"an independent online kurdish website

حه‌فتا ساڵه‌ رێبواری ڕێگای کۆماره‌    

دێــــــــــــمـــــــــــوکــــــــــــــرات      pdki-arm

سه‌رداری کۆماری ڕۆیی و هه‌رمایه‌وه‌

دێــــــــــــمــــــــــــوکـــــــــــــرات!!

له‌و ساکه‌وه‌ بۆته‌ قیبله‌، بۆته‌ ئاوات

دێــــــــــــمــــــــــــوکـــــــــــــرات!!

له‌ناو قه‌تاری خه‌باتا، تاقه‌ سواره‌

دێــــــــــــمــــــــــــوکـــــــــــرات!!

له‌گه‌ڵ هه‌ر کاروانێ دابێ، هه‌ر پێشسواره‌

دێـــــــــــــمـــــــــــوکــــــــــــــرات!!

بێسه‌رداریش، هه‌ر سه‌رداره‌

دێـــــــــــــمــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

حه‌فتا ساڵه‌ له‌گه‌ڵ چوارچراو مهاباد، له‌ شوێن پێشه‌وا ده‌گه‌ڕێ

دێـــــــــــــمـــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

ئاڵای قـــــــــــــازی هه‌ڵگرتــــــــووه‌

دێـــــــــــــــمــــــــــــــوکـــــــــــــرات!!

قه‌ت نامرێ، هه‌ر زیــــــــــنـــــــــــدوه‌

دێـــــــــــــــمــــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

قاسملوو تاجی سه‌ری بوو، شه‌ڕه‌فکه‌ندی رێبه‌ری بوو

دێـــــــــــــــمـــــــــــــوکـــــــــــــــرات!!

مێژووی به‌ خوێــــــــــن دارێژراوه‌

دێــــــــــــــمـــــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

هه‌زاران رۆڵـــــــــــــــه‌ی گلاوه‌

دێـــــــــــــــمـــــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

به‌ڵام وه‌ره‌ی نه‌ڕووخـــــــــــــــــــــــاوه‌

دێـــــــــــــــمـــــــــــــوکــــــــــــــــرات!!

قه‌ت له‌ رێــــــــــــــــباز دانه‌بڕاوه‌

دێــــــــــــــمـــــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

له‌گه‌ڵ سه‌نگه‌رو شۆڕش دا، قاڵکراوه‌

دێــــــــــــــمــــــــــــــوکـــــــــــــــرات!!

کاروانی قه‌ت دوایـــــــــــــی نـــــایــــه‌

دێـــــــــــــمـــــــــــــــوکـــــــــــــــرات!!

به‌ره‌و لووتکه‌، به‌ره‌و ئاسۆ، له‌ ڕێ دایه‌

دێـــــــــــــمــــــــــــــوکـــــــــــــــرات!!

وه‌کو مۆمێک داگریساوه‌، نا کوژێته‌وه‌

دێــــــــــــــمــــــــــــــوکـــــــــــــرات!!

خۆره‌ له‌که‌ل هــــــــــــه‌ڵاتـــــــــــــووه‌

دێـــــــــــــمـــــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

له‌گه‌ڵ  ئاگر، له‌گه‌ڵ ئاسن ڕاهاتـــــووه‌

دێـــــــــــــمـــــــــــــوکــــــــــــــرات!!

سینه‌، سینه‌ و پشت به‌ پشتی واهاتووه‌

دێــــــــــــمـــــــــــــوکـــــــــــــرات!!

بۆته‌ ڕووگه‌ بۆ هه‌ر ماڵێ” بۆ هه‌ر گوندێ” بۆ هه‌ر شارێ”

دێـــــــــــــمـــــــــــــوکـــــــــــــرات!!


سلیمان ئەحمەدنژاد


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی