"an independent online kurdish website

 رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، بەرانبەر بە ٢٠ی سێپتامبری ٢٠١٥ی زایینی، رێوڕەسمی ٢٣ـەمین ساڵیادی تیرۆرکرانی د.شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندام، لایەنگرو دۆستانی حیزب لە دەڤەری واشنگتۆن بە شکۆوە بەرێوە چوو.yadi-sherefkendi-amrika-2015-0

ئەم رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ”ئەی رەقیب” و ڕاگرتنی خۆلەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لەسەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر هاورێ رێبوار سەلیمی وێرای خوێندنەوەی ژیاننامەی شەهیدان ریزبەندی بەرنامەکەی خوێندەوە.

ئینجا رێزدار دوکتۆر حوسێن خەلێقی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و هاورێی دوکتور شەرەفکەندی، باسێکی تێروتەسەلی لەسەر ژیان و خەباتی دوکتۆر شەرەفکەندی پێشکەش کردو هەر لەم بازنەدا ئاماژەی بە چەند خسڵەت و تایبەتمەندی شۆڕشگێرانەی دوکتۆر سەرەفکەندی کرد کە پاش کۆستی شەهید بوونی دوکتۆر قاسملوو بەوپەڕی تواناوە رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردوە بە چەشنێک کە نەیهێشتوە بێ قاسملووی بە حیزبی دێموکراتەوە دیار بێ.

دوکتۆر خەلێقی سەبارەت بە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات دوکتۆر سادق شەرەفکەندی لە قسەکانیدا ئاماژەی کرد کە: “دکتور سادق شەرەفکەندی لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی شۆرشگێری خۆی دا بەرپرسانە کاری کردەوەو بە هەموو هێزو تواناوە خەباتی دەکردو لە تێکۆشان و خزمەت کردن ماندوو نەدەبوو. خەلێقی وتی خۆم شاهیدی دەدەم کە ئەو رێبەرە هەموو کات  یاوەر و هاوکاری راستەقینەی د.قاسملوو بوو بۆ ئەوە لە کارەکانی دا سەرکەتوو بێ”

پاشان دەرەتان بۆ بەشدارانی سیمینار رەخسا کە سەبارەت بە کارەساتی میکۆنۆس و ژیان و خەباتی شەهیدان پرسیاریان لە کۆرگێر کرد و ئەویش وڵامی پرسیارو تێبینی بەشدارانی دایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا “کورتە فیلمێک لەسەر کەسایەتی و کاریگەری دوکتۆر شەرەفکەندی لەسەر حیزبی دێموکرات پیشان دراو لە درێژەدا چەند سرودو هۆنراوەی شۆرشگێری پێشکەش کران.

شیاوی ئاماژەیە کە بروسەکی ماتەمینی لقی حەوتی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئەمریکا و کەنەدا، کۆمیتەی رێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە ئەمریکاو کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لقی ئەمریکا بە بەرێوەبەرانی کۆڕیادە گەیشتبوون کە ئاماژەیان پێکرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا

ڤیدیۆ


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی