ئەم فایلەی خوارەوە کە بە شێوەی پ د ف دانراوە توێژینەوەیەکی زانستیانەی حمەید موختاری کە لاوێکی شاری ئۆرمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دوای وەرگرتنی دیپڵۆم لە شارەکەی،هاتۆتەوە باشووری کوردستان و لە ڕیزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا بۆتە پێشمەرگە.’
لە سەر عیلاقەیەک کە خۆی بە فێر بوون و خۆ پێگەیاندن هەبووە و هەر وەها ئیزن و رەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو پێشمەرگە لاوە لە لایەن حیزبەوە ، لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر درێژەی بە خوێندن داوە و توانیویەتی بەکالاریۆس( لیسانس) لە بەشی ڕاگەیاندن دا وەرگرێ و بەرگری نامەکەشی ئەم توێژینەوەیەیە کە ئەوە لە بەردەستتان دایە کە ناوەڕۆکەکەی لە سەر ژیانی ڕۆژنامەوانیی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی یە و یەکێک لەو توێژینەوە شیاوانەیە کە تا ئێستا لە سەر ئەو ڕێبەرە مەزنە نووسراوە .
ئێمە لە ماڵپەڕێ پێشمەرگەکان وێڕای دەست خۆشی لە کاک حەمید، هیوادارین کە توێژینەوەی زیاتر و بەرهەمی زیاتر پێشکەش بە خوێنەری کورد بکا.
بۆ خوێندنەوەی فایلەکە لێرە کلیک بکە..
سەرچاوە: وێبلاگی