ئه‌ڵێن ئیبراهیم كه‌شفی خودای كرد
بوتخانهی رمان خه‌ڵكی ئازاد كرد
به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌ویش هه‌روه‌ها
بوتێ زۆر گه‌وره و به‌سامی ساز كرد!
**
له سایتی (پێشمه‌رگه‌کان)دا نووسراوه‌یه‌کم خوێنده‌وه به‌ناوی:(جیهاده یان جینایه‌ته؟!)
سه‌ره‌تای نووسراوه‌که به‌و جۆره‌یه:
{جیهاده یان جینایه‌ت؟! مه‌لا برایم مه‌جید پوور
به‌ناوی خوای بێهاوتا، بۆ باسکردن له به‌تاڵی فتوای جیهادی خومه‌ینی به‌دژی گه‌لی کورد به‌و ئایه‌ته له سوڕه‌ی ئه‌نفال به ژماره‌ی ٧٤ ده‌ست پێده‌که‌م که ده‌فه‌رموێی: {ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن باوهڕنو له وڵاته‌که‌یان ئاواره‌و ده‌رکراون، له‌ڕای خوادا تێکۆشاون و ئه‌وانه‌ش که په‌نایان داون‌و کۆمه‌گیان کردون، خاوه‌ن باوه‌ڕی ڕاسته قینهنو خوا لێیان خۆش دهبێو بژیوی باشیش هه‌ر بۆ ئه‌وانه.}
ئه‌گه‌ر به‌کورتی مانای ئه‌و ئایه‌ته لێکده‌مه‌وه ده‌ڵێم: خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد به‌ته‌واوی شهرعیو ڕه‌وایه‌و به‌هیچ کلۆجهیهک حوکمی کافری به‌سه‌ردا ناسهپێی. گه‌لێکی خاوه‌ن باوه‌ڕه‌و له‌سه‌ر داوایه‌کی ڕه‌وا ناچار به په‌ڕیوه‌یی هه‌نده‌ران کراوه، یان ههروالهژێر زۆڵم‌و زۆری داگیر که‌راندا قه‌تیس ماوه . بۆ ڕزگاری لهوتهنگژهو نه‌هامه‌تیه به‌رده‌وام خه‌باتی کردوه‌و تێکۆشاوه. له‌و ڕێبازه‌دا به‌هه‌زاران شه‌هیدو قوربانیداوه. بۆ ئه‌و ههوڵو تێکۆشانه‌ش نه پشتی به‌که‌س به‌ستوه‌و نه خۆی به‌هیچ سیاسهتو ڕیبازێکی بێگانه‌وه گرێداوه. ڕاست وه‌ک خوائهرکی بۆ دیاریکردوه، بۆ دابینکردن‌و پاراستنی مافی خۆی ههرلـهسهر ئه‌وبنه‌مایه تێکۆشاوه.هێرشی بۆزێدیکهس نهکردوهومافی که‌سی ژێر پێی نه‌ناوه. به‌رده‌وام له ماڵی خۆیدا هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سهروگهمارۆیان داوه. کهوابـوخهبـاتی گه‌له‌که‌مان به پێوه‌ری ئیسلامی ڕه‌واو ئیزن دراوه. له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه کۆماری ئیسلامی ئاخوندیه نیشتمانی داگیرکردوینو مافه خواییهکانمان له‌لای ئه‌وڕا پێشێل کراوه. هه‌زاران رۆله‌ی شه‌هیدو زیندانی کردوینوشۆڕشگێڕانی گه‌لی له زێدی خۆیان وه‌ده‌رناوه. داخوائهو بهرهنگاریو قوربانیدانه‌ی گه‌لی کورد جیهاده ، یان ئه‌و قهتڵوعامو داگیرکاری‌و بهندکردنوئاوارهکردنی ئێمه‌ی کورد له‌لایه‌ن کۆماری خوێن‌و مه‌رگ، جیهاده ؟؟!! بێگومان هـه‌رکه‌س لـه ئیسلام تێگهیشتبێو خۆی نهدۆڕاندبێی ده‌زانێ ڕاست‌و ڕهواولهسهرههق کامه لایه. ده‌زانێ قه‌ڵاچۆ کردنی گه‌لێک به ئیدعایه‌کی به‌ته‌واوی له‌ڕاستی دوروو ناڕه‌وا جیهاد نیه‌و جینایه‌ته؟؟!! بێگومان هه‌ر که‌س له ئیسلام تێگهیشتبێو خۆی نهدۆڕاندبێی ده‌زنی ڕاست‌و ڕهواولهسهرههق کامه لایه. ده‌زانێ قه‌ڵاچۆ کردنی گه‌لێک به ئیدعایه‌کی به‌ته‌واوی له‌ڕاستی دوور‌و ناڕه‌وا جیهات نیه‌و جینایه‌ته. ڕێکه‌وی 28ی خه‌رمانانی 1358 هه‌تاوی ئه‌و ڕۆژه‌یه که له‌سه‌ر ههقبونی کورد و ناههقیو زاڵمبونو داگیرکاری کۆماری ئاخوندی ده‌سه‌لمێنێ. ……………………………………………………………… }.
سه‌باره‌ت به‌و نووسراوه پێویسته بۆ ساڵه‌کانی (1970) زایینی و (1350) کۆچی هه‌تاوی گه‌ڕێنه‌وه.
