"an independent online kurdish website

ڕۆژی ٢٩.٨.٢٠١٥ لە لایەن کومیتەی حیزب لە ئوتریش و بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی دامەزرانی حیزبەوە شەوئاهەنگێک بە بەشداری کوردەکانی دانیشتووی شاری ویەن بەرێوە چوو .husen-xalxal

سەرەتا لە لایەن کاک حوسەین خاڵخاڵەوە پرۆگرامی جێژنەکە ڕاگەیندرا، پاشان ئاهەنگەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد، دوای ئەوە پەیامی کومیتەی ئوتریشی حیزب بە بۆنەی ئەم ساڵیادەوە لە لایەن کاک جەزا ساڵحیەوە پێشکەش کرا. شایانی باسە لە لایەن نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە برووسکەی پێرۆزبایی پێشکەش بە کومیتەی حیزب کرا و هەروەها بەڕێز کاک موستەفا جومعە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە  بە سەرپەرستی هەیئەتێکی حیزبەکەیان پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە کومیتەی حیزب و  ئەندامانی مەڵبەندی کوردیش پیرۆزبایی ئەم یادەیان لە کومیتەی حیزب کرد . ئێمە بە ناوی ئەندامانی حیزبەوە سوپاسی بەشداری و دەربڕینی هەستی خاوێنیان  بەرانبەر  بە حیزب و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. پاش پشوودانێک ئاهەنگەکە بە بەشداری گۆرانیبێژی دەنگ خۆش کاک ئەرسەلان جەودەتیان و هەڵپەڕکێ و شادی بەشداران تا درەنگی شەو درێژەی کێشا . ئێمە وەک کومیتەی حیزب لە ئوتریش سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی دەکەین کە بەشداریان لەم ئاهەنگەدا کردو یارمەتیان داوین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش ٢٩.٨.٢٠١٥



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی