زه‌بتم کردوه له‌م یاده‌دا هاوڕێیان به سرود و هه‌ڵبه‌ست و گۆرانی به‌شداریان کرد و گۆرانی یه‌که‌م به ده‌نگی خۆشی هاوڕێی شه‌هید مه‌لا برایم پوور سه‌عید که ڕۆڵه‌یه‌کی زۆر زۆر ئازا و نه‌ترس و له به‌ردڵان بوو.
لە ئاڵبۆمەکەشم دا چەند وێنەیەکم هەبوو، که به داخه‌وه وێنه‌ی ئه‌م هاوڕێیه‌می تێدا نه‌بوو ، من پێم وایه وێنه‌که‌م داوه‌ته‌وه به خۆی ، بۆیه لای من نه‌ماوه.
سڵاو له روحی شه‌هید مه‌لا برایم و هه‌موو شه‌هیدانی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان
ساڵه نه‌ڵۆسی