Hoppa till innehåll
Hem » ئەو کەسەی 3 پێشمەرگەی پارتی ئازادی شەهید کرد، گیرا

ئەو کەسەی 3 پێشمەرگەی پارتی ئازادی شەهید کرد، گیرا

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی باس نیوز رۆژی چوارشەممە، 2015/09/23 سەعات7ئێوارە لە کاتی نانخواردن لە گوندی خرابەرووت پێشمەرگەیەک بە ناوی رەحیم مستەفایی بە بیکەیسی3-shehidi-parti-azadi-0

هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستانی داو بەداخەوە سێ پاسەوانی تایبەتی شەهید کردون بە ناوەکانی  شەهید” مەهدی یار محەمەدی” ( کارزان) و ” بەهمەن یاری”( بەدرە) و علانور اندوز. ئەو سێ پێشمەرگەیە خەڵکی ناوچەی مەلەکشای سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

عەباس زادە یەکێک لە فەرماندەی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند : دوای ڕووداوەکە لە سنووری باشووری کەرکووک پلانێکی ئەمنی تۆکمە داڕێژرا بۆ ئەوەی ئەو کەسە دەربازی نەبێت و دەستیگر بکرێت سەر ئەنجام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەستگیر کراو ئێستەش دەستبەسەرە.


ئەو فەرماندەیە لەبارەی پلانەکەوە گوتی : ئەوە پلانە لە تاران داڕێژراوە بۆ تیرۆرکردنی حسێن یەزانپەنا و ئەو کەسە خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوی (رەحیم مستەفایی)یە .

لە بارەی دادگایکردنیەوە عەباس زادە گوتیشی “ئەو کەسە دەدرێتە دادگای شۆڕش و سزای خۆی دەدرێت.

بەپێ زانیاریەکانی (باسنیوز) دادگای شۆرش سزاکەی بریتیە لە گوللەبارانکردنی ئەو کەسانەی بەتۆمەتی سیخوری لە نێو پێشمەرگە دەستگیر دەکرێن.

rehim-mustefayiy-terosrist