گه‌لی کورد و پڕوسه‌ی (جهاد) و (ئه‌نفال)
ساڵی (1357) کۆچی هه‌تاوی خه‌ڵکی ئێران به دورشمگهلی جیاوازه‌وه به‌دژی سیستمی پادشایی راپه‌ڕین، سه‌ره‌کیترین دورشمی ئه‌و راپه‌ڕینه بریتی بوو له (استقلال، آزادی، جمهوری ئیسلامی). رۆژی (22/10/1357) سیستمی پادشای لابرا، رۆژی (12/1/1358) خه‌ڵک سیستمی کۆماری به یاسای ئیسلامییه‌وه کرا به جێنشینی پادشایی. له‌و راپه‌ڕینه‌دا گه‌لی کوردیش به‌شدار بوو، به‌ڵام نه‌ک به دورشمی (استقلال، آزادی، جمهوری ئیسلامی)، به‌ڵکو به‌خواستی (ئابووری و نه‌ته‌وه‌ی)یه‌وه. دیاریکردنی ئه‌و خواستانه له‌لایه‌ن کورده‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ستمکاری سیستمی پادشایی. زۆربه‌ی گه‌لی کورد ده‌نگدانی رۆژی (12/1/1358) بایکۆت کرد.
سیستمی تازه‌ی ئێران له‌بری کارکردن بۆ جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران، هه‌رده‌م له بیری له‌شکرکێشی و جه‌نگ و ئاژاوه‌دا بوو، (ئایه‌توڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران) رۆژی (28/5/1358) کوردی وه‌ک کافر ده‌سنیشانکرد و فتوای جهادی کوردی راگه‌یاند و فه‌رمانیدا هێرش کهنه سه‌ر کوردستان. به‌دوای ئه‌و فه‌رمانه‌دا پڕوسه‌ی کوشتوکوشتار و تاڵانکاری له ژێرناوی (محاربه با کفار و دوشمنان خدا و رسول خدا)به‌ڕێوه ئه‌برا.
کارایی ئه‌م جه‌نگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌دژی گه‌لی کورد به جۆرێک بوو که ده‌وڵه‌تی ئێراقیشی هاندا تا به بیروباوه‌ڕی ئایینیه‌وه هێرش کاته سه‌ر کوردستان، ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌رنامه‌یه‌کی جه‌نگی به‌ناوی (ئه‌نفال) داڕشت. ئه‌نفال ناوی چه‌ن لاپه‌ڕه‌یه‌که له قورئان. ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌و به‌رنامه‌دا هه‌زاران گوندی کوردستانی وێرانکرد و (182000) که‌سیشی له‌ناو برد و سه‌روه‌ت و سامانهکانیانی تاڵانکرد. به‌پێ دهنگوباسی ماسمێدیایی ده‌وڵه‌تی ئێراق له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا کۆمه‌ڵێکی زۆر کچ و ژنی کورد به‌دیل ئه‌گرێ و پاشان ئهیانفرۆشێ.
**
به‌ڕێز مه‌لا برایم له نووسراوه‌که‌یدا رسته‌یه‌ک له ئه‌نفال ده‌ستنیشان ئه‌کات و ئاماژه به‌و (3) باسه ئه‌که‌ن:
1 – به‌هیچ کلۆجهیهک حوکمی کافری به‌سه‌ردا ناسهپێی.
2- ڕاست وه‌ک خوائهرکی بۆ دیاریکردوه.
3 – کهوابـوخهبـاتی گه‌له‌که‌مان به پێوه‌ری ئیسلامی ڕه‌واو ئیزن دراوه.
با له‌و (3) باسه بکۆڵینه‌وه.
1 – به‌هیچ کلۆجهیهک حوکمی کافری به‌سه‌ردا ناسهپێی.
کافر چییه و کێ کافره؟
2 – ڕاست وه‌ک خوائهرکی بۆ دیاریکردوه.
خوا، چییه و ئه‌و ئه‌رکه‌یش که بۆ کوردی دیاریکردووه، کامه‌یه؟
3 – کهوابـوخهبـاتی گه‌له‌که‌مان به پێوه‌ری ئیسلامی ڕه‌واو ئیزن دراوه.
ته‌مه‌نی ئیسلام (1500) ساڵه. ئایا له پێشدا ئایینی ئیسلام بووه یا مڕۆڤ؟
به‌و هیوایه نووسه‌ر ئه‌و باسانه به وردی بۆ خوێنه‌ر روون که‌نه‌وه.
تێبینی: وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه له ته‌مه‌نی (15) ساڵییه‌وه تا (37) ساڵی نوێژم کردووه، به‌ڵام نه‌ک به‌رده‌وام به‌و جۆره که ئێژن(5) جار له شه‌و و رۆژێکدا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خواستی باوکم له ته‌مه‌نی (12) ساڵییه‌وه (یاسین) که چه‌ن لاپه‌ڕه‌یه‌کی قورئانه له‌به‌ر کردووه. شه‌وانی هه‌ینی ئه‌بوو بمخوێندایهت بۆ مردوویه‌ک که باوکم دیاری ئه‌کرد. له‌و ماوه‌دا که نوێژم کردووه و یاسینیشم خوێندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بیم نه‌زانیوه نه‌مزانیوه له‌و نوێژانه‌دا چی ئه‌ڵێم و ئه‌و یاسنهیش که خوێندوومه باسی چی ئه‌کات!
تێبینییه‌کی پێویست، ئه‌و چه‌ن دێڕه له نووسراوه‌که‌ی به‌رێز مه‌لا برایم بههمان رێنووس که نووسیویانه، نووسراوه‌ته‌وه، خودی نووسراوه‌که له سایتی پێشمه‌رگه‌کاندا هه‌یه، هیوادارم بیخوێننه‌وه.
سه‌عی سه‌قزی
15/9/2015