"an independent online kurdish website

سالی ١٣٧٢ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هەموو لایەکەوە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە شەو ڕۆژ تۆپ باران دەکرد و هیچ جیاوازی یەکی لە نێوان ژن و مندال ،لە گەڵ بنکەکانی هێزی پێشمەرگە دا نەدەکرد.لە لایەکی دیکەشەوە حیزبەکانی باشووری کوردستان  بوون کە ئەوانیش بە گوشاری کۆماری ئیسلامی زەختیان لە حیزب  دەکرد کە  دەبێ ئێوە سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات لە هێزی پێشمەرگە چۆڵ بکەن و بکشێنەوە داخلی کوردستانی باشوور .naji_feqepur

لە لایەکی دیکەشەوە کۆماریی ئیسلامی هێزێکی زۆری لە شارو گوندەکانی کوردستان کۆکردەبۆوە و  تۆپ بارانی گوند و شاخ و کێوەکانی کوردستانی دەکرد .لە چەند ناوچەیەکیش رووبەروونەوەی هێزەکنای ڕێژیم لە گەڵ هێزی پێشمەرگە هاتبووە ئاراوە و هێندێک  لە هێزەکانی  پێشمەرگەی حیزبییش لە بەر ناڵەباریی ناوچەکانیان  گەڕا بوویەوە سنووری کوردستانی باشوور  و تا ڕادەیەکی گوشار لە سەر حیزب دروست  ببوو.

ئەوە سەرەتای هاوینی سالی ١٣٧٢ بوو.ئێمە لە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ بووین.

ئێمە وەکوو هێزی ئاگریی مەڵبەندی شیمالی حیزب بڕیارمان دا عەمەلیاتێک لە دژی هێزەکانی  رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرێوەبەرین. بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەەیەکی فەرماندەرانی نیزامیمان لە ناوچەی تەرگەوەر ساز کرد.لە کۆبوونەوەکە دا لە سەر گرتنی پایگای “تیری گورگان”(ناو ئەو قوتەیە کە پایەگاکەی لە سەر بوو، تیر لە کرمانجیی سەروو دا بە باسک یان لووتکەی شاخ دەگوترێ) ل هەڵکەو توو  لە گەلی بەردەرەش  و  پشتی گوندی “بانی ” وەرێکەوتین.

ئێمە دەبوایە لەپێشان جێگاکە  وهەڵکەوتی جۆغرافیای ناوچەی مەبەست شناسایی بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش چەند کەسێکمان وەک تیمی شناسای بەرەو ئەو مەسیرە رێکەوتین.پاش شناسایەکی ورد و دەقیق گەراینەوە لای هاوڕێیان.

پاش چەند ڕۆژێک فەرماندە نیزامییەکان کۆبوونەوەیەکی تریان ساز کرد و لەم کۆبوونەوەیە دا گڵاڵەی  بەرێوە بردنی عەمەلیاتێکیان بۆ گرتنی پایگای تیری گورگان دارشت کە بەم شێوەیە بوو:

تیمی یەکەم وەکوو تیمی پشتیوان دیاریکرا بۆ ئەوەی ئاگاداری هەر جوولە یەکی دوژمن بکا لە ناوچەی عەمەڵیات.

 سێ تیمی  دیکەش دەست نیشانکران:  وەک  دوو تیمی ئاگر باران و ئەوی تریان تیمی هێرش بۆ سەر پایگاکە بوون.

بەرپرسی تیمی هێرش  من بووم. ،هێشتا دەوروبەری دوو کاتژمێرک ڕۆژ مابوو و ئێمە لە شوێنەکە  نیزیک ببووینەوە ، بەڵام بەس یەک رێگا هەبوو بتوانین بەرەو پایگایەکە بڕۆین کە  ئەویش دەکەوتە رووبەرووی ئەوان. بەڵام هێندیک داری لێ بوو  و گردێکیش لە پشتی پایەگا هەبوو  ڕەنگە ٢٠٠ مێتر لێ یانەوە دوور بوو  و زاڵ  لە سەر پایگایەکە ، بەڵام هیچ سەربازێکی لێ نەبوو. شوێنەکە زۆر سەراو ژێر بوو. سەربازەکان لە سەر خاک رێژی پایگا ڕاوەستابوون.  سێ ، یان چوار کەسیش لە سەر دۆشکەی “چواردە و نیوی ) چهارلوول بوون و  هەر دەیان سووراند.  ئێمەش بە ڕۆژی رووناک لە رووبەروو بەرەو ئەوان دەچووین.  جارێ نە ئەوان ەهستیان بە ئێمە دەکرد و نە ئێمە هیچ تەقەیەک مان کردبوو. هەر چۆنێك بوو ئێمە خۆمان گەیاندە ئەو گردەی زاڵ بە سەر پایگاکە دا.

هەر دوو تیمی ئاگر باران لەوێ مانەوە و سەنگەریان لەو نوقتانە گرت کە بۆیان دانرابوو .تیمی ئێمەش ئەرکی هێرشی بۆ دیاری کرابوو  کە دەبا لێیان نیزیکتر ببینەوە.ئێمەش برێکی تر چووینە خوارێ و جێگای خۆمان گرت. لە ڕێگای بێسیمەوە  تیمەکانی ئاتەشمان ئاگادار کردەوە کە گەیشتینە شوێنی خۆمان و ئێوە دەتوانن دەست بەکار بن. تیمەکانی ئاگر  زۆر بە توندی لێیان دا  و  پاش ئاگر بارانێکی زۆر پایگاکە  هیچ بەرگرییەکی پێ نەکرا  و تەواو شکان. ئێمە بە تیمی ئاگرمان گۆت ئێوە تەقە ڕاگرن و نۆرەی هێرشی ئێمەیە بۆ نێو پایگایەکە. ئەوان دەست بەجێ تەقەی خۆیان ڕاگرت و ئیدی ئەو جارە نۆرەی ئێمە بوو بە یەک و دوو ئێمە گەیشتینە نێو پایگایەکە و پاش شەرێکی کەم توانیمان دەست بە سەر هەموو پایگاکە دا بگرین.

 زیاتر ٥٠لە  کەسی تێدا بوو هێندێکیان کوژران ئەوانی دیکەش بەدیل گیران چەند کەسێکیش ڕایان کرد.پاش قسە کردن لە گەل دیلەکان لە لایەن فەرماندەرەکانەوە هەر لەوێ ئازادی کران.

چەک و چۆلێکی یەک جار زۆریش کەوتە دەستی هێزی پێشمەرگە:بریتی بوون لە: یەک پەداپەندی چهارلوول .  پەنجاو یەک تفەنگی ژ_٣  . سێ خوومپارە هاوێژ . سێ تیرباری ژ_٣ . سێ ئارپی چی.  یەک نارنجۆک هاوێژ.   یەک تفەنگی کلاشینکۆف لە گەل تەقەمەنییەکی یەکجار زۆر.

بەخۆشی یەوە پێشمەرگەکانیش هەموویان سلامەت بووین لەم عەمەلیاتە دا.

من زۆر شتم لەو بیرەوەیە  بە مەسلەحەت نەزانیوە باسی بکەم  لە واقیع دا سانسۆرم کردوون و پێموایە جارێ باس کردنیان زوویە. لە بەر ئەوەی هێندێک شت هەیە ناکرێ باسی بکەین  زۆر شت ڕوویان داوە و گەورەیی  و عەزەمەتی پێشمەرگە  و بێ ورەیی هێزی داگیرکەر نیشان  دەدرێ، بەڵام  هەر وەک گوتم جارێ داستان کۆتایی نەهاتووە.  

ئەم جارەش هاتینە کۆتای ئەم بیرەوەرییە تا جارێکی دیکە خواتان لە گەل.

داوای لێ بووردن لە هاورێ یان دەکەم لەم عەمەلیاتە دا نێوی کەسم نەهێناوە  کە هەر هەموو یان نەخشیکی بەر چاویان هەبوو.

تێ بێ نی :  ئەوەش بڵێم ئەو عەمەڵیاتە دەنگدانەوەیەکی وای  هەبوو تەنانەت دەسەڵاتدارانی ڕێژیم لە ئاستێکی هەرە بەرز دا ئیعترافیان بە دەست بەسەر داگرتنی ئەو پایەگایە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی دێمۆکراتەوە کرد .

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی